13842021_1.jpg

ناوی فیرعەون بە واتای چی دێت؟

چۆمان حەمە تەقیەدینی

 

وشەی فیرعەون ، کە وشەێکی قیبتی واتا میسری دێرینە ، و تاوەکو سەردەمی فیرعەون ڕامسیسی دووەم ( 1279_1213پ.ز) بۆ فەرمانڕەواکانی ئیمپراتۆریای میسری دێرین بەکارنەهاتووە ، و بەکارهێنانی ناوی فیرعەون ، بۆ پادشاکانی ئیمپراتۆریای میسری دێرین بۆ کاتە دەگەڕێتەوە ، کە فیرعەون ڕامسیسی دووەم ( 1279_1213پ.ز) کە سێیەم فیرعەونی بنەماڵەی نۆزدەهەمی ئیمپراتۆریای میسری دێرین بووە ، لە میانەی کارە ئاوەدانەکانی کۆشك و تالارێکی گەورەی بنیات نا ، کردی ، بە کۆشکی شاهانەی ئیمپراتۆریای میسری دێرین ، و دواتر وشەی فیرعەون بە واتای (ماڵی گەورە) یان بە واتای (خانوونی گەورە) یان (کۆشکی گەورە) یان بە (دەرگا بەرزەکە) دێت ، و دواتر ناوی فیرعەون بووە نازناوی فەرمانڕەواکانی میسری دێرین ، و ناوی فیرعەون لە ساڵی (1279پ.ز) بووە بە نازناوی فەرمانڕەواکانی وڵاتی میسری دێرین ، هەر وەکو چۆن چەندان نازناو هەبووە بۆ پادشا و شاکانی گەلانی دێرین بەکارهاتووە ، وەکو قەیسەر بۆ ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای ڕۆمای یەکگرتووە ، و هەروەها هەمان نازناو بۆ ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری بەکار هاتووە ، و نازناوی نەجاشی بۆ شای شانشینی حەبەشەی دێرین (ئەسیۆپیای ئێستە و ئەریتریای ئێستە) کە ئەو سەردەمە  بە شانشینی ئەکسوم ناسراو بوو بەکارهاتووە ، و هەروەها نازناوی شانشاه بۆ ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای میدی (ماد)یەکان بەکار هاتووە ، و کیسرا بۆ هەندێ ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای ساسانییەکانی کوردان بەکار هاتووە ، و هەروەها نازناوی خاقان بۆ شای دەوڵەتە تورکییەکان بەکار هاتووە ، و دواتر نازناوی سوڵتان بۆ فەرمانڕەواکانی دەوڵەتی سەلجوقی و دەوڵەتی عوسمانییەکان بەکار هاتووە ، و هەروەها نازناوی خەلیفە بۆ فەرمانڕەواییەکانی دەوڵەتی دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدینییەکان و دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی ئەمەوییەکان و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی یەکەمی عه‌باسییه‌کان و دەوڵەتی خەلافەتی  فاتیمییەکان و دەوڵەتی خه‌لافه‌تی دووەمی  ئه‌مه‌وییه‌کان (خه‌لافه‌تی کۆردۆبا) و دەوڵەتی خەلافەتی موەحیدەییەکان و و دەوڵەتی خەلافەتی دووەمی عەباسییەکان بەکار هاتووە ، و دواتر لە ساڵی (1517ز)ەوە نازناوی خەلیفە بووەتە نازناوی سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانییەکان تاوەکو کۆتایی فەرمانڕەواکانیان ، لە پاڵ نازناوی سوڵتان بۆیان ، و لە ئێستە بۆ سەرۆک وەزیرانەکانی ئەڵمانیا و نەمسا نازناوی ڕاوێژکاری یەکەم بەکار دێت ، و کە ئەو بەکارهێنانە شتێکی باش و ئاساییە بۆ فەرمانڕەواکان و دەسەڵاتدارەکان بەکار بێت ، و لە پلە و پۆستەکانی تر ، کە بوونیان هەبووە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی.

یەکەم/ ژمارەی ئەو پادشا میسرییانەی بەر لە بەکار هێنانی نازناوی فیرعەون چەندە بووە؟

ناوی فیرعەون لە ساڵی (1279پ.ز) بووە بە نازناوی فەرمانڕەواکانی میسری دێرین. و واتا بەر لە ساڵی (1279پ.ز) هیچ فەرمانڕەواییەکی میسری دێرین بە ناوی پادشا یان شا ناویان هاتووە ، کە ئەکاتە نزیکەیی (269) پادشا یان شا بوو کە (260) کەسیان خەڵکی میسری دێرین بوو و هەروەها (9) کەسیان سەر بە هیکسۆسەکان بوون واتا بێگانە بوون ، و شانشینی میسری سەروو (باکوری ڕووباری نیل و دەلتا) (؟_3150پ.ز) کە نزیکەیی (14) پادشا فەرمانڕەواییان کردووە  ، و هەروەها شانشینی میسری سەروو (باشوری ڕووباری نیل و دەلتا) (؟_3150پ.ز) کە نزیکەیی (6) پادشا فەرمانڕەواییان کردووە ، و هەروەها چەند پادشاێکی تر  (؟_3150پ.ز)  فەرمانڕەواییان کردووە ، کە نزیکەیی (4) پادشا یان شان ، و پاش ئەوەی شا نامر (مینا) (3050_3150پ.ز) توانی بە دەسەڵاتی شانشینی میسری سەروو (باکوری ڕووباری نیل و دەلتا) و شانشینی میسری سەروو (باشوری ڕووباری نیل و دەلتا) هێنا ، و میسری یەکخست و شانشینی کۆنی میسری دێرین دروست کرد ، و خانەوادەی یەکەمی دەسەڵاتی میسری دێرینی پێکهێنا ، کە لە نێوان ساڵانی (2890_3150پ.ز) فەرمانڕەواییان کردووە کە دەکاتە (260) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (10) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و دواتر خانەوەی دووەم لە نێوان ساڵانی (2686_2890پ.ز) کە دەکاتە (204) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (12) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و دوای ئەوان خانەوادەی سێیەم لە نێوان ساڵانی (2613_2686پ.ز) فەرمانڕەواییان کردووە کە دەکاتە (73) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (6) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و پاش ئەوان خانەوادەی چوارەم فەرمانڕەواییان کردووە لە نێوان ساڵانی (2496_2613پ.ز) کە دەکاتە (117) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (9) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و پاشان خانەوادەی پێنجەم دەسەڵاتیان گرتە دەست لە نێوان ساڵانی (2496_2345پ.ز) کە دەکاتە (151) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (9) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و دوای ئەوانیش خانەوادەی شەشەم دەسەڵاتیان گرتە دەست لە نێوان ساڵانی (2181_2345پ.ز) کە دەکاتە (164) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (8) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و دوای ئەوانیش ماوەی گواستنەوەی یەکەمی میسر دەستی پێ کرد کە  هەر دوو خانەوادەی حەوتەم و خانەوادەی هەشتەم دەسەڵاتیان گرتە دەست لە نێوان ساڵانی (2160_2181پ.ز) کە دەکاتە (21) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (9) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە لە خانەوادەی حەوتەم و (7) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە لە خانەوادەی هەشتەم ، و پاش ئەوانیش خانەوادەی نۆیەم دەسەڵاتیان گرتووە دەست کە لە نێوان (2130_2160پ.ز) کە دەکاتە (30) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (9) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و پاشان خانەوادەی دەیەم دەسەڵاتیان گرتووە دەست کە لە نێوان (2130_2040پ.ز) کە دەکاتە (90) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (4) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و دواتر خانەوادەی یانزدەم دەسەڵاتیان گرتە دەست لە نێوان ساڵانی (2134_2060پ.ز) کە دەکاتە (74) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (5) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە کە قۆناغی یەکەمی دەسەڵاتیان بوو.

لە ساڵی (2060پ.ز) شانشینی ناوەندی میسری دێرین دروست بوو ، لە لایەن شا مەنتهۆیپی دووەم (2060_2009پ.ز) و قۆناغی دووەمی دەسەڵاتی خانەوادەی یانزدەم لە نێوان ساڵانی (1991_2060پ.ز) دا بووە کە دەکاتە (69) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (6) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و دوای ئەوان خانەوادەی دوانزدەم دەسەڵاتی شانشینی ناوەندی میسری دێرینیان گرتە دەست کە لە نێوان ساڵانی (1991_1802پ.ز) دا بووە کە دەکاتە (189) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (8) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و پاش ئەوان ماوەی گواستنەوەی دووەمی میسر دەستی پێ کرد کە  هەر دوو خانەوادەی سیانزدەم و خانەوادەی چواردەم دەسەڵاتیان گرتە دەست ، کە خانەوادەی سیانزدەم دەسەڵاتیان گرتە دەست لە نێوان ساڵانی (1649_1802پ.ز) دا بووە کە دەکاتە (153) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (61) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و پاشان خانەوادەی چواردەم دەسەڵاتیان گرتە دەست کە لە نێوان ساڵانی (1650_1805پ.ز) کە دەکاتە (155) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (28) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و دواتر شانشینی ناوەندی میسری دێرین لە ساڵی (1675پ.ز) لە لایەن کۆمەڵێک هۆزی ئاسیاییی کە لە لایەن هیکسۆسەکان واتا (فەرمانڕەوایی بێگانە لە میسر) دووچاری هێرش و پەڵامار بووە ، و لە ماوەێکی کەم دا توانیان بەشێکی زۆری باکوری شانشینی ناوەندی میسری دێرین داگیر بکەن کە دەکاتە بەشێکی گەورەی ڕووباری نیل و دەلتا کە یەکێک لەوانە شاری مەنفیسی پایتەخت داگیر بکەن و شاری ئاڤاریسیان کردە پایتەختی دەسەڵاتەکەیان ، و هەندێ سەرچاوە دەڵێن توانیان زنجیرەی پانزدەم و شانزدەم و حەڤدەم پێکبهێیی ، کە لەو سێ زنجیرە خانەوادە شاهانەدا نزیکەیی (81) کەس دەسەڵاتدار بوون ، بەڵام بە پێی سەرچاوێکی باوەڕ پێکراوە کە هیکسۆسەکان تەنها بە یەك خانەوادە فەرمانڕەواییان کردووە کە ئەوەیش خانەوادەی پانزدەم بوو دەسەڵاتی بەشێکی گەورەی ڕووباری نیل و دەلتا گرتە دەست کە  بە سەرکردایەتی شا سالیتیس (1648_1674پ.ز) لە نێوان ساڵانی (1535_1674پ.ز) دا بووە کە دەکاتە (139) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (9) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە بە یەکەم فەرمانڕەوایی بێگانە دادەنرێت لە وڵاتی میسری دێرین ، و هەروەها خانەوادەی ئەبیدۆس لە شاری ئەبیدۆس و هەندێ ناوچەی تری میسری دێرین کە داگیر نەکرا بوو فەرمانڕەوایی کردووە لە نێوان ساڵانی (1600_1650پ.ز) کە دەکاتە (50) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (4) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و هەروەها لەو کاتەدا خانەوادەی شانزدەم لە نێوان ساڵانی (1580_1650پ.ز) لە شاری تیبە و هەندێ ناوچەی تری میسری دێرین کە داگیر نەکرا بوو فەرمانڕەواییان کردووە کە دەکاتە (70) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (15) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و هەروەها خانەوادەی حەڤدەم لە نێوان ساڵانی (1549_1650پ.ز) لە شاری صعید و هەندێ ناوچەی تری میسری دێرین کە داگیر نەکرا بوو فەرمانڕەواییان کردووە کە دەکاتە (101) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (9) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە و دوایین شای ئەو خانەوادەیە بە ناوی شا کامۆس (1549_1571پ.ز) کەوتە دژایەتی کردنی دەسەڵاتی هیکسۆسەکان بە هاوکاری دەوڵەتی کردۆنیاش (کاسییەکان) کە دەسەڵاتێکی دێرینی کوردستان بوو فەرمانڕەوایی بەشێکی کوردستان و وڵاتی میسۆپۆتامیایان کرد و توانیان بەشێکی زۆر لە میسر لە دەستیان ئازاد بکەن ، و دواتر خانەوادەی هەشتدەم دەسەڵاتیان گرتە دەست بە سەرکردایەتی شا ئەحموس (تحوتمس) ی یەکەم (1525_1549پ.ز) برای  شا کامۆس (1549_1571پ.ز) دوایین شای خانەوادەی حەڤدەم بوو ، کە توانی دەسەڵاتی هیکسۆسەکان بە یەکجاری لە میسر کۆتایی پێبهێنێیت و هەروەها خانەوادەی هەشتدەم لە نێوان ساڵانی (1292_1549پ.ز) فەرمانڕەواییان کردووە کە دەکاتە (257) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (15) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە ، و پاش ئەوانیش لە ساڵی (1549پ.ز) شانشینی نوێی میسری دێرین دروست بوو ، لە لایەن شا ڕامسیسی یەکەم (1292_1290پ.ز) کە یەکەم شای خانەوادەی نۆدەم بوو کە خانەوادەی نۆزدەیەم دەسەڵاتیان گرتە دەست کە لە نێوان ساڵانی (1186_1549پ.ز) ، و ماوەی دەسەڵاتی خانەوادەی نۆزدەیەم دەبێتە دوو بەش کە بەشی یەکەم لە نێوان ساڵانی (1279_1549پ.ز) کە دەکاتە (13) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (2) پادشا یان شا فەرمانڕەواییان کردووە.قۆناغی دووەمی خانەوادەی نۆزەدەیەم دەکاتە لە نێوان ساڵانی (1186_1279پ.ز) کە دەکاتە (93) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (6) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و لە ساڵانی (1279پ.ز) دوای بە دەسەڵات گەیشتنی فیرعەون ڕامسیسی دووەم ( 1279_1213پ.ز) بۆ تەختی پادشایەتی وڵاتی میسری دێرین ، وشەی فیرعەون بۆ پادشا یان شاکانی میسر بەکار هات.

