241658780_4278052032309297_8928782980471090925_n.jpg

خولێک لەبارەی جیاوازی جێندەرییەوە بەڕێوەچوو.

 

 

 

فێمێنیزمی ڕۆشنگەری سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، خولێكی یەك ڕۆژەی لە سلێمانی بۆ ژمارەیەك لە كچان و ژنان بەڕێوەبرد.

خولەكە ئەمڕۆ لە هۆڵی شەهید "ئازاد هەورامی" لە ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لە سلێمانی بەڕێوەچوو، سەرەتا وتارێك لەلایەن "هاوژین زیبا" سەرپەرشتیاری فێمێنیزمی ڕۆشنگەری پێشكەشكرا. پاشان "بەهمەن تاهیر نەریمان" نوسەر و توێژەر بابەتێكی بەناونیشانی فەلسەفەی پەروەردە و جیاوازی جێندەر پێشكەشكرد، دواتریش "ناسك خاوەر" بابەتێكی بەناونیشانی پرۆگرامی پەروەردە و جیاوازی جێندەر پێشكەشكرد، بابەتێكی دیكەی خولەكەش لەلایەن مامۆستا "عومەر ئەحمەد" مامۆستای زانكۆ بەناونیشانی سیستەمی پەروەردە و جیاوازی جێندەر پێشكەشكرا. لەكۆتایی خولەكەدا بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە ئامادەبوانی خولەكە.

ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لەپێناو بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی هۆشیار بە ماف و ئەركەكانی، لە كردنەوەی خولی ڕۆشنگەری و پەروەردەیی بەردەوام دەبێت.


ئەم بابەتە 235 جار خوێندراوەتەوە