253727648_4653278621401572_1201259902870856180_n.jpg

یەکەم نووسەر شازادە خاتوون ئنهێدوانا کێ بووە؟

چۆمان حەمە تەقیەدینی

 

وڵاتی عێراقی دێرین یەکێکە لە وڵاتە دێرینەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئاسیا و جیهان ، و هەر لە کۆنەوە وڵاتی میزیۆپۆتامیا (دۆڵی نێوان دوو ڕووبارەکە ) ، وڵاتێکی ئاوەدان بووە و خاوەنی شارستانیەتێکی دێرین و مەزن بووە ، و وڵاتی عێراق (وڵاتی میزیۆپۆتامیا_دۆڵی نێوان دوو ڕووبارەکە ) یەکەم وڵات بووە لە مێژوودا نووسینی داهێنا بەو داهێنانە مەزنە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی گۆڕا ، و خاوەنی یەکەم نووسەرە لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتی دا ، و میزۆپۆتامیا کە بە خاکی دوو ڕووبارەکە ناسراوە ، نیشتمانی چەندان شارستانیەت بووە کە توانیویانە خزمەتی پێشکەوتنی ئێستای مرۆڤایەتی بکەن ، بەڵام ئەم نیشتمان بووە مۆتەکەی ڕۆڵەکانی بە درێژایی پێنج هەزار ساڵ.

شازادە خاتوون ئنهێدوانا ، یەکەم نوسەر بووە کە لە مێژوودا تۆمار کرا بێت ، کە شازادە خاتون و کاهین و شاعیر و نوسەر بووە  ، و یەکەم و کۆنترین نوسەر لە مێژوودا ئافرەتێک بووە بە ناوی شازادە خاتوون ئنهێدوانا ، کە لە ساڵی (2350پ.ز) لە دایک بووە لە دەوڵەتە شاری ئووری سومێری و هەندێ سەرچاوەی تر ئەڵێن لە ساڵی (2285پ.ز) لە دایک بووە ، و کچی شا سەرگۆنی ئەکەدی (2279_2334پ.ز) دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەکەدی و دایکی ناوی شاژنە تاشلولتوم بووە ، و خۆشکی هەر یەکێکە شا ڕێموش (2270_2279پ.ز) دووەم شای دەوڵەتی ئەکەدی و شا مانیشتوشو (2255_2270پ.ز) سێیەم شای دەوڵەتی ئەکەدی و پوری شا نارام سین (2218_2255پ.ز) چوارەم شای دەوڵەتی ئەکەدی و شازادە شو_ئینلیل (ئیباروم) و شازادە ئابایش_تاکال بووە ، و سەبارەت  بە ناوی شازادە خاتوون ئنهێدوانا ، واتای ناوەکەی بەو جۆرەیە (ئەن واتا کاهینی باڵا ، و هێدو واتا ڕازاندنەوەکان یاب قات ، و ئانا واتا نانا ، کە نانا خواوەندی مانگ بووە لە ئاینی سومێری و ئەکەدیی دا ، و مانای ناوەکەی شازادە خاتوون ئنهێدوانا بە واتای کاهینی باڵای ڕازاندنەوەکان یان قاتی خواوەند نانا) بووە.

شازادە خاتوون ئنهێدوانا ، خاوەنی چیرۆکێکی بە ناوبانگە لە مێژوو دا ، کە باس لە بە سەرهاتی منداڵی شا سەرگۆنی ئەکەدی (2279_2334پ.ز) یەکەم شای دەوڵەتی ئەکەدی واتا باوکی ئەکات ، و دواتر ئەم چیرۆکە کرایە چیرۆکی پەیامبەر مووسای جولەکە لە کتێبی تەورات دا ، کە مووسا لە یەکێک پەیامبەرانی  بەنی ئیسرائیل بووە.

بە پێی پەڕتووکی پەیمانی کۆن ، واتا تەورات  پەیامبەر مووسا لەو ساڵەدا لەدایک بووە کە منداڵانی ھۆزی ئیسرائیلییەکان ئەکوژران ، لە کاتێکدا کە فیرعەون ڕەمسیسی دووەم (1213_1279پ.ز) یەکەم فیرعەونی دەوڵەتی میسری دێرین ، کە ساڵێک فەرمانی کوشتنیانی دەرئەکرد و ساڵێک وازی لێ ئەھێنان ئەمەش لە ترسی زۆر بوونی ژمارەیان بوو ھەتا نەبنە یارمەتیدەرێک بۆ دوژمنەکانی دەوڵەتی میسری دێرین ، و ھەندێکیش دەڵێن (ئەو ساڵە فیرعەون خەوێکی دیوە و بەپێی ئەوەی کە خەوەکەیان بۆ لێک داوەتەوە پێیان وتووە ، کە ئەم ساڵ منداڵێک لە دایک ئەبێت کە تۆ لەناو ئەبات ، بۆیە فەرمانی بە لەناو بردنی ھەموو منداڵێک کرد کە لەو ساڵەدا لە دایک دەبوون ، کە مووسای پەیامبەری جولەکە تێیدا لە دایک بووە).

 دایکی مووسا کە ناوی خاتوو یوبکاد بووە ، منداڵەکەی ئەخاتە سندووقێکەوە و ئەیخاتە ڕووباری نیل و لەم کاتەدا فیرعەون دۆزییەوە و خێزانەکەی خۆشی ویست و ئینجا مووسا لە کۆشکی فیرعەوندا ژیانی بەسەر برد ، کە ئەم چیرۆکە لە ڕاستی دا چیرۆکی بە سەرهاتی منداڵی شا سەرگۆنی ئەکەدی (2279_2334پ.ز) یەکەم شای دەوڵەتی ئەکەدییە ، کە دایکی خستیتە ناو سەندوقێکەوە خستیە ناو ئاوی ڕووباری فوراتەوە ، و دواتر لە لایەن دوایین شای دەوڵەتە شاری ئومما شا لوگاڵ زاگیری سی (2358_2334پ.ز) هەڵگیرایەوە و کردیە منداڵی خۆی  بەڵام دواتر شا سەرگۆنی ئەکەدی (2279_2334پ.ز) خیانەتی لێکرد و کودەتای بە سەردا کرد و  لە دەسەڵات لایدا و خۆی بووە شا لە شوێنی دا ، و دواتر دەوڵەتی ئەکەدی دامەزراند و دەوڵەتە شارەکانی سومێرییە کردە یەک ، و ناوی خۆی نا شای سومێر و ئەکەد ، و بەڵام دواتر جولەکەکان چیرۆکی ئەویان کردوویانە بە چیرۆکی پەیامبەر مووسا.

شازادە خاتوون ئنهێدوانا ، یەکەم کەسیش بووە کە دامەزراوە وەکو یەکەمین ژنە کاهین لە پەرستگای نانا ، خواوەندی مانگ لەو سەردەمەدا ، و هەروەها یارمەتێکی زۆری باوکی واتا شا سەرگۆنی ئەکەدی (2279_2334پ.ز) یەکەم شای دەوڵەتی ئەکەدیی داوە ، کە لە ڕووی سیاسی و فراوان خوازی سەربازی  بۆ داگیرکارییەکانی لە ناوخۆیی وڵات و هەڵمەتە سەربازییەکانی بۆ سەر وڵاتانی تر ، و بیر و باوەڕی ئایینیەوە بۆ بەڕێوەبردن و فەرمان ڕەوای کردنی خەڵک و وڵاتی سومێر و ئەکەد ، و وای کردووە کە خەڵکی دەوڵەتە شارەکانی سومێر واز لە خوداوەندەکانی خۆیان بهێنن ، و ببنە بەندەی خواوەند نانا ، کە سێ سرودی ئاینی بۆ خواوەند نانا نوسیووە.

 

نموونەێک لەو شیعرانەی کە بۆ خواوەند نانای خواوەندی مانگ نووسیووە

شاژنی هەموو شتێک ، ڕوناکی درەوشاوە.

ئەو ژنەی کە ژیان دەبەخشێت ، تۆش لافاو لە چیا دەبەیت.

من ئاسمان و زەویم

تۆ ئاگرێکی سوتێنەر لەسەر زەوی بەفیڕۆ دەبارێنیت.

کە بۆ خوا ناردی، ئانی

ئەوە چیە؟

کە سرودی پیرۆزیان دەوت.

بە پێی فەرمانە پیرۆزەکانی ئانی

کێ دەتوانێت ڕێوڕەسمە پیرۆزەکانت بپشکێنێت!

تۆ وێرانکەری زەویە بیانییەکانیت

باڵەکان بە ڕەشەباکە بەخشران

وە من ئەوم کردە سەر گەردوون

وە من فەرمانەکانی ئانم هەڵگرت

شاژنەکەم

زەویە سەیرەکان لە بەردەم هاواری تۆدا نەوەستان

ترس و ترس لە بای باشور ، مرۆڤ هات.

ئەمە دەنگی بە رزیانە.

ئەوان هاواریان بۆ تۆ هەڵگرت.

ئەوان لە بەردەم ئێوەدا وەستابوون و هەتیو دەکەن و دەگرین.

لە پێش تۆدا هاواری گەورەیان هێنایە سەر شەقامەکانی شار.

شاژنەکەم

تۆ هەمووتان لە دەسەڵاتتاندا پێشی دەگرین

وە تۆ بەردەوام بوویت لە هێرشکردن وەک بایەک

وە من بەردەوام بووم لە بەرزتر لە با

وە من لە هەورە بروسکە بەرزتر بووم

من بەردەوام بووم لە ناڵەی بەرزتر لە بای خراپ

قاچەکانت ناتوانن نەخۆش بن.

وە ئەو ئاهەنگی جەژنەی دروست کرد کە ھەپەی ھەڵدان

شاژنەکەم

هەموو خودای گەورە

وەک شەمشەمەکوێر لە بەردەمت هەڵاتن

ئەوان نەیاندەتوانی لەبەردەم ڕوخساری بەڕێزت بوەستنەوە

ئەوان نەیاندەتوانی نزیک بن لە قەراخی شکۆداری تۆ

کێ دەتوانێت دڵی تووڕەیی تۆ ئارام بکاتەوە!

دڵی کوشندەت ئارام نابێتەوە!

لە کوێ دەتەوێت بیکەیت؟

کە ناتوانێت تووڕەیی خۆی ئارام بکاتەوە ، کچی گوناه و تاوان.

ئەی شاژن ، ئەی شاژنی ڕەهای وڵات لە کوێیە؟

کە وەفایەکی تەواوت پێبەخشی!

ئەو کێوەیە کە لە دڵسۆزی کردنت دوور کەوتەوە.

گیاکانی لەبەرن و بوو بە بێبەرامبەر

دەرگا گەورەکانی ئاگریان بەردا

ئەو ڕووبارانەی بە هۆی تۆوە خوێنیان لێ دەبارێت

خەڵکیش ئاویان وشک کرد.

سوپاکەی بە خۆبەخشی لە بەردەم ئێوەدا بوو بە دیل.

بەڵام لە هەموو شتێکدا کە لە کاتی خۆیدا دەیپەرستن

هەروەها پیاوە بەهێزەکانی خۆبەخشانە لە بەردەم ئێوەدا شکاندن.

شوێنی خۆشی لە شارەکانی پڕ بوو لە ئاژاوە

وە پیاوە گەورەکانی وەک بەندکراوان لە بەردەم ئێوەدا فڕێ دەدرێن

لە کوێیە

لە کوێیە؟ شاژنی شاژنە مەزنەکان

تۆ لە دایکت گەورەتریت کە تۆی لە دایک کردووە.

ئەو ساتەی کە لە سکی پیرۆزەوە هاتمە دەرەوە

ئەوە چیە؟

کێ هەموو زیندەوەر و مرۆڤەکانی دوو هێندە کرد؟

تۆ گۆرانی پیرۆزت دەوت.

ئەی خوایە گیان بەخشەکان، لە دایک بوون لە خواکان

ئەوەی مەلە بکات خۆشی لێ دەدات

بەڕەحم و میهرەبانی ئافرەتی ژیانبەخش، دڵێکی تیشکدار.

من گۆرانیەکەم لە بەردەم تۆدا بە پێی خودای تۆ وت.

من لە بەردەم تۆدا چووم بۆ پەرستگا پیرۆزەکەم

من کاهین ، ئنهێدوانا

ئەوان بە ئێمەیان دا

من لە هەموو ئەو شتانەی کە تۆم خۆشدەوێت ،

بەڵام ئێستا من چیتر نیشتەجێی ئەو پەرستگایە پیرۆزە نیم کە دەستەکانت دروستیان کردووە.

ڕۆژ هات، خۆر لێم دا.

سێبەری شەویش هات و من بە بای باشوور نوقم بووم.

دەنگی شیرین و شیرینم وەک هەنگوین وایە

وە هەموو ئەو شتانەی کە چێژم پێبەخشی، بوو بە خۆڵ

ئەوە چیە؟

بۆ خواوەند  ئانی ، سکاڵاکەم راپۆرت بکە و ئانیش ڕزگارم دەکات

من ئنهێدوانا بانگت دەکەم ، من بۆت دەپاڕێمەوە، من

وە فرمێسکەکانم وەک خواردنەوە شیرینەکانن.

من کێم لە نێو بوونەوەرەکانی کێوی!

ئۆه ، شاژن کە ناوکی دروست کرد.

کەشتیەکە لە ناوچەی دوژمنکاردا لەنگەر دەگیرێت

و لەوێ دەمرم ، گۆرانی پیرۆز دەڵێم.

ئۆە ئینانا ، بەختەوەر بیت.

 

بەرهەمەکانی شازادە خاتوون ئنهێدوانا

یەکەم/ ئین می سار را (ستایش کردنی نانا) ، کە لە (153) ساتیرە شیعر پێهکهاتووە ، کە ساڵی (1968ز) وەرگێراوە بۆ ئینگیزی ، و لە ساڵی (1997ز) وەرگێرا بۆ ئەڵمانی  ، کە باس لە (122) تا (135) سیفەتی خواوەند نانا ئەکات.

دووەم/ ئین نین ساگور را ، کە لە (274) ساتیرە شیعر پێهکهاتووە ، کە ساڵی (1969ز) وەرگێراوە بۆ ئینگیزی.

سێیەم/ ئین نین می هین (نانا و ئیبح) ، کە ساڵی (1969ز) وەرگێراوە بۆ ئینگیزی.

چوارەم/ سروردی پەرستگا ، کە ساڵی (1969ز) وەرگێراوە بۆ ئینگیزی.

پێنجەم/ سروردی نانا.

لە نێوان ساڵانی 2350-2300.

هەروەها کەسایەتی ئنهێدوانا و پاشماوەکانی لەلایەن زانای شوێنەوار ناس لیۆنارد وۆۆللییەوە دۆزراوەتەوە ، و لە ساڵی (1927ز) دا لیۆناردۆ لە کاتی هەڵکۆڵینەکانی لە شاری دێرینی ئور لە شارەدێ (ناحیە) ی ئور لە شارۆچکە (قەزا) ی ناسریە لە پارێزگای ذی قار لە باشوری وڵاتی ئێستەی عێراق ،  دیسکێکی دۆزیوەتەوە کە چەند سرودی ئاینی یاخود پاڕانەوەی لەسەر بووە ، و  ناوی ئنهێدوانای لەسەر بووە ، کە ناسراوە بە دیسکی ئنهێدوانا .

کۆچی دوایی شازادە خاتوون ئنهێدوانا

شازادە خاتوون ئنهێدوانا ، لە شاری دێرینی ئور لە شارەدێ (ناحیە) ی ئور لە شارۆچکە (قەزا) ی ناسریە لە پارێزگای ذی قار لە باشوری وڵاتی ئێستەی عێراق ، کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی (2300پ.ز) لە تەمەنی (50)ساڵی دا لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی سەرگۆنی ئەکەدی (2279_2334پ.ز) ی باوکی ، یان لە ساڵی (2250پ.ز) لە تەمەنی (35) ساڵی دا ، لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی شا نارام سین (2255_2218پ.ز) ی برازای.

 

سه‌رچاوەکان

1_یاسین صابر صاڵح: ئینسایكۆپیدیای گشتی-سلێمانی ساڵی2005 ز.

2_باقر یاسین: ڕیشەکێشکردن و دیکتاتۆریی تاکباوەڕی لە عێراقدا-وە: سەباح ئیسماعیل-سلێمانی2015ز.

3_د . یوسف مه‌جید زاده‌: مێژووی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا/ به‌رگی یەکه‌م-وه‌: سه‌میر حوسىێن-سلێمانی2012ز.

4_که‌لسومه‌ جه‌میل عبدالواحد: مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک-هه‌ولێر2015ز.

5_باقر یاسین: کەسێتیی تاکی عێراقی-وە: سەباح ئیسماعیل-سلێمانی2016ز.

6_باقر یاسین: مێژووی خوێنڕێژی لە عێراقدا-وە: سەباح ئیسماعیل-تاران2019ز.

7_ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.

 


ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە