renas_3arf.._jpg.jpg

رێناس عارف؛ كاریكاتێرستی قەیرانەكان

ئامادەكردنی: بەختیار سەعید

لەو دەمانەی كە كێشەیەك یان قەیرانێك لەیەكێك لەسێكتەرەكانی ژیانی ناو كوردستان سەر هەڵ دەدات ئەوە راستەوخۆ رێناس عارف-ی كاریكاتێرست دێتەوە بیرم، چونكە ئەو بە بەردەوامی هاودەمی هەموو قەیرانەكە بەكاریكاتێرەكانیەوە دەڕوانیتە قەیرانەكەو بەشێوەیەكی كۆمیدی دەیخاتە روو وەكو قەیرانەكەو زۆركاتیش وەكو چارەسەركردنەكەی، واتا رێناس بەدوور نەبووە لەو قەیرانانەی كە بەسەر هاوڵاتیانی ناو شارو وڵاتەكەی هاوتووە، بەڵكو بەردەوام نزیك بووە لێوەی، بەردەوام بوونی هەموو لە زۆرترین ئەو پیشانگەو دیدارە كاریكاتێرانەی كە لەناو كوردستان و دەرەوەدا بەشداریكردووە.
رێناس سەرەتا لەرێگای ئەو گروپە كاریكاتێرییەی كە لەگەڵ هاوڕێكانی بەناوی (نەقیزە) دایانمەزراندوو لەوێوە كارەكانی خۆی و هاورێكانی بوونە ڕوویەكی گەشی ئەم هونەرە لەباشوری كوردستان بە گشتی و بەتایبەتی لەشاری سلێمانی، دواتریش لەگەڵ ناوەندی 7 رەنگە لەپشانگە هاوبەش و دیدارەكاندا بەردەوام بوونی هەبووە چ وەكو بەرهەمی كاریكاتێری چ وەكو هاوكارێكی پراكتیكی ناو دیدارو پیشانگەكان، هەموو ئەوە دەتوانێت ئەوەمان پێ بڵێت كە هونەرمەندێكی دەستڕەنگین و پڕ بەرهەمە، كە چەندینجار لەشەو رۆژێكدا بریارمان لەسەر تایتڵێك داوە لەماوەیەكی دیاریكراودا بەرهەمەكانی ئامادەكردووە، لەوانە بۆ رۆژئاوا وژینگەو رۆژی فشەو عەفرین و زۆری تر.
رێناس لەدەرەوەی كوردستان وەكو كاریكاتێرستێكی كورد لەچەندین بۆنەی هونەریدا بەشداریكردووە
لەوانە فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن و درووستكردنی چەندین كاری CDلەناو شەقامی چەندین شاری ناوداری وڵاتە جیاوازەكاندا، هەموو ئەوانە ئاماژەن بۆ ئەوەی كە شانازی بكەین هونەرمەندێكی كاریكاتێرستی وەكو رێناس عارف-مان هەیەو خاوەنی ئەو هەموو بەرهەمەیە.