دووەم/ ژمارەی ئەو پادشا میسرییانەی لە دوای بەکار هێنانی نازناوی فیرعەون چەندە بووە؟

ئەو پادشا میسرییانەی بە فیرعەون ناسراوەن نزیکەیی (135) فیرعەون بووە کە تەنها (78) کەسیان میسری بوون و هەروەها نزیکەیی (57) کەسیان بێگانە بوو  کە (15) کەسیان لە خانەوادەی شاهانەی هه‌خامه‌نشییه‌کانی پارسی بوون و هەروەها (42) کەسیان مەکدۆنی بوون و لەو ژمارەیە (3) کەسیان سەر بە خانەوادەی شاهانەی ئەرگیادی مەکدۆنی بوو و (39) کەسیانیشان سەر بە خانەوادەی شاهانەی پەتلەمییەکانی مەکدۆنی بوون ، و لە ساڵی (1279پ.ز)  قۆناغی دووەمی خانەوادەی نۆزەدەیەم دەستی پێ ئەکات کە دەکاتە نێوان ساڵانی (1186_1279پ.ز) کە ئەوەش دەکاتە (93) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (6) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و لە ساڵی (1279پ.ز) دوای بە دەسەڵات گەیشتنی فیرعەون ڕامسیسی دووەم ( 1279_1213پ.ز) بۆ تەختی پادشایەتی وڵاتی میسری دێرین ، وشەی فیرعەون بۆ پادشا یان شاکانی میسر بەکار هات ، و هەروەها هێشتا خانەوادەی نۆزدەیەم لە دەسەڵات مابوون ، کە خانەوادەی کاهنەکانی پەرستگای ئاموون لە صعیدی میسر دەسەڵاتیان گرتە دەست کە لە نێوان ساڵانی (943_1080پ.ز) دا بووە کە دەکاتە (137) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (9) فیرعەون فەرمانڕەواییان کرد ، و دواتر خانەوادەی بیستەم دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت کە لە نێوان ساڵانی (1077_1186پ.ز) کە دەکاتە (109) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (10) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و پاش ئەوان خانەوادەی بیست و یەکەم دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت کە لە نێوان ساڵانی (943_1077پ.ز) کە دەکاتە (134) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (7) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و دواتر خانەوادەی بیست و دووەم دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت کە لە نێوان ساڵانی (722_943پ.ز) کە دەکاتە (221) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (12) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، خانەوادەی بیست و سێیەم دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت کە لە نێوان ساڵانی (732_837پ.ز) کە دەکاتە (105) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (9) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، خانەوادەی بیست و چوارەم دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت کە لە نێوان ساڵانی (720_732پ.ز) کە دەکاتە (12) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (2) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و خانەوادەی بیست و پێنجەم دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت کە لە نێوان ساڵانی (653_744پ.ز) کە دەکاتە (91) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (5) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، خانەوادەی بیست و شەشەم دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت کە لە نێوان ساڵانی (525_685پ.ز) کە دەکاتە (160) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (9) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و ‌ئیمپراتۆر که‌مبووجی دووه‌م(530_522پ.ز) بووه‌ به ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان ئەوە بوو ‌له ‌ساڵی (525پ.ز) به ‌سوپایه‌کی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان هێرشی کرده ‌سه‌ر وڵاتی میسری ئێسته‌  و له ‌شه‌ڕی پیلوسیوم (فه‌رما) توانی سوپای ده‌وڵە‌تی نوێی میسری دێرین به ‌سه‌رکردایه‌تی فیرعەون پسماتیسکی سێیه‌م (526_525پ.ز) له ‌به‌رامبه‌ر به ‌سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان ‌به‌ سه‌رکردایه‌تی ‌ئیمپراتۆر که‌مبووجی دووه‌م (522_530پ.ز) شکستی هێنا و میسری داگیری کرد کە دووەمین داگیرکاری بێگانە بوو بۆ سەر وڵاتی میسری دێرین و بنه‌ماڵه‌ی بیست و حه‌وته‌مین فیرعه‌ونه‌کانی میسری پێکهێنا کە تاوەکو ساڵی (404پ.ز) کە دەکاتە (121) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (11) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و گەلی میسر لە ساڵی (404پ.ز) بە سەرکردایەتی فیرعەون ئامیرتایۆس (398_404پ.ز) ڕاپەرین بە هاوکاری دەوڵەتە شارەی یۆنانی دێرین توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتداریەتی قۆناغی یەکەمی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان بهێنن ، و  ئەوە بوو خانەوادەی بیست و هەشتەم لە نێوان ساڵانی (398_404پ.ز)  دەستیان گرتە دەست کە دەکاتە (6) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (1) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و دواتر خانەوادەی بیست و نۆیەم لە نێوان ساڵانی (398_379پ.ز)  دەستیان گرتە دەست کە دەکاتە (19) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (5) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە و لەو نێوان ساڵانی (395_389پ.ز) ‌چەند جارێک سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان هێرشی کرده ‌سه‌ر وڵاتی میسری ئێسته‌ بەڵام شکستی هێنا ، و پاش ئەوە خانەوادەی سییەم لە نێوان ساڵانی (379_342پ.ز) دەستیان گرتە دەست کە دەکاتە (37) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (3) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و جارێکی تر لە ساڵی (342پ.ز) سوپای ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ باگواس هێرشی کرده ‌سه‌ر وڵاتی میسری ئێسته‌ و شاری منفیس پایتەختی میسری دێرین داگیر بکرێت و فیرعەون نیکتانیبۆی دووەم (359_342پ.ز) هەڵهات بۆ وڵاتی حەبەشە ، و دووبارە میسر کەوتە دەست ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان و بەوەش سێیەمین داگیرکاری بێگانە بوو بۆ سەر وڵاتی میسری دێرین و بنه‌ماڵه‌ی سی و یەکەم فیرعه‌ونه‌کانی میسری پێکهێنا لە نێوان ساڵانی (342_332پ.ز) کە دەکاتە (10) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (4) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، وكاتێك سوپای ئیمپرتۆریای مەکدۆنییەکان بە سەركردايەتی ‌ئیمپراتۆر ئه‌لیسکه‌نده‌ری سێیه‌م (گه‌وره_مەکدۆنی‌) (336_323پ.ز) ‌ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان وڵاتانی سەر بە ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان  داگیركرد ، وڵاتی  میسر یەکێک بوو لەو وڵاتانەی سەر هه‌خامه‌نشییه‌کان كە لە لايەن سوپای ئیمپرتۆریای مەکدۆنییەکانەوە داگیر كرا لە پاش چەند شەڕێک لەگەڵ ئەو هێزەی ئیمپراتۆریای هه‌خامه‌نشییه‌کان  کە لەوێ بوون بۆ بەرگری لە ساتراپی میسر ، و بەوەش بەوەش چوارەمین داگیرکاری بێگانە بوو بۆ سەر وڵاتی میسری دێرین و بنه‌ماڵه‌ی سی و دووەم فیرعه‌ونه‌کانی میسری پێکهێنا کە بە خانەوادەی ئەرگیادی مەکدۆنی ناسراون لە نێوان ساڵانی (309_332پ.ز) کە دەکاتە (23) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (3) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، و دواتر لە ساڵی (309پ.ز) دەوڵەتی پەتلەمییەکان (بنەماڵەی سی و سێیەم و کۆتایی) بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ پتلیمۆسی یەکەم (305_309پ.ز) دامەزرا لە وڵاتی میسر و کرۆپرس (قوبرس) و ئیسرائیل بە هەر دوو هەرێمی فەلەستین (بانکی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە) و بەشێکی تورکیا و لیبیا ، کە دەسەڵاتداریەتی خانەوادەی پەتلەمییەکان (بنەماڵەی سی و سێیەم و کۆتایی) لە نێوان ساڵانی(309_30پ.ز)  کە دەکاتە (279) ساڵ کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (39) فیرعەون  فەرمانڕەواییان کردووە ، (30پ.ز) وڵاتی میسر لە لایەن سوپای کۆماری ڕۆم داگیر کرا ، و کرایە بەشێک لە قەڵەمڕەویی کۆماری ڕۆم تاوەکو ساڵی (27پ.ز) ، و دواتر لەو ساڵەوە بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریای ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما ، کە لە نێوان ساڵانی (27پ.ز_395ز) دا بووە ، و دواتر میسر بووە لە ئیمپراتۆری خۆرهەڵاتی ڕۆما کە بە ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان کە لە نێوان ساڵانی (395_642ز) ، و لە ساڵی (640ز) سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدینییەکان هێرشی کردە سەر وڵاتی تاوەکو ساڵی (642ز) بە تەواوی داگیری کرد ، و دواتر میسر تەعریب کرا و ئیتر لەو کاتەوە وڵاتی میسر بووە بە وڵاتێکی عەرەبی ئیسلامی.

