13996146_1106725529404283_6141506175586918892_o.jpg

سەد ڕۆمان بە هەڵبژاردنی تێلگراف

سایتی تێلیگراف، بە پێی بۆچوون و پێشنیارەکانی ڕەخنەگران و نووسەرانی جیهانی، لیستی سەد ڕۆمانی لە ئەدەبیاتی جیهان هەڵبژاردوون، کە خوێنەران پێویستە بەر لە مردن بیانخوێننەوە و هەلی چێژوەرگرتن لەم کتێبانە لە کیس خۆیان نەدەن.

ئەمەی خوارەوە، سەد لەو ڕۆمانانەیە کە تێلگراف بڵاوی کردونەتەوە. 
.........
لیستی سەد ڕۆمانەکە
(١٠٠) پاشای موستیلەکان/ جەی ئاڕ ئاڕ تاڵکین
(٩٩) کوشتنی باڵندەی لاساییکەرەوە/ هارپەر لی
“لۆنا دڵشاد مەریوانی لە ئینگلیزییەوە وەری گێڕاوە .
(٩٨) زێد و جیهان/ ڕابیندڕانات تاگوور
(٩٧) ڕێبەری ڕێبوارانی بێپارە بۆ کاکەشان/ دۆگڵاس ئادامز
(٩٦) هەزارویەکشەوە
“جەوهەر مەحموود داراغا لە عەرەبییەوە وەری گێڕاوە.”
(٩٥) ئازارەکانی ڤۆڵتەری لاو/ فۆڵگانگ گۆتە
(٩٤) منداڵانی نیوەشەو/ سەلمان ڕوشدی
(٩٣) تینکەر، بەرگدروو، سەرباز، جاسووس/ جۆن لی کێری
(٩٢) کێڵگەی ڕاحەت و سارد/ ستێلا گیبۆنز
(٩١) چیرۆکی گێنجی/ لادی موراساکی
(٩٠) لەژێر تۆڕدا/ ئیریس مۆردۆخ
(٨٩) دەفتەریادداشتە ئاڵتوونییەکە/ دوریس لسینگ
(٨٨) یوگنی ئانگین/ ئەلکساندەر پوشکین
(٨٧) لە ڕێ/ جەک کێرواک
(٨٦) باوکە گۆریۆ/ ئۆنۆرێ دۆ بالزاک
“ئەحمەدی مەلا لە فەرەنسییەوە وەری گێڕاوە.”
(٨٥) سوور و ڕەش/ ستاندال
“سیامەند شاسواری لە ئینگلیزییەوە وەری گێڕاوە.”
(٨٤) سێ چەکدار/ ئەلکساندەر دۆما
(٨٣) ژێرمیناڵ/ ئەمیل زۆلا
(٨٢) بێگانە/ ئەلبێر کامو
“حەمەکەریم عارف لە فارسییەوە/ د. موحسین ئەحمەد عومەر، لە فەرەنسییەوە/ بە جیا وەریان گێڕاوە.”
(٨١) ناوی گوڵەباخ/ ئۆمبێریۆ ئێکۆ
(٨٠) ئۆسکار و لوسیندا/ پیتەر کاری
(٧٩) زەریای مەزنی ساراگۆسا/ جین ڕایس
(٧٨) سەربوردەکانی ئالیس لە سەرزەینی سەمەرەدا/ لویس کاڕۆڵ
(٧٧) کاچ ٢٢/ جۆزێف هیڵەر
(٧٦) دادگایی/ فرانس کافکا
“دلاوەر عەبدوڵڵا لە عەرەبییەوە/ عەتا نەهایی، لە فارسییەوە/ بە جیا وەریان گێڕاوە.”
(٧٥) سێو لەگەڵ ڕۆزی/ لاوری لی
(٧٤) لە چاوەڕوانیی مەهاتمادا/ ئاڕ کی نارایان
(٧٣) بەرەی ڕۆژئاوا ئارامە/ ئیریش ماریا ڕێمارک
“کەریم پەڕەنگ لە ئەڵمانییەوە وەری گێڕاوە.”
(٧٢) خوانی ئێوارە لە ڕێستۆرانتی دڵتەنگیدا/ ئانێ تایڵەر
(٧١) خەونی خانووە سوورەکە/ کائۆ ژۆکین
(٧٠) پڵینگ/ جۆزێپ توماس دی لامپدۆرا
(٦٩) ئەگەر شەوێک لە شەوانی زستان ڕێبوارێک/ ئیتالۆ کالڤینۆ
(٦٨) بەرکەوتن/ جەی جەی بالارد
(٦٧) لە پێچی ڕووبارەکەدا/ ڤی ئێس نایپول
(٦٦) تاوان و سزا/ ڤیۆدۆر دۆستۆیۆڤسکی
“ڕەووف بێگەرد لە فارسییەوە وەری گێڕاوە.”
(٦٥) دوکتۆر ژیڤاگۆ/ بۆریس پاسترناک
(٦٤) سێیینەی قاهیرە/ نەجیب مەحفووز
(٦٣) مەسەلە سەیرەکەی دوکتۆر جەکیل و کاک هاید/ ڕۆبێرت لویس ستیڤنسن
(٦٢) سەفەرەکانی گالیڤەر/ جۆناسان سۆیڤت
(٦١) من ناوم سوورە/ ئۆرهان پاموک
“بەکر شوانی لە تورکییەوە وەری گێڕاوە.”
(٦٠) سەد ساڵ تەنیایی/ گابرێل گارسیا مارکیز
“ئەحمەدی مەلا لە زمانی یەکەمەوە سەرقاڵی وەرگێڕانیەتی.”
(٥٩) کێڵگەکانی لەندەن/ مارتین ئامیس
(٥٨) ئەفسەرە دڕندەکان/ ڕۆبێرتۆ بۆلانۆ
(٥٧) گەمەی تیلە شووشەیییەکان/ هێرمان هیسە
(٥٦) تەپڵی تەنەکە/ گوینتەر گراس
“کەریم پەڕەنگ وەری گێڕاوە و هێشتا چاپ نەبووە.”
(٥٥) ڤییەننا/ دەبلیو جی سیبۆڵد
(٥٤) لۆلیتا/ ڤلادیمێر نابۆکۆڤ
“توانا حەمەنووری لە عەرەبییەوە وەری گێڕاوە.”
(٥٣) چیرۆکی ژنە خزمەتکارەکە/ مارگارێت ئۆتوود
(٥٢) پاسەوانێک لە مەزرا/ جەی. دی. سالنجەر
“ژوان جەلال لە ئینگلیزییەوە وەری گێڕاوە.”
(٥١) دنیای ژێرزەمین/ دۆن دەلیلۆ
(٥٠) دڵدار/ تۆنی مۆریسۆن
(٤٩) هێشووەکانی تووڕەیی/ جان ستاینبەک
(٤٨) بڕۆ بە شاخەکان بڵێ/ جەیمز باڵڤین
(٤٧) سووکەڵەیی لەتاقەبەدەری بوون/ میلان کوندێرا
“عەتا نەهایی لە فارسییەوە وەری گێڕاوە.”
(٤٦) بەهاری ژیانی ژان برۆدی خانم/ مۆریل سپارک
(٤٥) کونپشکن/ ئالن ڕاپ گریلت
(٤٤) هێڵنج/ ژان پۆل سارتر
“بە کوردی هەیە.”
(٤٣) کتێبی کەروێشکەکان/ جان ئەپدایک
(٤٢) سەربوردەکانی هاکلبری فین/ مارک تواین
(٤١) سەگە ڕاوییەکانی باسکرۆیل/ سێر ئارسەر کانن دۆیل
(٤٠) ماڵی شادی/ ئێدیت وارتۆن
(٣٩) هەموو شتێ لەناو دەچێت/ چینوا ئاچێ بێ
(٣٨) گاتسبیی مەزن/ سکۆت فیتزجێڕاڵد
“سەیوان محەمەد لە ئینگلیزییەوە وەری گێڕاوە.”
(٣٧) سەرپەرشت/ ئەنتۆنی ترۆلۆپ
(٣٦) بێنەوایان/ ڤیکتۆر هوگۆ
“محەمەد شڵماشی کورتکراوەی ئەم ڕۆمانەی لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوە.”
(٣٥) جیمی خۆشبەخت/ کینگسلی ئامیس
(٣٤) خەوی مەزن/ ڕایمۆند چندلەر
(٣٣) کلاریسا/ سامۆئێل ڕێچاردسۆن
(٣٢) سەما لەگەڵ مۆسیقای ڕۆژگاردا/ ئەنتۆنی پۆوڵ
(٣١) سویتی فەرەنسی/ ئیرن نیمرۆفسکی
(٣٠) قەرەبوو/ یان مەک ئیڤان
(٢٩) ژیان، ڕێبەری سوود/ جۆرج پیێرس
(٢٨) تۆم جۆنز/ هێنری فێڵدینگ
(٢٧) فڕانکشتاین/ ماری شیلی
(٢٦) کرانفۆرد/ ئێلیزابێت گاسکڵ
(٢٥) بەردی مانگ/ ڤیلکی کۆڵینز
(٢٤) ئۆلیسس/ جیمز جۆیس
“محەمەد ڕەمەزانی لە ئینگلیزییەوە سەرقاڵی وەرگێڕانیەتی.”
(٢٣) مەدام بوڤاری/ گۆستاڤ فلۆبێر
“جەبار سابیر لە فارسییەوە وەری گێڕاوە.”
(٢٢) ڕێیەک بەرەو هیندستان/ ئەی ئێم فۆرستەر
(٢١) ١٩٨٤/ جۆرج ئۆروێڵ
“حەکیم کاکەوەیس لە سوێدییەوە وەری گێڕاوە.”
(٢٠) تریسترام شیندی/ لورانس ستێرن
(١٩) جەنگی دنیاکان/ ئێچ. جەی. ویڵز
(١٨) خاکەناز/ ئێڤلین ڤاوف
(١٧) تیز لە دۆربرۆیلەوە/ تۆماس هاردی
(١٦) تاوێری برینگتۆن/ گراهام گرین
(١٥) ڕازی خەڵکانی ڤۆستەر/ پی جی وۆدهاوس
(١٤) بەرزایییەکانی وێزەرینگ/ ئێمیلی بڕۆنتێ
“گۆران سەباح غەفوور لە ئینگلیزییەوە وەری گێڕاوە.”
(١٣) دەیڤد کۆپەرفێڵد/ چارلز دیکنز
(١٢) ڕۆبینسۆن کرۆزۆئێ/ دانیال دیفۆ
“حەمەکەریم عارف لە فارسییەوە وەری گێڕاوە.”
(١١) Pride and Prejudice/ جین ئاستن
(١٠) دۆنکیشۆت/ سێرڤانتس
“ئەحمەدی قازی وەری گێڕاوە.”
(٩) دالۆڤی خانم/ ڤێرجینیا وۆڵف
(٨) ڕسوایی/ جەی ئێم کۆئێتزی
(٧) جین ئایێر/ شارلۆت بڕۆنتێ
(٦) گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو/ مارسێل پرووست
“سیامەند شاسواری لە ئینگلیزییەوە وەری گێڕاوە و هێشتا چاپ نەبووە.”
(٥) دڵی تاریکی/ جۆزیف کۆنراد
“یاسین محەمەد لە ئینگلیزییەوە وەری گێڕاوە و هێشتا چاپ نەبووە.”
(٤) پۆرترەیتی خانمێک/ هێنری جیمز
(٣) ئانا کارنینا/ لیۆ تۆلستۆی
“ئەمین گەردیگلانی لە فارسییەوە وەری گێڕاوە.”
(٢) موبی دیک/ هێرمان مێلڤیڵ
(١) میدڵ مارچ/ جۆرج ئەلیووت


ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە