viber_image_2021-11-04_05-06-06-879.jpg

جەمشید خانی مامم و سەرنجی نوسەرانی جیهان


 
ڕۆمانی «جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد» نزیکی دوو مانگ لەوەوبەر بە وەرگێڕانی «ڕاوێژ سەلیم» و «ئوتە کانتێرا لانگ» بە ئەڵمانی بڵاوبووەوە، ڕۆمانەکە تا ئێستا جێگای ستایشی میدیاکانە. لێرەدا چەند سەر دێڕێکی کورتی هەڵبژاردە لە ڕای نوسەرانی ئەڵمان بۆ خوێنەران دەکەین بە کوردی، هەندێک لە وتەکانمان لە سایتی یونێۆن فێرلاگەوە وەرگرتووە کە نوسینەکانیان کۆکردۆتەوە.


«کارستن کۆبلۆ» لە پەیجی «ئاوس ئێرلێزن» نوسیوێتی :
«بەختیار عەلی بەم چیرۆکە سووکەڵەیە، بەرگێکی گەلێک سەرنجڕاکێشی کردۆتە بەر تراومای نەتەوەیەک... جەمشید خان نوێنەری تەواوی میللەتێکە»


«فێرا ڕۆیش» یش لە «ئەمنیستی ژۆرناڵ» لە بەرلینەوە دەربارەی جەمشید دەڵێت:
«چەند پڕگاڵتەیە هێندەش بلیمەتانەیە. فیگەری ئەدەبی ئالەم جۆرە بوێر هەروا خێرا لە ئەدەبیاتدا نادۆزرێتەوە، کتێبێکی بچوکی بێئندازە جوانە، کە توانا شۆڕشگێڕەکانی ڕۆمانی پێکاریسکی وەک ئوستادە گەورەکانی ئەم هونەرە قەشەنگ بەکاردەهێنێت. لە هەندێک کتێبی تایبەتمەندی سیاسیش زۆر زیاتر زانیاریمان دەخاتە بەر دەست»


لە «کوریر»ی نەمساویشدا نوسراوە :
«ئەم نوسەرە کوردە ئەفسانەییە، تادێتیش لە نێو زمانی ئەڵمانیدا ناسراوتر و خۆشەویستتر دەبێت، بە واقعێکی گەلێک تاڵەوە بە ڕێوەیە»


«سوزانا ڕیکی»یش لە پەیجی «کۆم بوخ» بۆچوونی وایە :
«دەتوانین ئەم ڕۆمانە وەک هەوڵی مرۆڤ بە دوای ژیانێکی مانادار و بە دوای بەختەوەریدا بخوێنینەوە. بێئەندازە کاریگەرە».


«یودیس فۆن شتێرن بێرگ»یش لە «فرانکفۆرتە ڕوند شاو» دەڵێت :
«پێدەچێت ئم فیگەرانە بایەک بە ناو مێژوودا بیانڕفێنێت... ئەمە یەکەم جاری نییە بەختیار وا بە قودرەتەوە بنوسێت»


خانمی «ئێرمتراود گوچکە» لە «نۆیس دۆیچلاند» دا نوسیوێتی:
«بەختیار عەلی چیرۆکێکی ئێجگار جددی دەگێڕێتەوە. بە جۆرێکی ئەفسانەیی سیحراوییە»


ئەم بابەتە 101 جار خوێندراوەتەوە