246028464_855629741979156_1592144270833533187_n.jpg

دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا. ئامفیس کێ بووە؟

چۆمان حەمە تەقیەدینی

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی چل و چوارەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 

 

ئامفیس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 

 

 

ژیاننامەی ئامفیس

ئامفیس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا ، بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی مەزنی تێدا کرد ، ، و هەروەها ئامفیس بە یەکێک لە شاعیرانی کۆمیدی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دائەنرێت.

ئامفیس ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی چوارەمی پێش زایین  لە دایک بووە ، لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدان و ناودار لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە ، و هەر لە دەوڵەتە شاری ئەسینا دا تەواوی ژیانی بە سەر بردووە ، و بەڵام ئەفلاتۆنی فەیلەسوفی ناوداری گریکی ئەڵێت ئامفیس ناوێەکەی ناوێکی ئەسینی نییە بەڵکۆ ئەو لە بنچینەدا خەڵکی شارە دوورگەی ئەندرۆسی سەر بە پارێزگا دوورگەی سیکلادسی سەر بە هەرێمی باشوری ئەژە (ئیجە)یە سەر بە وڵاتی یۆنان ، بەڵام لە شاری ئەسینا ژیاوە.

ئامفیس ،  هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامە نووسەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و خەنوکلیس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و یوفۆریۆن و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و فیلۆکلیس و ساننیریۆس و ثیۆمیوس و هیگیمۆن و هەرمیپپوس و میاگنیس و پلاتۆ و میتاگینیس و نیچۆماچوس و ئامییپسیاس و ئاپۆللۆفانیس و ئاریستاچوس و ئاوتۆکراتیس و چیۆنیدیس و ئاگاثۆن و ئاچایۆسی سیراکۆسی و ئالکاریوس و گەلێک شانۆنامە نووسی تر بووە ، و ئەمەیش هەر وەکو ئەوان دەورێکی کاریگەر و بنچینەیی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و ئەمەیش هەر وەکو شاعیرە کۆمیدییەکانی ئەو سەردەمەی یۆنانی کۆن ، بە شێوازێکی کۆمیدی ئامێز ڕەخنە و گاڵتەی ئاڕاستەی دیاردە ناشیرین و دزێوەکانی ناو کۆمەڵگەی ئەوکاتەی ئەسینی بە تایبەتی و کۆمەڵگەی گریکی بە گشتی کردووە ، و ئامفیس هەر وەکو ئەوانەی تر ، دەستی باڵا و مەزنی لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

ئامفیس ، ئەمەیش هەر وەکو شاعیرانی هاو دەمی خۆی ، لە سەردەمی جەنگی پیلۆپۆنیزی ژیاوە کە جەنگی پیلۆپۆنیزی لە نێوان ساڵانی (404_431پ.ز) دا بووە ، کە ئەو جەنگە لە نێوان یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینای گریک (یۆنان) ی دێرین ، و یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتای گریک (یۆنان) ی دێرین بووە ، کە سەر ئەنجام بە سەرکەوتنی یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتا و شکستی یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینا کۆتایی هات.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئامفیس

ئامفیس ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆ نامەنووس ، بە چەندان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە بەرهەمە شانۆییەکانی نزیکەیی (49) دەقی شانۆیی بوون ، بەڵام بە داخەوە سەرجەم بەرهەمەکانی فەوتاون و بە دەست ئارەزوومەندەکانی بواری شانۆ نە گەیشتووە ، کە تەنها ناونیشانی (28) بەرهەمی شانۆیی زانراوە ، کە ئەمانەن: ئاتاماس ، ئەکۆ ، ئەلیپتریا (ژنە ئۆیلەر یان مەسیوز) ، ئەلکمایۆن ئەمپلیۆرگۆس ، ئەمفیکراتس ، باڵانیۆن (خانووی گەرماو) ، گینایکۆکراتیا (ژنانی دەسەڵات) ، شێت دەربارەی ژنان ، داکتیلیۆس (ئەڵقە) ، دێکسیدیمیدس ، دیثیرەمبۆس (دیثیراب) ، هێپتا ئیپی تەبایس (حەوت دژی تەبیس) ، ئێریتۆی (ڕۆژی کرێکار) ، ئەیلەمۆس (ئۆف یان درج) ، کالیستۆ (کالیستۆ) ، کۆنیاتس (پلاستەر) ، کۆریس (باربەری مێینە) ، کیبووتای (یاریزانانی تاس) ، لیوکاس (کچی لیوکاس) ، ئۆدیسیوس ، ئۆپۆرا ، ئامانۆس (ئورانۆس) ، پان ، پلانۆس (ئاکرۆباتی ڤاگاباند) ، ساپفۆ ، فیلادێلفی (پیاوەکان کە براکانیان خۆشدەوێت) ، فیلاتایرۆس ( ئەو پیاوەی کە هاوەڵەکانی خۆش دەویست) ، و هەروەها ئامفیس لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە ، هەر وەکو شانۆنامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و نزیکەیی چەندین  جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە  ، ، و لەوانە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراو بوو بەشداری کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت ، و هەروەها چەندین جار بەشداری لە فێستیڤاڵی لینای ئەسینا کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت.

کۆچی دوایی ئامفیس

ئامفیس ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی پ.ز لە تەمەنی چەند ساڵی دا  کۆچی دوایی کردووە ، بەڵام زانراوە هەر لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە