Walt_Whitman_2800x1576.jpg

سێ جار: واڵت ویتمان - واڵت ویتمان - واڵت ویتمان

وەرگێڕانی:فەرهاد پیرباڵ



1
_واقوڕمانی منداڵێک_
لەبیرمە کە منداڵ بووم
ڕۆژانی یەک شەممە هەمیشە،سەرسام
گوێم بۆ ئەو پیاوە ئاینییانە شل دەکرد
کە لەخوتبەکانیاندا ناوی خوایان دەهێنا
بۆ هیچ مەبەستێک نا
تەنیا بۆ ئەوەی بەگژ مرۆڤ و شکۆمەندی مرۆڤدا بچنەوە.
2
_بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان_
بە هەموو (وڵاتە یەکگرتووەکان )دەڵێم
بەهەریەکێک لە وڵاتەیەکگرتووەکان
بەهەر شارێکی وڵاتەیەکگرتووەکان،دەڵێم:
"زیاتر و زیاتر یاخی ببن
کەمتر بچنە ژێر بارەوە"!
ئەوەی بەتەواوەتیش دەچێتە ژێر بارەوە
بەتەواوەتی دەبێتە کۆیلە
چ نەتەوەبێ،یان وڵاتەیەکگرتووەکان،یان شار
هەرگیزجارێکی دیکە ئازادی بەچاو نابینێتەوە.
3
_بیرێک..._
هەندێ جار لە سووچێک دەوەستم و
لە ئاپۆڕەی خەڵک ورد دەبمەوە
سەرسامییەک دڵم ڕنەک دەدا کە دەبینم
ئەم خەڵکە دووای کەسانێک کەوتوون
تۆزقاڵێک چیە گەلیان خۆش ناوێ.
.
.
.
سەرچاوە: ڕێبازە ئەدەبیەکان، ل111

 


ئەم بابەتە 110 جار خوێندراوەتەوە