له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ لە 25/8/1955 بێخودى شاعیر، كه ناوى ته‌واوى (مه‌حمود ئه‌مین ئه‌حمه‌د)ه له ته‌مه‌نى (76) ساڵى له شاری سلێمانی كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1879 له بنه‌ماڵه‌یه‌كى خوێنده‌وار و ئایینى له شارى سلێمانى له دایكبووه، به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى گوندى (دێلێژه) بووه.
له ساڵى 1894 له دواى مردنى باوكى له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدولعه‌زیزى برا گه‌وره‌یدا له بیاره و پێنجوێن لاى زانا ئاینییه‌كان خوێندنیان ته‌واو كردووه، به زیره‌كى و ره‌وشت به‌رزى ناوبانگى ده‌ركردووه.
له ساڵی 1900 بوه‌ته حاکمی شارى هه‌ڵه‌بجه، هه‌میشه له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ى خۆیدا بووه و دژى داگیركه‌ران به شیعر و به هه‌ڵوێست نیشتمانپهروهرێتى خۆى ئاشكرا كردووه و شێخ مه‌حمودى نه‌مر رێزێكى زۆرى لێگرتووه
له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان وانه‌ى وتۆته‌وه و زۆر كه‌سى پێگه‌یاندووه، لەگەڵ هه‌ریه‌كه له مامۆستا ره‌فیق حیلمى و مامۆستا زێوه‌ردا مامۆستایەتی کردووە، بێ ئەوەی بەرامبەر بەوە ھیچ مانگانەیەک وەربگرێت.
زۆربه‌ى شیعره‌كانى باس له مه‌سه‌له ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، پێش مردنی موفتی کاکی، چەند ساڵێک له شارى هه‌ڵبه‌جه ژیاوه، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ شارى سلێمانى و تا مردنی لە جێگاکەی ئەودا مفتی بووە.
له ساڵى 1970 بۆ یه‌كه‌مجار دیوانه‌كه‌ى چاپكراوه، له ساڵى 2007 جارێكى دیكه دیوانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن (محەممەدی مەلا عەبدولکەریم)، كه کۆکردنەوە و ڕێکخستن و لەسەر نووسینی بۆ كردووه له‌شارى سنه چاپكراوه‌ته‌وه.