245388118_631748194898966_2820562342718131607_n.jpg

ئەدێل: ئەلبوومە نوێیەکەم لەبارەی ئەو ساڵەوەیە کە "هەموو ژیانم سەرەو ژێربوو"

ئەدێل لۆری بلوو ئەدکینز (بە ئینگلیزی: Adele Laurie Blue Adkins؛ لەدایکبووی ٥ی ئایاری ١٩٨٨) کە زۆرتر بە نازناوە ھونەرییەکەوە (ئەدێل) دەناسرێت. گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی بەریتانیایییە. ئەدێڵ لە ساڵی ٢٠١١ بە بڵاوکردنەوەی دووەمین ئەلبوومی بەناوی ٢١ خۆی بە جیھان ناساند، ئەم ئەلبومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی بەریتانیا بۆ ماوەی ١٨ ھەفتە و ھەر لە بەر ئەمە ناوی چووە ناو کتێبی ئینسایکڵۆپیدیای گینس. ئەدێل بەھۆی گۆرانی "سکای فۆڵ" (Skyfall) توانی خەڵاتی باشترین مۆسیقای ئۆسکاری ٢٠١٣ مسۆگەر بکات.

ئەمە چاوپێکەوتنێکی ئەوە دەربارەی ئەلبوومە نوێیەکەیی و هەندێک وردەکاری ژیانی:

ئەدێڵ دەڵێت ئەلبوومە نوێیەکەی جیابوونەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی بۆ کوڕە گەنجەکەی ڕوون دەکاتەوە.

ئەو دەڵێت کە ئەلبوومە نوێیەکەی تەنها بۆ ئەوە تۆمار کردووە کە یارمەتی کوڕە تەمەن نۆ ساڵانەکەی بدات بۆ تێگەیشتن لەوەی دایک و باوکی بۆچی جیابوونەتەوە.

"من ویستم لە ڕێی ئەم تۆمارەوە، کاتێک لە بیستەکان یان سییەکانی تەمەنیدایە، بۆی ڕوون بکەمەوە کە من کێم و بۆچی بڕیارم داوە ژیانی ئەو تێکبدەم بۆ دڵخۆشی خۆم"

لە ڕۆژی سێشەمەدا، ئەدێڵ بەشێکی کورتی گۆرانییەکەی بڵاوکردەوە بە ناوی Easy On Me ئاسانە بۆ من،  کە لە ١٥ تشرینی یەکەم لە ڕۆژی هەینیدا بە تەواوی بڵاودەبێتەوە.

ئەدێڵ باس لە هۆنراوەکە دەکات و تیایدادەڵێت، "ئاسان بڕۆ لەگەڵ من، وایە من هاوسەرگیرییەکەم کۆتایی پێهێناوە بەڵام بۆ منیش سەخت بووە لەبەر ئەوە میهرەبان بن لەگەڵم."

"ئەوە یەکەم گۆرانی بوو کە بۆ ئەلبومەکە نووسیم و تا شەش مانگ دوای ئەوە هیچی دیکەم نەنووسی چونکە هەستم کرد هەموو شتێکم وتووە لەو گۆرانییەدا."

ئەلبوومە نوێیەکەی ئادێل وەک میتۆدێک وایە بۆ ڕوونکردنەوەی شتەکان بۆ ئەنجێلۆی کوڕیان کاتێک تەمەنی گەورەتر دەبێت، وە یەکێک لە گۆرانییەکان کە Vogue ە بە 'پشتێنەی ڕەهای پەیوەندییەکە وەسفی دەکات: بە ئاشکرا دەربارەی ئەو شتانەیە کە ڕوویداوە، بەڵام من دەمویست بیخەمە سەر ئەلبومەکە بۆ ئەوەی پیشانی ئەنجێلۆی بدەم کە چاوەڕێ دەکەم ئەو چۆن لە داهاتوودا مامەڵە لەگەڵ هاوبەشی ژیانیدا بکات.

ئەدێڵ ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کاتەی ڕۆژنامەکان دایانناوە لەسەر کاتی هاوسەرگیری و ماوەی جیابوونەوەکەی من تەواو هەڵەیە، "تەمەنم ٣٠ ساڵ بوو کاتێک هاوسەرگیریمان کرد… دواتر من بەجێمهێشت." ئەدێڵ بۆ ڕۆژنامەکەمانی نەخستەڕوو کە ماوەکەی چەند بووە هەتا لە یەکتری جیابونەتەوە بەڵام وتی: "ماوەکەی زۆر نەبوو، لە ساڵی ٢٠١٩دا داوای جیابوونەوەم کرد."

ئەو ڕوونی کردەوە کە ئەو هاوسەرگیرییە بۆ ئەو ڕاست نەبووە، "من نەمدەویست وا کۆتایی پێبهێنم وەک و زۆر کەس کە دەیانناسم، ئەگەر بێینە سەر ڕاستی من بە تەواوی خەمبار نەبووم، بەڵام ئەگەر خۆمم لە پێش هەموو شتێک دانەنابا و بەردەوام بومایە لەسەر ئەو ژیانە ئەوا خەمبار دەبووم. بەڵام هەموو شتێک باشە و هیچ ڕووی نەداوە تەنها جیابووینەتەوە"

کۆنێکی ئێستا لە نزیک ماڵی ئەدێڵ دەژی و هەردووکیان پێکەوە مافی سەرپەرشتی کردنی ئەنجێلۆیان لە ئەستۆیە.

ئەدێڵ بە گۆڤاری ئەمەریکا دەڵێت: "ئەگەر بتوانم بگەم بەو هۆکارەی کە بۆچی هەموو شتێکم بەجێهێشت، کە دۆزینەوەی خۆشبەختی خۆم بوو، و ئەنجێلۆی زۆر خەمبار کرد- ئەگەر بتوانم ئەو خۆشبەختییە بدۆزمەوە و ئەنجێلۆش من لەو خۆشبەختییەدا ببینێت، ئەوا ئەو کاتە لەوانەیە من بتوانم لە خۆم خۆشبم."

هەروەها لە چاوپێکەوتنەکەدا ئەستێرەی پۆپ ئاماژەی بە دابەزینی کێشیشی کرد، لە دوای ئەو وێنەیەی لە ئینستاگرامەکەی خۆی بڵاویکردووەتەوە و بووە بە هەواڵێکی گەورە و خاڵێکی گفتوگۆ کردن، ئەو گوتی: "دڵڕەقترین ڕەخنەکان لەسەر دابەزینی کێشم لەلایەن ئافرەتانی ترەوە بووە بۆم هاتووە… و ئەوە زۆر ئازاری دام… زۆر ئازاری هەستەکانمی دا."


ئەم بابەتە 123 جار خوێندراوەتەوە