267979058_1123629658043137_4777290611799198054_n.jpg

فیلیس ویتڵی خانمە شاعیر و نووسەری ڕەش پێست

چۆمان حەمە تەقیەدینی

 

 

خاتوو فیلیس ویتڵی پیتیرس ، کە خانمە شاعیر و نووسەری ئەمریکی بووە ، و نەزانراوە ناوی ڕاستەقینەی چییە ، و لە ساڵی (1753ز) لە یەکێک لە کەناراوێکی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقیا کە لەوانەیە لە کۆماری ئێستەی گامبیا یان کۆماری ئێستەی سێنیگال بوو بێت  لە دایک بووە ، و یەکەم ئافرەتی ئەفریقی ئەمریکییە کە شیعری نووسیوە هەرچەندە کۆیلەش بووە ، لە تەمەنی (7) ساڵی دا وەکو کۆیلەیەک لە باکوری ئەفریقاوە کڕدرا بازرگانانی کۆیلەی ئینگلیزی ، و لەگەڵ کۆمەڵێک کۆیلەی تری ئەفریقی چوو بۆ کیشوەری ئەمریکای باکور و لە شاری بۆستن پایتەختی  پارێزگای ماسساچوسیتتس کە پارێزگاکە یەکێک بوو لە سیازدە نیشینگەی داگیرەکەی ئەمریکا لە لایەن ئیمپراتۆریای بەریتانیا فەرمانڕەوایی ئەکرا ، و دواتر بووە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، و خاتوو فیلیس  ویتڵی پیتیرس لە لایەن خێزانێکی دەوڵەمەند کڕدرا ، و دوای ئەوەی لە لایەن بازرگانانی کۆیلەی ئینگلیزی بە دیل گیرا و برا بۆ شاری بۆستن ، و لە ساڵی (1761ز) لە لایەن جۆن ویتڵی کە بازرگان و بەگدروێکی سامانداری شاری بۆستن بوو ، بۆ ئەوەی وەکو خزمەتکارێکی ماڵ کار بۆ ژنەکەی بکات ، و دواتر لە لایەن خانەوادەی ویتڵی وانەیان پێ وتەوە ، بۆیە توانی فێری نووسین و خوێندنەوە بێت و بە هۆی لێهاتوویی توانی فێری زمانی لاتینی بێت ، و فیلیس  ویتڵی پیتیرس لە تەمەنی دوانزدە ساڵی دا واتا لە ساڵی (1765ز) دەستیکرد بە نووسینی هۆنراوە ، و لە بەشێک لە ڕۆژنامە ناوچەییەکان هەندێک لە هۆنراوەکانیان بڵاو دەکردەوە.

نە خاتوو فیلیس  ویتڵی پیتیرس و نە خانەوادەی ویتڵی توانای دابین کردنی ئەو بڕە پاڕەیان نەبوو بۆ بڵاو کردنەوەی کتێبێکی هۆنراوە پێویستیان بوو ، چونکە لەو سەردەمەدا چاپ کردنی کتێب گران بوو ، و هەروەها بەر لەوەی کتێبەکەی چاپ بکات ، لە لایەن بەشێک لە نووسەر و شاعیرانی سپی پێستی ئەو کاتەی ئەمریکا تاقی کردنەوەی پێ کرا ، بەو ئەنجامە گەیشتن کە خانمی ویتڵی خۆی خاوەنی زیرەکی و بیر تیژی هۆنراوە نووسینە ، و بەڵام لە سەرەتادا کتێبەکەی بە ناونیشانی (شیعر لەسەر بابەتی جۆراوجۆر و ئایینی و ئەخلاقی) لە ڕێکەوتی (1_9/سێپتمبەر_1773) لە وڵاتی بەریتانیا بڵاو کرایەوە کە (39) شیعری لە خۆی گرتبوو ، بەوەش ناوبانگی لە وڵاتی بەریتانیا بڵاو بووە و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا ، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە لە ساڵی (1773ز) سەردانی شاری لەندەنی پایتەختی ئەو کاتەی ئیمپراتۆریای بەریتانیای کرد و لە شاری لەندەن دیداری شا جۆرجی سێیەم (1760_1820ز) شای ئیمپراتۆریای بەریتانیا و عومیدەی لەندەن لۆرد فریدیرک بولل کەوت ، و دواتر دوای گەڕانەوەی بۆ شاری بۆستن پایتەختی  پارێزگای ماسساچوسیتتس ، ئەوە بوو لە کۆتایی ساڵی (1773ز) کتێبەکەی بە هەمان ناونیشان بڵاو کرایەوە و دەنگدانەوەێکی مەزنی هەبوو بەڵام نەبووە ئەوەی کە ئەو خانمە شاعیرە ڕەش پێستە ئەفریقییە لە کۆیلایەتی ڕزگار بکات.

 تۆماس جێفرسۆن (1801_1809ز) کە سێیەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە و یەکێک بوو لە باوکانی دامەزرێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، کە لە سەردەمەدا لە دیارترین بەرهەڵستیکارانی توانای هزری ڕەشە پێستە ئەفریقییە ئەمریکییەکان بوو ، هۆنراوەکانی ویتڵی بە کەم نرخاند و وتی کە ئەو هۆنراوانە نەیانتوانیووە بیر و ڕای من دەربارەی باڵا دەستی سپییەکان بە سەر ڕەش پێستەکان بگۆڕن ، و لە بڵاوکراوەێکی تۆماس جێفرسۆن (1801_1809ز) سێیەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی (1787ز) دا لە سەرنجەکانی دەربارەی ڤێرجینیا نووسیوویەتی:(چارەڕەشی هەمیشەی دایک و باوکی کاریگەرترین هۆنراوەکان بووە ، ئایا چارەڕەشی و کڵۆڵی بۆ ڕەش پێستەکان بەسە؟ خوا دەزانێ نەک شیعر . خپشەیستی هەمیشە ڕەنگدانەوە ئامادەبوونێکی سەرسوڕهێنەری شاعیرە بۆ سێکس کردن ، خۆشەیستیەکەیان زۆر بەهێزە ، ئەوەش تەنها هەستەکان ئەووروژێنێ نەک خەیاڵ کردن و هەستی پەیوەست بوون بە ئاین ، لە ڕاستیدا ئەوە تەنها فیلیس ویتڵی بەرهەم هێناوە نەک شاعیر، ئەو ئاوازانەی لە ژێر ناوی ئەوەوە بڵاو بوونەتەوە ئاستیان نزمترە لەوەی ڕەخنەیان لێ بگرێ ) ، و لە بڕیاردانەی جێفرسۆن ئەڵێ ، فیلیس  ویتڵی پیتیرس و ئەفریقییەکانی تر ڕۆچەوونەتە ناو هەستەکان بەڵام کێشەی کەمی توانای وەرگێطانی ئەو هەستەیان هەبووە بۆ سەر فۆڕمی هۆنراوەی شکۆداری ئەوروپی.

ئەوەش نموونەێکە لە هۆنراوەی فیلیس  ویتڵی پیتیرس:

ڕەحمەتی تواس منی لە خاکەکەی پاگانەوە هێنا ،

 ڕۆحی خۆشم فێر کرد کە تێبگات کە خودا هەیە ، کە ڕزگارکەریش هەیە

: کاتێک من نە بە دوای خۆمدا دەگەرێم و نە دەمزانی.

هەندێک بە چاوێکی خۆشەوە پێشبڕکێیەکی گەورەمان دەکەن

 ڕەنگیان ڕەنگێکی دیابۆلیکە لەبیرت بێت ،

مەسیحیەکان ، نیگرۆسەکان ، ڕەش وەک قابین

، لەوانەیە پوختە بێت ، و بچێتە ناو شەمەندەفەری فریشتەیی تۆ.

نموونەێکی تر لە هۆنراوەی فیلیس  ویتڵی پیتیرس:

تێرێنس دڵخۆشتر هەموو کۆڕەکە ئیلهامی پێ دەدات

ڕۆحی پڕ بوویەوە ، هەروەها پەرداخەکەی ،

 بەڵام بڵێ: ئەی موسا، بۆچی ئەم فەزڵ و نازو نیعمەتانە

. تەنها بۆ یەکێک لە پێشبڕکێیە گونجاوەکانی ئەفریک.

جانمە شاعیر فیلیس  ویتڵی پیتیرس ، لە ساڵی (1775ز) هۆنراوەێکی بە ناونیشانی (بۆ خاوەنی خۆشەویستی) نووسی بۆ ژەنەڕاڵ جۆرج واشنتن (1789_1797ز) یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، کە ئەو کاتە سەرکردایەتی شۆڕشی ئەمریکی یان جەنگی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەکرد دژی ئیمپراتۆریای بەریتانیا نارد ، و تۆماس پانی نووسەر لە ڕۆژنامەی پەننسیلڤانیا گازێت لە شاری هارریبورگی پایتەختی  پارێزگای پەننسیلڤانیا لە مانگی ئەپرێلی ساڵی (1776ز) بڵاو کردووە ، و لە مانگی ئازاری ساڵی (1776ز) لە شاری کامبریدجی سەر بە ویلایەتی ماسساچوسیتتس سەردانی جۆرج واشنتن (1789_1797ز) یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد و جۆرج واشنتن (1789_1797ز) یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە سەرکردایەتی شۆڕشی ئەمریکی یان جەنگی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەکرد دژی ئیمپراتۆریای بەریتانیا ئەکرد بەو دیدارەی فیلیس ویتڵی خۆشحاڵ بوو ، و فیلیس ویتڵی شوی بە هاو ڕەگەزی خۆی واتا  کەسێکی ڕەشە پێستە ئەفریقییە ئەمریکییەکان بوو کرد بە ناوی (جۆن پیتیرس) کرد بووەنە خاوەنی سێ منداڵ ، بەڵام لە کاتی لە دایک بوونی سێیەم منداڵی بە هۆی نەخۆشی دایکایەتی لە ڕێکەوتی (5_12/کانوونی یەکەم_1784) کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی (31) ساڵی دا ، و دوای کۆچی دوایی کردنی فیلیس ویتڵی بڕیاری ئازاد کردنی لە کۆیلایەتی درا.

 

سەرچاوەکان

1_د . عەونی عەبەوڵڕەحمان سەبعاوی: مێژووی ئەمریکا-وە: مەحمەد عەبدوڵڵا کاکە سور-هەولێر2010ز.

2_د . ئاراس فەریق زەینەڵ: مێژووی ئەمریکا لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ-سلێمانی2011ز.

3_د . فضل اللە قوڕەیشی: مێژووی ئەمریکا/سیاسی و ئابووری و جوگرافی-وە: عەلی حاجی زەڵمی-هەولێر 2011ز.

4_عەبدلمجید نعنعی: مێژووی نوێیی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-وە: مەستەفادسەعید عەلی-سلێمانی2012ز.

5_هاوارد زین: مێژووی ئەمریکا (1482_2001ز)/بەرگی یەکەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2016.

6_هێثەر ئرەندریا وڵیامس: کۆیلایەتی لە ئەمریکا_پێشەکییەکی زۆر کورت-وە: هۆگر خدر-تاران2021ز

7_ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.

 


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە