123137220_580337496106903_2090780348090777829_n.jpg

زنجیرەی یەکەم، دەربارەی یەکەم ئەکتەر لەمێژووی شانۆدا.

ئامادەکردنی: چۆمان محەمەد تەقێدینی

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیاننامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەلاوێژ بەشی شانۆ.

    

زنجیرەی یەکەم. دەربارەی یەکەم ئەکتەر لەمێژووی شانۆدا.

 

تیسپس کێ بوو؟

گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە دێرینانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەکێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتن ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن ، و هەموو بوارەکان ئەسیناییەکان دەستێکی باڵاو دیاریان هەبووە ، و کە یەکێکە لەوانە هونەری شانۆ بووە ، و زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتی دا ، کە بنچینەی هونەری شانۆ لە لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان ، لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی گریک (یۆنان) ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی دێرین ، و ڕۆمای دێرین.

ژیاننامەی تیسپس

تیسپس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکان ، کە مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکەمین نووسەری شانۆ و ئەکتەر دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆ دا، کە توانیویەتی هونەری شانۆ بە شێوەیەکی بەرچاو پێش بخات و داهێناێکی گەورەی تێدا کرد ، و هەروەها ثسبیس نووسەر و شاعیر بووە  ، و نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی شەشی پێش زایین لە دایک بووە ، و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینایە ، واتا لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، و ثسبیس یەکەم کەس بوو ، لە ساڵی (535پ.ز) یان ساڵی (534پ.ز) ، کە توانیویەتی رۆڵی ئەو کەسانە بگێڕێ ، کە ناویان لە سرودە دینییەکانی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان دا هاتووە ، بەوەش رۆڵەکان لە کۆمەڵێک کۆرس (جوقە) گۆڕا لە قسە کردنی ناڕاستەوخۆ بۆ گفتۆگۆی ڕاستەوخۆ ، لە نێوان سەرۆکی کۆرسەکە و لە نێوان ئەو کەسەی رۆڵی کەسە داواکراوەکەی دەگێڕا ، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، ناویان لەو کەسە نابوو کە رۆڵی ئەو کەسایەتییەی دەگێڕا بە ناوی (هیپۆکریتس) ، کە بە واتا (وەڵامدەر) یان (لێکدەرەوە) دێت.

تیسپس خۆیی و گالیسکەکەی، بەناو کۆڵان و شارەکاندا دەگەڕا و لەبۆنە دینی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەسینادا، شانۆگەری پێشکەش دەکرد و خەڵکانێکی زۆر لە دەوری کۆدەبوونەوە و هەر لەوێوە تیسپس وەک یەکەم ئەکتەر لە مێژوی هونەری شانۆدا ناسێنرا.

بە داخەوە هیچ بەرهەمێکی شانۆیی و نووسینەکانی ثسبیس  نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە ، و واتا بەرهەمەکانی بە تەواوی فەوتاون ، و هەروەها نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی شەشی پێش زایین کۆچی دوایی کردووە ، و لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) ئەسپەردەی خاک کراوە.

 

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی، سلێمانی، 2005.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید، سلێمانی، 2008.

3_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت، بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی، سلێمانی، 2014.

4_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان: سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا- وە: د. سەنگەر حاجی، هەولێر، 2014.

5_ولیەم ستیرنس داڤیس: ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین-وە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان، تاران، 2020.


ئەم بابەتە 138 جار خوێندراوەتەوە