bronz.jpg

گەلەری بڕۆنز شێوەكارانی كورد لەبەغدا كۆدەكاتەوە

بڕیارە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە (2022/1/10) ، لەگەلەری بڕۆنز لەبەغدا پیشانگەیەكی هاوبەش بۆ ژمارەیەك لەهونەرمەندانی هەرێمی كوردستان بەناونیشانی (پەیوەندیكردن لەڕێگەی وێنەكانەوە) بۆ كارە بچوكەكان بكرێتەوە.
لەم پێشانگایەدا هەریەك لەهونەرمەندانی شێوەكار (محەمەد فەتاح، د.نەبەز بابان، چیمەن ئیسماعیل، ساڵح نەجار، سازان عەلی، نیاز عوسمان، سامان ئەبوبكر، ڕۆژگار كەمال، ساكار فاروق، عەبدولڕەحمان میرزا) بەشداری تێدا دەكەن.
هەروەك بڕیاریشە پێشانگاكە تا (16)ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

 galary bronz


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە