images.jpeg

دەربارەی کیارۆستەمی دەربارەی فیلمی "با دەمانبات"

نوسینی: هێژا عەباس

ئەمە فیلمێکی مەتەڵ ئامێزە لەو ژانەرەیە کە من زۆر حەزم لێیە،ناوی ئەو ژانەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1963،هەریەکە لە فیلمی

‏The Seventh Seal(ئینگمار بێرگمان)

‏Last Year at Marienbad(ئالاین غینێ)

‏L’Avventura(میکل ئانجلۆ ئانتۆنێۆنی)

‏The Silence(ئینگمار بێرگمان)

‏Last Tango In Paris(بێرناردۆ بێرتۆلۆچی)

‏La Dolce Vita(فیدیریکۆ فیللینی)

ئەمانەو چەنەها فیلمیتر کە هەمان پیلانیان هەیە

بەڵام بەشی زۆری فیلمەکە وێنەی هێماگەری زۆر ناوازەیە: یاری شەتڕنج، درەخت بەبێ سێبەر، وێنەی چیاکان.... هتد

 

چیرۆکی فیلمی (با دەمانبات) بەم شێوازەیە:

 

بەهزاد کە بە ئەندازیار بانگ ئەکرێ، لەڕاستیدا فیلمسازە لەگەڵ تیمێکی سێ کەسی هاتووە بۆ گوندێکی دوور لە کوردستان بەناوی(سیاهـ دەریا)، بۆ فیلمگرتنی ئافرەتێکی پێست ڕووشاو(ئەو ئافرەتانەی وا لە پرسە لە خۆیان ئەدەن و پێستی دەموچاوی خۆیان ئەڕووشێنن)لە دوای مردنی کەسە نزیکەکانیان فەرزاد سوحرابی ئەبێ بە ڕێنیشاندەری ئەندازیار، وە ئەندازیار لە گوندەکە چاوەڕێی مردنی ئافرەتێکی بە تەمەن ئەکا کە لەسەر جێگایە بەڵام نامرێ، وە ئەندازیار داوای کاتی زیاتر لە وەبەرهێنەرەکە(خاتوو قودەرزی)ئەکا، بەڵام لە کۆتاییدا هەر ئەرکەکەیان هەڵئەوەشێتەوە، باندی فیلمەکە ئەگەڕێنەوە و ئەندازیاریش گوندەکە بەجێدێڵێ

هیچ شتێک ڕوونادات، بەڵکو هەموو شتێک ڕوودەدات، لەدایکبوون، جووتبوون، مردن

دەستەواژەیەکی(تۆماس ستێرنس ئلۆیت)

ژنەکە وا لەگەڵ بەهزاد قسە دەکات کە ژیان دەبەخشێ بە منداڵێ، لەکاتێکدا چاوەڕێی ئافرەتێکی بەتەمەن دەکا بمرێ، ئینجا ئافرەتێکی توڕە کە خاوەنی چایخانەی گوندە، ئێمەی بینەر و ئەندازیار لە ڕێگەی ئەو ئافرەتە چایچییەوە وانەیەکمان وەرگرت لەسەر ڕەگەزی ئافرەت، کە ئەوان ئەرکی سێیەمیان هەیە، وە لە کۆتایدا ئافرەتە بەتەمەنەکە(خاتوو مەلەک)کۆچی دوای دەکا، زۆر شێواز لە فیلمی مەتەڵئامێزی ساڵانی شەستەکان ئاوایە، فیلمی(با دەمانبات) هێمایەکی ناڕەزای دەربڕین لێک ئەداتەوە، ئێسقانەکەی دیمەنی کۆتایی، مانگاکە وا لە ژێر زەوی بەستراوەتەوە، سێوەکە وا دەکەوێتەوە خوارەوە و خلۆر ئەبێتەوە، ئەو کیسەڵەی کە بەهزاد خستیە سەر پشت، قالۆنچەکە، پیرۆزی خۆر کە هەموو ڕۆژ ئاوا دەبێ و دووبارە لەدایک دەبێتەوە، ڕووخساری بەهزاد لە گرتەیەکی نزیک کە خەریکی ڕیشتاشینە، کە نزیکترین گرتەی نزیکە، کە لەوکاتەدا کامێرا ڕۆڵی ئاوێنە دەبینێ، گەڕان بەدوای شیر.

فیلمەکە لەگەڵ یەکێک لە ساتە تایبەتییەکانی کیاڕۆستەمی دەست پێئەکات: چەن پیاوێک لەنێو سەیارەدان لە هەوڵی ئەوەن ڕێگاکەیان بدۆزنەوە، کە بە دارێکی تایبەت دەستنیشان کراوە:

پێش درەختەکە کۆڵانی باخێکە

کە لە خەونی خودا سەوزترە

سوهراب سپهری

 

ئەمە یەکەم شیعرە لەو پێنج شیعرەی نێو فیلمەکە

کیاڕۆستەمی بە شێوازێکی هێلکەیی(بازنەی ناڕێک)زانیارییە ئاڵۆزەکان لەم هێمایانەدا ئەگوازێتەوە کە وا هەست دەکرێت کە هێشتا تەواو نەبووە(بە واتای چەن جارێک بینەر هەمان دیمەن ئەبینێ، بەڵام چاوەڕێی شتی تازە ئەکا(

“گەرەکمە جۆرێک لە سینەما بخولقێنم کە بە نمایشنەکردن خۆی نمایشدەکات”

کیاڕۆستەمی

زۆر شتی گرنگ لە فیلمەکە هەیە ئێمە نایبینین:

ئافرەتە کۆچکردووەکە، باندەکەی بەهزاد(هەرچەندە گوێمان لە دەنگی وان بوو)، یووسف(ئەو پیاوەی کە چالێ هەڵدەکەند لەو شوێنە دوورە کە شەبەکەی تەلەفۆن هەبوو)، چاڵەکە وا خۆشەویستەکەی یوسف لەوێ بوو(زەینەب)، پەیوەندی فەرزاد و خاتوو مەلەک کە لە کۆتیادا سەردانی کرد...

ئەوە لەگەڵ کیاڕۆستەمیدا گونجاوە، یانزە کاراکتەری گرنگ هەیە لەم فیلمەدا کە ئێمە هەرگیز نایانبینین،لە زۆربەی چاوپێکەوتنەکانیدا، کیاڕۆستەمی قسەی لەسەر ئەو ئاواتەی کردووە کە فیلمێک درووست بکات، فیلمێک کە بینەرەکانی دەبێت لەسەر ئەزموونی تاکەکەسی خۆی تەواوی بکات و هەریەکەو لێکدانەوەیەکی بۆ بکات،

ئەوە وەڵامیێکە بۆ ”بێتاقەتی” هەندێ لە بینەر و ڕەخنەگرەکان ئەوەیان دەستنیشانکردووە لە فیلمەکانیدا(دەبێ بیربکەیتەوە وەک لەوەی تەماشابکەی) ئەو وێنەیە چی ئەکا لەوێ؟ بەڵکو مەبەستی لە چییە؟ چی مەبەستێک بە وێنەکانیتر ئەگەیەنێ؟ چۆن لەگەڵ تەواوی فیلمەکە دەگونجێ؟

ناگەیت بە هیچ شوێنێک گەر بەو شێوەیەی سەیری فیلمەکانی هاڵیوود ئەکەی..... سەیری فیلمەکانی کیاڕۆستەمی بکەی، ئێمەی بینەر مانا بە فیلمەکە ئەبەخشین، یان باشتر لێکدانەوە بۆ وێنەی فیلمەکە و هێماکان لەناو توانای خەیاڵ فراوانی خۆمان یان حەزکردنمان بۆ فیلمەکە ئەکەین، وە کێشە نییە گەر ڕاڤەو لێکدانەوەمان جیاوازبێ، لەڕاستیدا کیاڕۆستەمی ئەمەی لا پەسەندە کە چۆن بەم شێوەیە سەیری فیلمەکانی بکەین، ئینجا خوێندنەوەی من بۆ فیلمەکە ئەوەیە: لە هیچ واتایەکی ماقوڵدا نییە،

وەکو هەمیشە دەپرسم، بۆ ئەم بەشەی فیلمەکە لێرەیە؟ بۆچی شیر؟ بۆ سێو؟ بۆ ئێسقانەکە؟ چۆن لەم شتانە بە شێوەیەکی تەواو ئێستاتیکا بگەم؟هەروەها دەپرسم لەو بەشانەی وەکو پەیکەر یان سێمفۆنیا، بۆچی؟ بۆ نموونە، کیاڕۆستەمی پیاوێکی نەبینراوی پیشانداین کە چاڵ هەڵئەکەنێ لە گۆڕستانێک، لە شوێنی تەلەفۆنەکە(وا شەبەکەی هەیە)، نەرێنییە، گەیاندنی بابەتی سەرەکی لەم فیلمە، ئەیەوێ کە بەرەنگاری یەک واتا ئەبێتەوە،

پێنج جار کارەکتەرەکان شیعر ئێژن، مرۆڤایەتی زاڵە بەسەر ئەم فۆرمی گەیاندنە، ئەکتەرەکانی کیاڕۆستەمی ئارەزووی گەیاندنی تایبەتمەندێتی ئەکا، ئارەزووی پەیوەندیەکە ئەمەیە،

بەهزاد دەیەوێ تێبینی ئەم سەرەتایە بکات، فیلمی ئەو نەریتەی کە ئافرەت لە خۆی ئەدا(ئەوەی لە پرسە لەخۆی ئەدا و دەموچاوی خۆی ئەڕوشێنێ)، وە دواتر پیشانی بینەرانی تەلەفزوێنی بدا لە تەهران و شارەکانیتر، ئەم فیلمەیان پێ بگەینێ، ئینجا ئارەزووی هەڵبژاردنی شارنشینەکان، بۆ پاڵەوانی ئەم خەڵکە دواکەوتوو و سادەیە ،هەروەها بێهیوایە، بەهزاد تێبینی دەکات، نەک بینەر

گەمەی کیاڕۆستەمی لەم فیلمە ئەوەیە بەهزاد پێنجار ئەڕوات بۆ لوتکەی گردی گۆڕستانەکە تا هەوڵبدات تەلەفۆن بۆ بەرهەمهێنەرەکەی بکات(خاتوو قودەرزی) (خوادیە؟ گۆدارد؟ )

بەڵام هونەری پێشکەوتوو تەلەفۆنەکە، وەکو کەرەستەی تەلفزوێن وایە، ئێمە هەگیز نایبینین، بەو شێوەیەپەیوەندیەکە ناگوازێتەوە، لەجیاتی ئەوە، بەم شێوەیە ئەیگوازێتەوە، بەهزاد لەگەڵ نەریتی لادێکە تێکەڵ ئەکا، لەکۆتایدا میوانداری فیلمەکەی لە گوندەکە کۆتایی دێ، گواستنەی ڕاستەقینە وەستانە لە گۆڕسانەکە وە ئێسقانێک ئەبەخشێ

(تۆ ئەمریت) ،ئێمە دوو بیرکردنەوەمان هەیە لەبارەی ڕەگەزی ئافرەت لە ڕێگەی ئەو ئافرەتەی وا خاوەنی چایخانەکە بوو، لە کۆتایدا، مردنی ئافرەتە بەتەمەنەکە ئاشکرایە لای ئافرەتێک لە گوندەکە، بەڵام بەهزاد هەرگیز بەرکەوتنی لەگەڵیدا نەبوو، پەیوەندی گوندەکە باشە، بەڵام ئەم دەرهێنەرە (بەهزاد) پەیوەندی خراپە، وە ئەمەش ( شتێکی زۆر سەیر و نائاساییە لەلایەن کیاڕۆستەمیەوە)

هەرچۆنێک بێت گوندەکە، بەتەواوی جیاوازە، پێشوەخت فەرزاد بە بەهزاد ئەڵێ، ئەم شوێنە جیهانی گەیاندنە، مامۆستا علمانیەکە بە بەهزاد ئەڵێ ئەوەندەی ئەو تا ئێستا هەوڵی دۆزینەوەی نەریتە جیاوازەکانی داوە کەس نەیکردە، ئەو کوڕە بەهزاد هەمیشە شتانێک ئەدرکێنێ، کە وا دانەنراوە بێژێتی، بەڵام کێشەی لەگەڵ وڵامی پرسیارەکاندا هەیە، شڵەژانەکەی لای بەهزاد ئەدرکێنی(ئەوەی گاڵتەی پێ ئەکا بە وڵامە هەڵەکان، قسە لەسەر پەیوەندی ئەکا)،بابەتێکیتر لەی فیلمە بڵاوئەبێتەوە:

ستوونێتی، فەرزاد، کوڕە ڕێنیشاندەرەکە (لەوانەیە نیشانەیەک بێ لە یۆنگەوە) کە وا لەبەهزاد ئەکا بە شێوەیەکی ستوونی سەرکەوێ بەسەر گردەکە، وە دواتر، بەهزاد هێشتا سەرئەکەوێ بەرەو سەرەوە، بۆ پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بێسوود، “Godfrey Cheshire” لە وتارە نایابەکەی بوو، “چۆن کیاڕۆستەمی بخوێنمەوە”، پێشنیارم ئەوەیە دیقەت لەو چوونە سەرەوە ستوونیەی بەهزاد بدەن بەرەو میراجەکە، پێغەمبەر موحەمەد (د.خ) لاشەی بەرزکراوەتەوە بۆ بۆناو بەهەشت، بەڵام لە جیاتی ئەم نیشانەیە، بەهزاد تەنیا وریا ئەبێتەوە کە پەیامە خەوشدارەکەی لەو ناوچەی تەختاییە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی، گەڕانەوەی بۆ لووتکەی گردەکە وەکو زمان قووتدان وایە، وە ئەم مەتەڵەی میراجە چەندجارێک دووبارە ئەبێتەوە، لەبەە ئەوەی بەهزاد تێنەگەیشتووە”کام ڕێگا سەرەوەیە” یان “ لەکوێ دەنگی قسەکەر(ئەوەی وا لەناو گۆڕەکە گۆرانی ئێژی) دەرئەکەوێ، لەم کاریگەریەدا، کیسەڵەکە سەرا و ژێر ئەکاتەوە، دووبارە کیسەڵەکە ئاگاداربوونی خۆی هەڵئەگەڕێتەوە،

( هەروەکو چۆن دیمەنی مۆمەکە لە فیلمی نۆستالۆجیای تارکۆڤسکی ئاماژە بە “هیوا ئەکا”، بە هەمان شێوە دیمەنی کیسەڵەکە هەمان ئاماژەیە لای دەرهێنەر)

بە پێچەوانەوە، دووبارە ئەپاڕێتەوە لە ژێر زەمینەکە، یەکەم ڕستە لە فیلمەکە، “ تونێلەکە لە کوێیە، دواتر؟” لەم کاریگەریەدا، ئێمە دەبێ بچینە ژێرزەمینەکە، تاوێک بمرین، تاوەکو هاتینە دەرەوە بە تەواوەتی لە ژیان تێبگەین، بەهزاد هەوڵئەدا کە پیلانەکەی خۆی بگۆڕێ لای گوند نشینەکان، وا خۆی دەرئەخا کە بەدوای گەنجینەیەی نێژراوەوەیە( کامە؟ لەسەر ڕێگاکە، ڕوودەدات)، ئەتوانی بێژیت وێنەی زاڵی ئەم فیلمە ئەوەیە، لە ڕاستیدا ڕەنگی قاوەییە، وەکو بێژین وێنەی ئەم فیلمە زیاتر چڵکنە بە بەراورد بە فیلمەکانیتری، وە ئەم فیلمە دەربارەی پیاوە و ژنە لەسەر زەوی، گفتوگۆی بەهزاد لەگەڵ یووسف(بەهمەن قوبادی ئەو ڕۆڵە ئەبینێ)، ئەو پیاوە نەبینراوە کە خەریکی گۆڕ هەڵکەندنە لە شوێنی(پەیوەندی تەلەفۆنیەکە، سەر گردەکە)لەژێر گۆڕێک لە گۆڕستانەکە، لەسەر لووتکەی گردەکە، چەندین جار بەدوای شیردا ئەگەڕێ، وە ئێستا داوای شیر لە یووسف ئەکا

لێرەدا شیر چەندین ئەگەری هەیە: بەدەر لەوەی خواردنەوەیەکە هەروەکو چا،

پاشکۆیەتی؛ ئەو بەستەرەی نێوان دایک و مناڵەکەی؛ سپێرم؛ پاکژی؛ شیری مرۆڤە بە بەزەییەکانە؛ شیرێکی ئینجیلی و هەنگووین،

ئێستا بەهزاد بە یووسف ئێژی بڕواتە لای خۆشەویستەکەی(زراب) تا شیری بۆ پەیدا بکا، وە بۆ بەدەست هێنانی بەهزاد دەڕواتە ژێرزەمنێک کە گەووڕی مانگایە، لەوێ کچێکی گەنج هەیە، ئەو کچەی وا ڕێگە نادا ڕووخساری ببینین، مانگاکە ئەدۆشێ، Godfrey Cheshire ئاماژەیە بە نەریتێکی بەناوبانگ، کە حەدیسێکی پێغەمبەر موحەمەدە(د.خ)، کە پێغەمبەر خەونێکی بینیبوو، پرسیاری کردبوو کە شیر واتای چییە؟ وە خودا وەڵامی دایەوە و فەرمووی “زانست”

بەهزاد، فلەترێکی هەرزەکاریانە بەبەریدا ئەچێ، شیعر بۆ زراب ئەخوێنێتەوە، ئەو شیعرە سەرەتاکەی ئەمەیە، لە بەکارهێنانی کیاڕۆستەمی، نووسینی Cheshire، “ هیچ هاوڕێیەک نییە لە نێوان زانست و ڕەگەزی مرۆڤ؛ بەڵکو، لە ڕێگەی شیعرەوە تێ ئەگەین، مرۆڤی هەستیار و ترسان لە گەیاندنی مانا پەرچ ئەکاتەوە، دووپاتی ئەکاتەوە، بۆ ڕوونکردنەوەی شتێکی ناڕوون بۆ یەکتر،

فروغ فروغزاد بەناوبانگترین نووسەری ئافرەتە لە ئەدەبیاتی ئێران، فێمنیستێکی بەهێز بوو، نووسەری شیعرەکەی بەهزاد وا ئەیخونێتەوە،

ئەمە کۆتا دێڕەکانێتی

ئێژێ،

دەستەکانت وەکو یادگاریەکی سووتێنەر

لەناو دەستە ئاشقەکانی من دانێ

وە لێوەکانت وەکو هەستێکی گەرم لە بوون

لەسەر لێوە میهرەبانەکانی من دانێ

با لەگەڵ خۆی دەمانبات

با لەگەڵ خۆی دەمانبات

لەم کاریگەریەدا، پێویستە ئەزموون بە خۆمان ببەخشین، بەتایبەتی ئەزموونی سێکس(ڕەگەز) و جووتبوون، ئەبێ ئێمە بووەستین لە کۆشش، وە لێبگەڕێین و با بمانباتەوە کاتی لەدایک بوون و جووت بوون و مردن، ئەلبێرتۆ ئیلینا لەسەر سینەمای کیارۆستەمی ئێژێ؛

با لەگەڵ خۆی دەمانبات واتای ئەوەیە زوو بێ یان درەنگ ئێمە ئەمرین، هەروەها لەسەر ئەو قسەیە، زۆر هۆکار هەیە کە ئێمە چێژ لە ژیان ببینین، پێش ئەوەی با لەگەڵ خۆی بمانبات، وەکو گەڵا لە درەخت هەڵئەوەرێین لەو درەختەکی کە پێمان وابوو تا ئەبەد ئەمێنین، (بەڵام من پێم وایە با زیاتر دەربارەی ژیانە وەک لە مردن، کیسەڵەکە خۆی ڕاست کردەوە، قڕژاڵەکە ماندوو نەناسانە تۆپەڵە پەینەکە هەڵئەگرێ، ئەو ئافرەتەی کە گیانێکی بەخشی(مناڵێکی بوو)، دانەوێڵەکان).

ئەو گفتگۆی دەربارەی ڕەگەز لەگەڵ بەهزاد و ئافرەتە بەتەمەنەکە(خاوەنی چایخانەکە)

(هەموو ئەم قسانە کرا لەو دیمەنە، بۆ من پەستانی ژیانە لە دژی پەیوەندیەکانی مرۆڤایەتیییە، چوونکە وردە وردە پەیوەندیەکان لاواز ئەبێ، تا ئەو کاتەی هیچ نامێنێتەوە، پێم وایە زیاتر دەربارەی مردن و دووبارە لەدایک بوونەوە تاوەکو مردن بەتەنها)

ئۆتۆمبێلەکە “ تارماییەکی پیشان دا” لەکاتی دەسپێکی فیلمەکە، بەڵام ئاساییە، ئەو دانەوێڵانە ئەبێ بمرن و دووبارە بچێنرێنەوە؛ کیسەڵەکە ئەحەسێتەوە، لە سەروو ئەمانەشەوە، ناخۆشیەکانی یووسف.

یووسف، پیاوی ژێرزەمین، سوقانێکی دا بە بەهزاد کە لەکاتی هەڵکەندن دۆزیبوویەوە، بەهزاد ئەو ئێسکی ڕانە ئەپێوێ لە بەرامبەر ڕانی خۆی،

(ئەوە چارەنووسی ئێمەیە تا ببین بە ئێسک لەژێر زەوی)، لە کۆتای فیلمەکە، ئەمە لە کۆتا چرکەیە، بەهزاد ئێسقانەکە هەوائەداتە ناو جۆگەلەیەک، لەو شوێنەی سەرئاو ئەکەوێ( هەروەکو سێوەکە کە خلۆر ئەبێتەوە لە دیمەنەکانی پێشوتر)، دووبارە بەشداریکردن بۆ ژیان، گوڵەکان، خواردنپێدانی بزن، هەروەها، ئاوە ڕوونەکە( هەروەکو خلۆربوونەوەی سێوەکە)، مەبەستێکی نەزانراون،

( دووبارە بۆ من، مردن و دووبارە ژیان دەرئەکەوێ، هەر وەکو یووسف، وەختە خەریک بوو بمرێ کاتێ تونێلەکە ڕووخا بەسەریدا)

بەهزاد یارمەتیدەرە— لێرەدا ئگاتبە لەیوەندییەکی بەسوود لە وفیلمەدا، هەروەها گوندنشینان یووسف ڕزگار ئەکەن، لەوناو یارمەتیدەران دکتۆریش هەیە( ڕێنیشاندەرێکی یۆنگی نوێ؟، “پاسەوانی فریشتە”)

دەڵێێن هێڵێک لە لایەن عومەر خەیام، ئەگەرێک دەرئەبڕێ، “ئەخلاق” ئەدا بە فیلەمەکە، بەڵێنەکان وەلابنێ وە لە جیاتی ئەوە” ئێستاکە پەسەند بکە”، بەڵام بەهزاد هیچ فێربوو لەو مردن ودووبارە لەدایک بوونەوە؟ لە کۆتایدا چەند وێنەیەکی فۆتۆگرافی ئەو ئافرەتە ئەگرێ دەربارەی ڕەشپۆشین بۆ ئەو ئافرەتە بەتەمەنە کەوا خەریکە ئەمرێ، بەئاشکرا لە کۆتایدا ئەمرێ، جارێک فیلمساز بە، هەمیشە فیلمسازە، یاسایە، بە مانایەکیتر، ئارەزووی مرۆڤە بۆ پەیوەندی درووستکردن، هەروەها فیلمەکەی ئەو چەند سادەبوو لە ڕووی دیالۆگەوە، هیچ ئاکشنێک نییە، تەواوکردنە لەبەرامبەر بازنەیەکی سروشتی لەدایک بوون و جووت بوون و مردن،

باشە بۆ ئەوەنە ئاڵۆزە؟! لە کاتێکدا وا سادە دەرئەکەوێ؟! ڤیژواڵی(بیانییەکی زۆر جوان)، با لەگەڵ خۆی دەمانبات، دووبارە بیرکردنەوەی فراوان بە تۆ (منیش) ئەبەخشێ، یاسای کیاڕۆستەمی و هەروەها ئەو ئاشکراییەی ئەبێت بە ئێستاتیکایەکی پۆست مۆدێرن بۆ سەدەی بیستەم، بنیاتنانی وەڵامی تاکەکەسی من و تۆ، لەم بارەدا ترسێک لەخۆ ئەگرێ

با دەمانبات ١٩٩٩

عەباس کیاڕۆستەمی

 


ئەم بابەتە 120 جار خوێندراوەتەوە