258008116_2785146158452522_2960149330145943010_n.jpg

"گوێم لە ژیانە بانگم ناکات" بڵاو کرایەوە

 

 

 

کتێبی "گوێم لە ژیانە بانگم ناکات" یەکەمین کتێبی پێشەنگ شێرزادە و لەلایەن وەشەنخانەی باڵندە تایبەت بە شیعر چاپ و بڵاو کراوەتەوە. 

دەربارەی کتێبەکە. پێشەنگ شێرزاد دەڵێ: 

شیعر بۆ من پەناگە بوو، لە کاتێکدا بە قوڵی هەستم کرد بێچارەییەک هەیە خەریکە لە هەموو شتێک دەمکاتە دەرەوە، شیعر زمانی هەموو شتێک بوو. دەتوانم سوێند بە دێڕەکانی خۆم بخۆم ئەگەرچی خۆم دروستم کردوون.

ئەم کتێبە ١٣ دەقی سەربەخۆیە، هەریەک لە زەمەن و کاتی خۆیدا نوسراوە. لەڕاستیدا دەقەکان خەیاڵیان جیاوازە، بەڵام دەتوانین هەموویان لە ئازار و تاریکی هاوبەشدا ببینینەوە، مرۆڤێکی توڕە، کەسێک کە دەیەوێ دەربارەی حەقیقەت هێڵێکی دیکە بدۆزێتەوە کە ئایا بەڕاستی ئەمە حەقیقەتە؟، کارەکتەرێک بەردەوام هەست بە هەڵەیەک دەکات لە کات و شوێندا. کاتێک دەقەکانم بە تەواوی کۆکردەوە نەمدەویست ناونیشانی یەکێک لە دەقەکان بکەم بە ناونیشانی گشتی کتێبەکە، لە کۆتاییدا «گوێم لە ژیانە بانگم ناکات» ئەوەم هەڵبژارد چونکە ئەم خەرەندە زیاتر و زیاتر تاریکی تێ دەڕژێت…

ئەم کتێبە ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان دەستدەکەوێت. 


ئەم بابەتە 97 جار خوێندراوەتەوە