- 27/3 رۆژى جیهانى شانۆ، ساڵانە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی جه‌ژنی شانۆ ده‌کرێتەوە و له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاکی شانۆیی ئه‌نجام ده‌درێت، مێژووی ئه‌م یاده بۆساڵی 1946 ده‌گه‌رێته‌وه کاتێ سێ شانۆ کاری جیهانی (ئه‌رشیبالک ماک لیش ، جۆن برستلی‌ستیلی ، فرانسۆ مۆریاک) وه‌کو ده‌سته‌ی یه‌که‌م ئاماده‌کاری بۆ سه‌نته‌ری جیهانی بۆ شانۆ له‌لایه‌ن رێکخراوی یۆنسکۆ ده‌ست نیشان کران، له رۆژى 28/6/1948 له کۆنگره‌یه‌کی شانۆیی که له شاری پراگ به‌سترا ده‌سته‌ی جیهانی بۆ شانۆ به سه‌رۆکاییه‌تی (جۆن برستیلی) راگه‌یندرا، دواتر له ساڵی 1961 له کۆبونه‌وه‌یه‌کی شانۆکاران، که له (ڤینا) به‌سترا بریاردار رۆژی 27/3ی هه‌موو ساڵێک ببێته رۆژی جیهانی شانۆ، هۆکارى ده‌ستنیشان کردنی ئەو رۆژە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چونکه له‌م رۆژه‌دا له پاریس فیستیفاڵێکی شانۆی به‌ناوی (ساره برنارت) (1844 - 1923) ئه‌نجامدرا وه‌کو رێزلێنانێکیش بۆ کچه ئه‌کته‌ری فه‌رنسی کۆچکرکردووه (ساره برنارت) ئه‌م رۆژه به رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند کرا، ساڵانه په‌یامی شانۆ له‌لایه‌ن شانۆکارێکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان بڵاوده‌کرێته‌وه یه‌که‌مین په‌یامی شانۆ هه‌ر له‌و ساڵه (1962) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فه‌رنسی ( جان کۆکتۆ) بڵاوکرایه‌وه له‌و کاته‌وه هه‌موو ساڵێ شانۆکارێک له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ ده‌ستنیشان ده‌کرێت، که بۆ ئەو رۆژە په‌یامی شانۆ بنوسێت دوایی هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ په‌یامه‌که وه‌رده‌گێردرێت بۆ سه‌ر چه‌ندین زمان ئینجا بڵاوده‌کرێته‌وه.
- لە رۆژى 27/3/1770 جیۆفانى باتیستا تییپولۆ (Giovanni Battista Tiepolo)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى مەدردید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/3/1696 لە شارى بوندوقیە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/3/1899 گلۆریا سوانسۆن (Gloria Swanson)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى سیکاگۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 4/4/1983 لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى نیویۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1914 تاکو ساڵى 1981 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/3/1927 حەسەن عەبدولسەلام، دەرهێنەری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 8/7/2013 لە تەمەنى (86) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/3/1941 سه‌عدوڵا ونوس، شانۆنوسی سوری لە دایکبووە، لە رۆژى 15/5/1997 لە تەمەنى (56) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/3/1952 محەمەد سوبەیتی، شاعیری سعودی لە گوندى بەنى سەعد لە شارى تایف لە دایکبووە، لە رۆژى 15/1/2011 لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى مەککە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/3/1953 ئیبراهیم ناجی، شاعیری میسری لە تەمەنى (54) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/12/1898 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/3/1954 بوران درخشندە، ژنە دەرهێنەرى ئێرانى لە شارى کرمانشان لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/3/1958 مترب فواز، ئەکتەری سعودی لە دایکبووە، لە ساڵى 1977 تاکو ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/3/1963 کوینتن تارانتینۆ (Quentin Tarantino)، ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی لە شارى نوکسفیل لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/3/1967 باسکاڵ مەشعەلانی، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی لە گوندى زلقاى شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/3/1967 عەدنان ئەلراوى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (42) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1925 لە شارى موسڵ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/3/1970 ماریا کاری (Mariah Carey)، ژنە گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ئەمریکی لە شارى هنتگۆن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/3/1970 ئێلیزابێس میشیل (Elizabeth Mitchell)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/3/1971 ناسان فیلیۆن (Nathan Fillion)، ئەکتەری کەنەدی لە شارى ئەدمۆنتۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/3/1972 ئیشر (موریتس کۆرنیلیس ئیشر - Maurits Cornelis Escher)، نیگارکێشی هۆڵەندی لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى هیلڤرسۆم کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/6/1898 لە شارى لیوواردن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/3/1982 کندە علوش، ژنە ئەکتەری سوری لە شارى حەما لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/3/1988 بریندا سۆنگ (Brenda Song)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/3/1992 ملاک سەراف، ژنە ئەکتەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/3/2003 محەمەد تۆفیق، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (94) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/10/1908 لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1941 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/3/2005 ئەحمەد زەکی، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە لە شارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/11/ 1949 لە شاری زەقاقیق لە دایکبووە، نازناوی پڵنگە ئەسمرەکەی سینەمای لێنراوە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵی 1967 یەکەمین دەرکەوتنى لەسەر تەختى شانۆ بووە، کاتێک خوێندکارى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى شانۆ بووە، لە نێوان ساڵانى 1967 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لە (64) فیلمى سینەمایی، (7) شانۆ و (19) دراماى تەلەفزیۆنیدا کردووە، بەر لە کۆچى دوایى کردنى کۆتا کارى رۆڵ بینین بوو لە فیلمی (حلیم)، بەڵام بەر لەوەى فیلمەکە ببینێ کۆچى دوایى کرد، بۆیە لە ساڵى 2006 دوای گۆڕینی چەند بەشێکی کارەکەى فیلمەکە نمایشکرا.
- لە رۆژى 27/3/2006 ستانیسواف لم (ستانیسواف هێرمان لم - Stanisław Herman Lem)، شاعیر و نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفی پۆڵه‌ندی لە تەمەنى (84) ساڵى به نه‌خۆشى دڵ لە شارى کراکۆف کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/9/1921 لە شارى لویۆ لە ئۆکارنیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/3/2006 خالد نفیسی، ئەکتەری کوێتی لە تەمەنى (69) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى ربات لە مەغریب کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/1/1937 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.