بیۆگرافیای ڕێناس عارف
- 2008-2010 خوێندنی باڵا- بەشی گرافیك میدیا لە كۆلێژی فێركاری مامۆستایان، ئەمستەردام- هۆڵەندا.
- 1997-2003 بەشی گرافیك و نیگاركێشان-كۆلێژی هونەر،ئەكادیمیای ریتــفێلد لە ئەمستەردام.
-1999-2000 مولتیمیدیا و وێب دیزاین-پەیمانگای خوێندنی پیشەیی لەشاری ئوترێخت- هۆڵەندا.
- ئەندامی سەندیكای هونەرمەندانی هۆڵندا FNV Kunstenbond .
- ئەندامی رێكخراوی كارتۆنیستانی هۆڵنداDe Tulp پێشانگا كاریكاتێرییەكان.
- 2021 دیداری سێهەمی نێودەوڵەتی كاریكاتێری كوردی ـ گەلەری ئەمنەسوورەكە ـ سلێمانی.
- 2019 دیداری دووهەمی نێودەوڵەتی كاریكاتێری كوردی ـ گەلەری ئەمنەسوورەكە ـ سلێمانی.
- 2018 دیداری یەكەمی نێودەوڵەتی كاریكاتێری كوردی ـ گەلەری ئەمنەسوورەكە ـ سلێمانی.
- 2017 پێشانگای كاریكاتێری هاوبەش نەقیزەكان لەرۆژی فشەداـ گەلەری ئەمنەسوورەكە ـ سلێمانی.
- 2015 پێشانگای كاریكاتێری تایبەت لەشاری نۆرنبێرگ- ئەلمَانیا.
- 2013 پێشانگای كاریكاتێری ڕۆژنامەوانی،لەگەلەری مۆزەخانەی سلێمانی، كۆلێژی هونەر لەهەولێر.
-.2011 پێشانگای هاوبەشی چوارەمی گروپی كارتۆنی نەقیزە"نەقیزەی ٤" لەشاری سلێمانی.
- 2010 پێشانگای هاوبەشی دووهەمی گروپی كارتۆنی نەقیزە"نەقیزەی ٢" لەشاری سلێمانی.
- 2009 پێشانگای كاریكاتێری تایبەت "كاریكاتۆری كەسایەتی" لەمۆزەخانەی باكوری ئەمستەردام.
- 2008 پێشانگای هاوبەشی یەكەمی گروپی كارتۆنی نەقیزە، "نەقیزەی ١" لەشاری سلێمانی.
- 2008 پێشانگای هاوبەشی كاریكاتێر بۆ هونەرمەندانی كوردستان لەشاری تەبرێز-ئێران.
- 2007 پێشانگای كاریكاتێری تایبەت "كارتۆنی سینەمایی" لەپێنجەمین فیستیڤاڵی سینەمای كوردی لەلەندەن.
- 2006 پێشانگای كاریكاتێری هاوبەش " دۆن كیشۆت" لە ئەڵمانیا.
- 2006 پێشانگای كاریكاتێری هاوبەش " فیستیڤاڵی كارتۆنی جیهانی كتێب " لە تاران-ئێران.
- 2005 پێشانگای كاریكاتێری تایبەت " كارتۆن لەسەر كارتۆن" لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی.
- 2005 پێشانگای كاریكاتێری هاوبەش لە كۆلۆمبیا.
- 2005 حەوتەمین فیتیڤاڵی نێودەوڵەتی كارتۆن لە تاران-ئێران.
- 2005 بەشداری لەچەند پێشبڕكێیەكی كاریكاتێری لە تاران وەك: تیرۆریزم، عەدالەتی جیهانی، ژینگەو سەردەم و كێشەكانی شارنشینی.
- 1996 پێشانگای كاریكاتێری هاوبەش لەهۆڵی رێكخراوی كرێكارانی كۆچبەر-ئەمستەردام.
-1996 پێشانگای كاریكاتێری هاوبەش بەدیواری جادەی سەهۆڵەكە لەسلێمانی.
-1995 پێشانگای هاوبەشی پۆستەر لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی.
- 1995 دووهەمین پێشانگای " كارتۆنی سیاسی و ڕۆژنامەوانی" هاوبەش لەهۆڵی سوركێو-سلێمانی.
-1994-1995 پێشانگای كاریكاتێری هاوبەش لەشارەكانی ڕانیە،دەربەندیخان، كەلار و دیواری قەڵای هەولێر.
- 1994 یەكەمین پێشانگای " كارتۆنی سیاسی و ڕۆژنامەوانی" هاوبەش لەهۆڵی سوركێو-سلێمانی.

265726571_2187407228084390_1231096703354916325_n

268049363_961258844773980_8493595482691886917_n

268374466_970264243576193_237879539571735835_n


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە