247536531_413185370203743_617079288486807140_n.jpg

کتێبی عەباس کیاڕۆستەمی و وانەبێژییەکانی سەبارەت بە سینەما بڵاوکرایەوە.

کتێبی (عەباس کیاڕۆستەمی و وانەبێژییەکانی سەبارەت بە سینەما) کتێبێکی نوێی ناوەندی ڕۆمان ە کە لەلایەن ئاشتی کۆچەریی ەوە کراوە بەکوردی. 

کتێبی (عەباس کیاڕۆستەمی و وانەبێژییەکانی سەبارەت بە سینەما) دەرەچەیەکی بچووکە بە ژیان و گفتوگۆکانی کیاڕۆستەمی لەگەڵ فێرخوازەکانی. بۆ ئەوانەی چانسی گفتوگۆکردن و بەشداریکردنی فێرگەکانی کیاڕۆستەمییان نەبووە، دەتوانن لە پرسیار و وەڵامەکانەوە بەرچاوڕوونییەکیان دەستکەوێت. کیاڕۆستەمی ڕێنووێنی فێرخوازەکانی دەکات چۆن و بە چ ڕێگەیەک بەبێ بودجەیەکی گەورە و پەیوەستبوون بە لایەنێکەوە، فیلمەکانیان بەرھەم بھێنن. چۆن خەرجی و بارگرانییەکان لەسەر خۆیان لابدەن و بیرۆکەکانیان بکەنە فیلم. بۆ ئێمە کە بازاڕی سینەمامان نییە و ناتوانین خەرجییەکانمان بەدەستبھێنینەوە، لەڕێی ئەم کتێبەوە دەتوانین خەرجییەکانمان کەم بکەینەوە. لەگەڵ باسی سینەماشدا، کیاڕۆستەمی لە گفتوگۆ و دانیشتنەکاندا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ژیان و شیعر و زۆر شتی دیش دەخاتەڕوو. کتێبەکە ٢٠٩ لاپەڕەیە. مەحموود ڕەزا سانی نووسیویەتی. مەحموود ھاوەڵی کیاڕۆستەمی بووە لە سەفەرەکەیدا و لە فێرگەکەدا لەگەڵی بووە. ناوەندی ڕۆمان چاپ و بڵاوی کردووەتەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان بەردەستە. 
 
 
 
 


ئەم بابەتە 136 جار خوێندراوەتەوە