did1.jpg

دیداری سلێمانی بۆ فیلم

رۆژانی ١٠ تا ١٥ی مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ کەناڵی کوردسات و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر / بەشی سینەما یەکەمین دیداری سلێمانی بۆ فیلم لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی پێشکەش کرد.

رۆژانی ١٠ تا ١٤ی مانگ ٥ فیلمی کوردی نمایش کرد و رۆژی ١٥ مانگ دیدارێکی لەسەر ئاستەنگەکانی سینەمای کوردی بە ئامادەبوونی هەریەک لە هونەرمەندان کازم ئوز و دکتۆر خەسرەو سینا و هاشم ئایدەمیر و مەمەد ئەکتاش و دکتۆر دڵشاد مستەفا لە دیدارەکەدا بەشداربوون و بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی کوردستان شرۆڤەی تەواوی ئەو ئاستەنگانە کرد کە بوونەتە هۆکاری قەیرانی سینەمای کوردی.


ئەم بابەتە 118 جار خوێندراوەتەوە