ع.ع. شەونم، ناوی ئەو لە ناوە ئاشنا و نزیکەکانی منداڵی ئێمەیە، لە کتێبی کوردی و لە ڕیزەکانی بەیانیانی خوێندنگه، وشە گەرم و پڕ سۆز و کوردییەکانی لەگەڵماندا بوو، ئەو شاعیری جوانی و ناسکی و کوردانەی منداڵی ئێمەبوو، ئەوبوو کە نووسی و ئێمەش لە خوێندنەوەی فێربووین: چاوەکی ئاگر هێزی گیانمە، باوەڕی بەرزی کوردستانمە..
ع.ع. شەونم، كه ناوى ته‌واوى (عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەمەد)یه، له ساڵى 1925 له شارى هەڵەبجە لە دایکبووە، ئه‌و به‌ته‌نها شاعیر نه‌بوو، به‌ڵكو دەنگخۆش، ئاوازدانەر، شێوەکار و خۆشنووسى ورد بوو، له شارى هه‌ڵه‌بجه چۆته به‌رخوێندنى ئایینى، تا له له ساڵى 1934 به‌شێوه‌ى فه‌رمى چۆته به‌رخوێندن.
له ساڵى 1938 به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆژانى دووشه‌ممه كراوه به رۆژى چالاكى و شیعر خوێندنه‌وه له خوێندنگاكه‌یان، بۆیه له‌وكاته‌وه شیعره و ئه‌ده‌بى خۆشویستووه و شیعرى زۆرى له‌به‌ر كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م رۆژه‌دا بیخوێنێته‌وه و بوه‌ته شاعیرێکی تەواو ژیاندۆست.
دەربارەی نازناوی "شەونم"، له ساڵى 1940 خۆى نازناوى شه‌ونمى بۆخۆى ههڵبژارووه، چونكه پێى وابووه له شه‌ونمدا هه‌موو وێنه‌كانى ژیان هه‌یه، بۆیە لە شەونم زیاتر هیچی ترم بەلاوە جوان نەبوو.
له ساڵى 1940 له خوێندنى پۆلى شه‌شه‌مى سه‌ره‌تایى یه‌كه‌مى سلێمانى بووه، هه‌ر له مساڵهدا له به‌غداد فه‌رمانێك ده‌رچوو، كه ده‌رچوانى پۆلى شه‌شه‌م ده‌توانن له خانەى مامۆستایان بخوێنن، چۆته شارى به‌غداد و له‌وێ وه‌رگیراوه و خوێندنى ته‌واو كردووه.
له ساڵى 1943 یەکەمین شیعرى لە گۆڤاری گەلاوێژ به ناونیشانى (ئه‌ى دڵ به‌هارم) بڵاوكردۆته‌وه، له‌هه‌مان ساڵدا له یانه‌ى سه‌ركه‌وتن له شارى به‌غدا له‌به‌رده‌م ئه‌مین زهگى به‌گدا، یه‌كه‌مین سرودى له ئاوازى خۆى و بهندهنگى خۆى به‌ناوى (وا له روبارى شه‌وه‌دا خونچه‌ى هیوا چاكه وه‌ك بولبول بناڵین ئه‌ى برا) وتوه.
له ساڵى 1945 خوێندنى به‌سه‌ركه‌وتویى ته‌واو كردووه و بوه به مامۆستا، بۆ ماوه‌ى (2) دوو ساڵ له بیاره مامۆستا بووه، له ساڵى 1947 بۆ ماوه‌ى ساڵێك له شارى هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته مامۆستا، یەکەم مامۆستا بووه له شارى هه‌ڵه‌بجه، کە گروپی موزیک و سروود و گۆرانی داناوه.
له ساڵى 1948 به بیانوى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى ده‌كات بۆ ماوه‌ى (2) دوو ساڵ دورخرایه‌وه بۆ شارۆچكه‌ى دیوانیه، له ساڵى 1950 جارێكى دیكه له دیوانیه گواستراوه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ى شامیه و بۆ ماوه‌ى (2) دوو ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شارى سلێمانى و دواتر چۆته شارى هه‌ڵه‌بجه و له‌وێ نیشته‌جێ بووه، له چه‌ندین شارۆچكه‌ى سنورى شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بوه‌ته مامۆستا.
له ساڵى 1956 سرودى هاتم هاتم به‌سه‌ربه‌ستى هاتمى بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵى 1958 سرودهكانى (ئاڵاى كوردستان، فیدراڵى، هه‌ڵه‌بجه)ى داناوه.
له ساڵى 1959 هاتۆته شارى سلێمانى و له‌وێ نیشته‌جێ بووه و بوته سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى له چالاكى خوێندنگاكان، تا له ساڵى 1981 خانه‌نشین كراوه
له ساڵى 1962 سرودى (جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە، بە تیشکی ئاگر ئەنوسم جەژنە پیرۆژە)ى نوسیوه و هه‌رخۆشى ئاوازى بۆداناوه، كه له رۆژى نه‌ورۆزى 21/3/1962 له گه‌ڵاڵه بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌م سروده به‌ده‌نگ و موزیك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له ساڵى 1963 زیندانى كراوه و چه‌ندین راگواستنى له ویندانهكانى رژێم له شارى به‌غداد و شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق پێكراوه، ئه‌وكاته‌ى له شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌كه له (مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، حه‌مه‌ساڵح دیلان، كاكه‌ى فه‌لاح و حه‌سیب قه‌ره‌داغى) له زینداندا بووه، له‌زینداندا شه‌وانى شیعریان هه‌بووه و له زینداندا كۆڕى شیعریان به‌ستووه.
له ساڵى 1/1/1957 ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه و (2) دوو ساڵ دواى ئه‌وه له ساڵى 1957 ئاهه‌نگى زه‌ماوه‌ندیان ئه‌نجامداوه و بوه‌ته باوكى (5) كوڕ و (2) كچ، دواى ئه‌وه‌ى بوه‌ته باوك، حه‌زى كردووه شیعر بۆ منداڵانیش بنوسێت و به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى منداڵان بڵاوبكاته‌وه.
شاره‌زایى زۆر بووه له زمانه‌كانى کوردی، عەرەبی و فارسی، به‌رده‌وام له بوارى زمانه‌وانى خزكهتى كردووه.
خاوەنی (4) چوار کتێبى چاپكراوه، ئه‌وانیشى:
جریوه، له ساڵى 1966 چاپى كردووه.
پیران و په‌ندیار، كه تایبه‌ته به په‌ندى پێیان و مه‌ته‌ڵى كوردى.
كاره‌ساتى كانى ئاشقان، له ساڵى 2016 چاپیكردووه، كه له (47) ئۆپه‌رێت پێكهاتووه، كه سه‌رجه‌میان باس له‌كاره‌ساتى گه‌لى كورد ده‌كات.
(فه‌رهه‌نگى كوردواتهنى)، كه له (10) به‌رگ پێكهاتووه.
به‌ر له‌مردنى وتویهتى: "ئاواتم ئه‌وه‌یه، هه‌رچى نوسیومه بتوانم چاپى بكه‌م و له‌به‌رده‌مى خۆمدا بڵاوى بكه‌مه‌وه و هیچ ئاواتێكى دیكه‌م نییه".
له رۆژى 10/10/2020 له ته‌مه‌نى (95) ساڵى له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه و له مه‌راسیمێكى شایسته له گۆڕستانى گوڵان له شارى هه‌ڵه‌بجه به‌خاكسپێردراوه.