330910208.jpg

ڕۆمانی پاش تاریکی لە نوسینی هاروکی مۆراکامی بڵاوکرایەوە

هاروکی مۆراکامی ڕۆمان نوسێکی ژاپۆنییەو یەکێک لە پاڵێوراوەکانی چەند ساڵ لەسەر یەکی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتەو تایبەتمەندی چیرۆک و ڕۆمانەکانی هەمیشەونبوون و یادەوەریە.. ڕۆمانی پاش تاریکی ڕۆمانێکی مۆراکامییەو بەوەرگێڕانی هەڵۆ فەریق کراوە بە کوردی و ناوەندی ڕەهەند چاپ و بڵاویکردوەتەوە.

وەرگێڕی ڕۆمانەکە هەڵۆ فەریق دەربارەی ڕۆمانەکە دەڵێ: "ئەم ڕۆمانە تا ڕادەی بێزاربوون تاریکە. تاریکی بەو مانایە نا کە ڕوداوەکان بەشەو ڕوو دەدەن. بەڵکو بەو مانایەی کە گێڕەرەوە ڕۆدەچێتە ناو خەون و بیرکردنەوە و زەینی کاراکتەرەکانەوە. هەر یەک لەو جێگەیانەشمان بەشوێنێکی تاریک پیشان دەدات". 

ئەم کتێبە ئێستا لە کتێب فرۆشییەکان دەست دەکەوێت.


ئەم بابەتە 104 جار خوێندراوەتەوە