249286564_659377948780130_6937434817918556767_n.jpg

پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە بەشداری چەندین ناوەند و بڵاوکراوەی ناوخۆیی و دەرەوە سێیەمین خولی خۆی لە بەرواری ١٨/١١/٢٠٢١ ە وە دەکاتەوە، وابڕیارە تا ٢٧/١١/٢٠٢١ بەردەوامبێت.  

پێشەنگای کتێب وەک بۆنەیەکی کلتووری گرنگ، ساڵانە لە شاری سلێمانی و هەولێر بە ئامادەیی زۆرێک لە دەزگا گرنگەکانی جیهان سازدەدرێت و لە زمانەکانی جیهانەوە کتێبەکان بە داشکاندن دەفرۆشرێن و نمایشدەکرێن بۆ خوێنەران.

 ئەم پێشانگایە بەچاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کۆمپانیای ئەتلەس ئەسیل بەڕێوەدەچێت، و زۆرینەی دەزگا کانی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێب تیایدا بەشداردەبێت و چەندین دەزگا لە وڵاتانی دراوسێوە لە پێشەنگاکە ئامادەییان دەبێت.

 پێشانگا پاسی تایبەتی بۆ ئامادەبوان داناوە و پاسەکان بێ بەرامبەر خوێنەران دەبەنە ناو پێشەنگاو دەیهێننەوە. 


ئەم بابەتە 201 جار خوێندراوەتەوە