رۆژی پێنج شەممە 13 ی تەمموزی 2017، مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ بیستو یەكەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، لەگەڵ سەرۆكو دەستەی بەڕێوەبەرەی بنكەی روناكبیری گەلاوێژ كۆبووەوەو، پاشان جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە كرایەوە:
1- فێستیڤاڵی ئەمساڵ لە رۆژی دوو شەممە رێككەوتی 2017/11/21، سازدەكرێت.
2- دروشمی فێستیڤاڵەكە بریتیە لە (ڕووەو تێپەڕین لە چوارچێوە داخراوەكان).
3- كردنەوەی سایتی ئەلكترۆنی گەلاوێژ بەشێوەیەكی رەسمی لە ژێر ناونیشانی، www.galawej.com.
4- لە ئەمڕۆوه، 13 ی تەمموزی 2017، بابەتەكانی (شیعر، چیرۆك، لێكۆڵینەوە) وەردەگیرێت بۆ پێشبڕكێی گەلاوێژ كە تا 15 ی ئەیلولی 2017، بەردەوام بابەتەكان وەردەگیرێن بەم ئیمەیڵە: [email protected].
5- جگە لە خەڵاتی (حسێن عارف) خەڵاتێكی دیكەمان دەبێت بۆ نووسەرێكی بیانی بە ناوی (خەڵاتی سەربەخۆیی).
6- خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەناوی یەكەمین نووسەر یان رۆژنامەنووس دەبێت كە بووەتە قوربانی دەستی تیرۆرستانی داعش.
7- دیالۆگی رۆشنبیری ئەمساڵ، (دیالۆگی كلتوریی كوردی – روسی) دەبێت كە تەوەرە سەرەكییەكانی بریتین لە: كاریگەری ئەدەبی روسی لەسەر ئەدەبو كلتوری ناوچەكە بەگشتیو ئەدەبو رۆشنبیریی كوردی بەتایبەتی، رۆڵی خۆرهەڵاتناسی لەو بوارەدا، كوردناسی رووسی، كوردەكانی روسیا، ئەویش بە ئامادەبوونی نووسەرانو رۆشنبیرانی كوردو رووس.