244984068_10223543959160583_7805028790553286819_n.jpg

خەڵاتی ساڵانەی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی ڕادەگەیەنرێت

ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر لە پێناوی برەودان بە نووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووساندا خەڵاتێکی ساڵانە، بەناوی نووسەر و شانۆکاری گەورەی کورد "دانا ڕەئووف" پێشکەش بە بنووسانی دەقی شانۆی کوردی دەکات.

. دانا ڕەئووف، نووسەر و شانۆکاری ناسراوی کورد سەرپەرستیی خەڵاتەکە دەکات و ناوەندی کەپر خەڵاتەکەی ناو ناوە "خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی"

 . مەرج و زانیاری بۆ ئەو نووسەرانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن: - خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به ‌زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن.

 ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت

. شانۆنامەنووس ده‌توانێت ڕۆژی ١٥/١٠ هەتا ١٥/٢ی هه‌موو ساڵێک دەقە شانۆیییەکەی خۆی بنێرێت بۆ: [email protected] -

نووسەر پێویسته دەقەکەی خۆی بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد بنووسێت و لەگەڵ دەقەکەیدا، سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بکات.

 - دەقی نێردراو نابێت پێشتر بڵاو کرابێتەوە یان نمایش کرابێت. –

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدات. دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و ڕێنووسی دروستی کوردی ڕەچاو کرابێت.

 - بەڕێوەبەرانی کەپر دەقەکان دەخوێننەوە و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ دەکەن. بە دەر لە بەڕێوەبەرانی کەپر، بۆ هەڵسەنگاندنی دەقەکان، پرس و ڕاوێژ بە نووسەران و پسپۆڕانی دیکەیش دەکرێت.

- شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به‌ بڕی ٥٠٠ دۆلار خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەیش وه‌کو پشتگرییه‌کی دارایییە بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی.

 - ناوەندی کەپر لە ڕۆژی ٢٧ی سێی هەموو ساڵێکدا کە ڕۆژی شانۆی جیهانییە، له ڕێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات.

 - بێجگە لەو بڕە پارەیە کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر هەوڵ دەدات دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو بکاتەوە. لە ١٥ی مانگی ١٠ی ئەمساڵەوە تا ١٥ی مانگی ٢ی ساڵی داهاتوو دەتوانن شانۆنامەکانتان بنێرن [email protected] Visa mindre

 


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە