251323975_4752571801430079_5670906400243953481_n.jpg

ئێمە هەرگیز تەنیا نابین

جوزێ لویس بایشوتۆ



شوان ئەحمەد کردوویەتی بەکوردی


ئەودەمانەی لەدەوری سفرە و خوانێک کۆدەبووینەوە
ئێمە پێنج کەس بووین
دایکم و باوکم و دوو خوشکەکەم و من
دوای ماوەیەک خوشکە بچوکەکەم مێردی کرد
پاشتریش باوکم مرد
کەچی ئەمڕۆش ئێمە لەدەوری سفرەکە
هەر پێنج کەسین
جگە لە خوشکە گەورەکەم کە لەماڵی خۆیدایە
جگە لەخوشکە گچکەکەم کە ئەویش لەماڵی خۆیدایە
بێجگە لەباوکم
جگە لەدایکی بێوەژن کەوتووم
هەریەک لەوان لەدەوری سفرەکە
کورسی بەتاڵی خۆی هەیەو
منیش بەتەنها نان دەخۆم
بەڵام ئەوان هەمیشە لێرە دەبن
کاتێک وەختی نان خواردن دێت
هەمیشە هەر پێنجمان دەبین
تا یەکێکمان زیندوو مابێت
ئاخر ئێمە تا هەتایە
هەر پێنج دەبین

 


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە