viber_image_2021-10-17_16-02-04-509.jpg

خۆشەوییستێکى ترسناک


پاش ئەوەى لە جیهانى ئەدەب و ڕۆماندا قاڵبویەوە و، دواى خوێندنەوەى کۆمەڵە ڕۆمانێک بەتایبەتى ئەمەریکى ، لەئەپریلى ١٩٧٨ دا لە دواى یاریەکى بیسبۆڵ، هاڕۆکى مۆڕاکامى بڕیارێکى گرنگى دا ئەویش ئەوەبو کەووتى :بەڵێ من ئەتوانم ڕۆمانێک بنوسم
زۆرجار بڕیارێک دەتوانێت ژیانى مڕۆڤێک بگۆرێت و بەتەواوەتى بگۆڕێت لە عالەمێکەوەو بۆ عالەمێکى تەواو جیاواز ،
ئەم بڕیارەى مۆراکامیىش توانى ژیانى خۆى و ئەدەبى ژاپۆنیش بگۆڕیت
مۆراکامى یەکێکە لە نوسەرە دەگمەنەکانى ژاپۆن و ئاسیا ،
کەڕۆمانەکانى هەمو جیهانى سەرسام کردوە و بەرهەمەکانى بۆ زیاتر لە ٤٠ زمانى جیهانى وەرگێڕاون ،
ڕۆمانى خۆشەویستیەکى ترسناک کە دووەم ڕۆمانى هاروکى مۆڕاکامى ە ، یەکێکە لە کارە نایابەکانى و ، ئەم ڕۆمانە نۆستالۆژیا ، پانتاییەکى گەورە داگیر دەکات ، مۆراکامى زۆرمەسەلەى نۆستالۆژى شیدەکاتەوە ،
چۆن ، هاجیما ،لە کەسێکى ئاساى و خۆشبەختەوە ، دەکاتە کەسێکى بەدبەخت و توشى کۆمەڵیک کێشەى دەرونى و کۆمەڵایەتى دەکات ،
شیماتۆ ئەو کچە ژیرو جوان و ناسکەیە کە ، کە هاجیما هیچ کاتێک ناتوانێت لە بیرى خۆى بەرێتەوە ، مۆڕاکامى بە شێوەیەکى یەگجار مەزن باسى گەشتى ژیانى کەسێکمان بۆ بکات ، کەکەسێکى ئاسایى ناو کۆمەڵگەى ژاپۆنیەو لە منداڵیەوە دەست پێدەکات هەتا تەمەنى سى و حەوت ساڵى ،
مۆراکامى بە شێوازێکى ئەدەبى بەرز ، هەوڵیداوە مامەڵە لەگەڵ خۆشەوستى ،نۆستالۆژى و سێکس و ، نەوەى ١٩٦٨ ، و تەنهایى و ، خۆ کوشتن و ، چینى بورجوازى ژاپۆنى ، میوزک ، بکات
خاڵێکى گرنگى تر لەم ڕۆمانەدا ، پرسى خۆشەویستى و ئیرۆتیکە ، لەکاتى بڵاو بونەوەى ئەم ڕۆمانە بە زمانى ئەڵمانى ، زۆر لە رەخنە گرانى ئەڵمانیا ئەم ڕۆمانەیان بە ڕۆمانێکى ئیرۆتیکى دادەنا ، ڕەخنەگرى ئەڵمانیا مارسێل رایش دەڵێ :
ئەم ڕۆمانە بەرزترین لوتکەى ئیرۆتیکە ،
دیارە ئەم ڕۆمانە نیقاشێکى گەورەى لەناو بازنەى ئەدەبى ئەڵمانىدا نایەوە نیقاشێکى گەورەى لە نێوان مارسێل رانسکى و سیگڤرید لۆڤێڵ نایەوە ،
دیارە هەردوکیان دو رەخنە گرى ئەڵمانین ٠


ئەم بابەتە 197 جار خوێندراوەتەوە