258742091_425828462382049_4307419245554547961_n.jpg

"شاری مۆسیقارە سپییەکان" لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب دەبێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ ١٩/١١/٢٠٢١ کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ لەسەر ستەیجی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی کۆڕێک بۆ نوسەر "هیوا قادر و وەرگێڕ مەریوان هەڵەبجەیی" دەربارەی "ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان و گرنگی وەرگێڕانی پێچەوانە" بەڕێوە بچێت.

لە پەراوێزی کۆڕەکەدا واژۆکردنی نوسخەی فارسیی ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەرگێڕی ڕۆمانەکەوە.

هەڵبەت ئەمە زیاتر لە چەند ڕۆمانێکی نوسەر بەختیار عەلی و نووسەرانی دیکەی کوردە کە لەلایەن وەرگێڕ مەریوان هەڵەبجەییەوە بکرێت بە فارسی و بڵاوبکرێتەوە. ئەم ڕۆمانە لەلایەن نەشری "سالس"ی فارسیەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە