248427945_1790395001154557_2517041833311656873_n.jpg

رۆژنامەنووسیی ئەدەبی بڵاوکرایەوە

رۆژنامەنووسیی ئەدەبی یەکێک لە کتێبە نوێیەکانی شاعیر و نووسەر دیار لەتیف ە و وابڕیارە بەمزوانە چاپ و بڵاوبکرێتەوە. 

دیار لەتیف دەربارەی کتێبەکەی دەڵێ:

"ڕۆژنامەنووسیی ئەدەبی" تازەترین کتێبی چاپکراومە، لە دوو بەش خۆی دەبینێتەوە، بەشی یەکەمی داڕشتنەوەی تیۆرییەک لەسەر ڕەگەزی ڕۆژنامەنووسیی ئەدەبی، لەگەڵ خەمڵاندن و ساخکردنەوەی مێژووی ڕۆژنامەنووسیی ئەدەبی کوردی و بەرواری دیرۆکییانەی ڕۆژنامەنووسیی هونەری کوردی. سەرجەمی ئەم هەوڵە بۆ پشتڕاست کردنەوەی مێژووی ڕەگەزی دیدارسازیی ئەدەبیی، لە ڕێی گەڕۆکیی و هەڵدانەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارە کۆنە کوردییەکانەوە بووە.
بەشی دووەم پێکدێت لە حەوت دیداری نووسەرانی کورد، لەبارەی شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و وەرگێڕانەوە.
پرسیارسازیی وێژەیی، جۆرێکە لە ڕێخۆشکردن بۆ ڕێدۆزیی بەرهەم و تێگەشتن لە ئەزموونی نووسەر. هۆکاری پاڵنەرانەی دەستبردن بۆ کارێکی لەم جۆرە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بۆشاییە ئەکادیمی و ڕۆشنبیرییەی لەناوەندی توێژینەوەی کوردیدا، درککردن بەوەی نەنگیی دەبێت گەر ژێدەرێکمان لەسەر ئەم ڕەگەزە ڕۆژنامەوانییە و مێژووەکەی بەردەست نەبێت.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە