Nihad_Jami.jpg

ئەو فیلمەی پێویستە هەموو شانۆکارێک بیبینێت

نیهاد جامی

هەندێک جار بۆشاییەکی رۆحی هەیە کتێب و دەرونشیکار و کۆمەڵناسان چەندە بەناویدا تێپەڕن سەرەنجام ناتوانن دەست نیشانی ئەو گرفتە بکەن کە ڕۆحی مرۆڤ گیرۆدەی بووە یاخود بەو ئاستەی کە سینەما دەست نیشانی دەکات و لەسەری دەوەستێت، تیۆر توانای نیە بەرەو ڕووی بوەستێت، لێرەدا پەیوەندی نێوان خۆشەویستی و ژیانی هاوسەری ئەو دوانەیەن کە بەدرێژایی فیلمی "چیرۆکی هاوسەرگیریی" ی نۆوا باوماچ دەیبینین، ئەو ململانێیە پەیوەندی ژیانی نێوان دوو شانۆکارە، ءاشق بە شانۆ و عاشق بەیەکتری، سەرەنجام نە هیچ لەوان دەتوانن دەسبەرداری شانۆ بن، وە نە توانای ئەوەیان هەیە دەستبەرداری پەیوەندیەکەیان بن، بەهۆی ئەوەی مناڵێک لەنێوانیانە، مناڵ لێرەدا پێچەوانەی دەستەواژەکەی هیربرت مارکۆزەیە کە ووتی "کەسی سێیەم عەشق دەکوژێت".

لەو فیلمەدا رێک بە پێچەوانەوە کەسی سێیەم پەیوەندیەکیتر بۆ خۆشەویستی درووست دەکات، هەندێکجار وەک ئامادەبوونەوەی پەیوەندی سەر هەڵدەداتەوە، بەڵام ئیرەیی کەسێتی وەک شانۆکار زاڵ دەبێت بەهەستی گەڕانەوە، تەنانەت دیمەنی کۆتایی دەریدەخات هەریەکە خاوەنی پڕۆژەی شانۆییە و لەرۆحدا عاشقی یەکترین وەک عەشقیان بۆ شانۆ، ئەوەش رۆحی هاوکاری لەلای یەکتری خوڵقاندووە، کە مناڵ وەک پەیوەندی هەردووکیان دەمێنێتەوە، لە خەونی سانۆدا بەرجەستە دەبێت.


ئەم بابەتە 165 جار خوێندراوەتەوە