264381783_1257271501426239_7274151564509279151_n.jpg

ژمارە (٣)ی گۆڤاری تاڤی تایبەت بە شانۆ بڵاودەکرێتەوە

 

 

 بەم نزیکانە ژمارە سێی گۆڤاری تاڤی تایبەت بەشانۆ چاپ و بڵاو دەبێتەوە. ئەم گۆڤارە کە لەلایەن ناوەندی شانۆی تاڤەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە، تاقە گۆڤارێکی تایبەت بە شانۆیە کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و گرنگی بە توێژینەوە و وەرگێڕان بە بواری شانۆ دەدات. ئەم ژمارەیەش بە کۆمەڵێک بابەتی گرنگی شانۆیی و دەقی شانۆنامەی کوردی و وەرگێڕاو لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە. تۆی شانۆکار و تۆی خوێنەر بە کڕینی ژمارەیەکی ئەم گۆڤارە دەبیتە پاڵپشت و هۆکاری بەردەوامی دان بە بزافی چاپ و بڵاوکردنەوەی شانۆیی لە کوردستان.

گۆڤاری تاڤی تایبەت بە شانۆ خاوەنی ئیمتیاز: ئامانج عبدللە

سەرنوسەر: دێرین حامید بەڕێوەبەری نوسین: دانا ڕەوف

ناوەندی شانۆی تاڤ ناوەندێکی شانۆیی قازانج نەویسته لە ساڵی ٢٠١٨ لە شاری سلێمانی دامەزراوە و گرنگی بە کاری شانۆیی دەدات لەهەر دوو ئاستی تێۆری و پراکتیکیدا.

 


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە