1
تەنیام بە یەکێکی تر دەگەم
کە تەنیایە:
زستانەمانگ.
(باشۆ)
2
لە سەفەردا نەخۆش کەوتم
خەونەکانم بە دەشتە چۆڵەکاندا
دەگەڕێن.
(باشۆ)
3
لاچن بەچکە چۆلەکەکان
لاچن!
ئەسپەکە بێرەدا دەڕوا.
(ئیسسا کۆباتاشی)
4
هۆ چۆلەکە نووستووەکە!
لە خەو رابە
ببە هاوڕێم.