سێیەم/ ناوی فیرعەون لە کتێبی قۆرئان

لە کتێبی قۆرئان ، کە کتێبێکی پیرۆزی موسڵمان و دینی ئیسلامە بە هەموو مەزهەب و گروپەکانییەوە ، و تێدا نزیکەیی (74) جار ناوی فیرعەون وەکو دەسەڵاتداری میسری دێرین هاتووە ، ئەوەیش لەو چیرۆکانەی  باسی پەیامبەر مووسا کە یەکێکە پەیامبەرانی نەتەوەی جوو ، و شازادە ئاسیا کچی مزاجیم هاوسەری یەکێک لە فیرعەونەکانی میسر بووە ، و ئافرەتێکی باوەڕدار بووە باس کئەکەن ، و بەڵام لە باسی پەیامبەر یوسف کە بە پێی سورەتی یوسف بێت ، بۆ ماوەێکی زۆر ئەزیزی میسر واتا سەرۆک وەزیران بووە ، پادشای ئەو سەردەمەی میسر بە مەلیک واتا پادشا ناوی هاتووە نەوەکو بە ناوی فیرعەون باس کرا بێت ، و هەروەها لە هەندێ باسی چیرۆکەکانی قۆرئان دا ، ناوی فیرعەون هاتووە.

ئەو سورەتانەی کە لە قۆرئاندا ناوی فیرعەون هاتووە ، وەکو : لە سورەتی ئەعراف (9) جار و لە سورەتی غافر (9) جار ، و لە سورەتی قصص (8) جار ، و لە سورەتی یونس (6) جار و لە سورەتی شعراء (6) جار ، و لە سورەتی طە (5) جار ، و لە سورەتی ئەنفال (3) و سورەتی هود (3) جار ، و لە سورەتی دوخان (2) جار و لە سورەتی ئیسرا (2) جار و لە سورەتی تحەریم (2) جار و لە سورەتی مزمل (2) جار و لە سورەتی بەقرە (2) جار و لە سورەتی زوخرف (2) جار ، لە سورەتی بروج (1) جار و لە سورەتی قەمر (1) و لە سورەتی مومنون (1) جار لە سورەتی نەمل (1) جار و لە سورەتی ذاریات (1) جار ، لە سورەتی ئیبراهیم (1) جار و لە سورەتی ئەل عەمران (1) جار و لە سورەتی حاقە (1) جار و لە سورەتی نازعات (1) جار و لە سورەتی عنکبوت (1) جار و لە سورەتی فەجر (1) جار و لە سورەتی ص (1) جار و لە سورەتی ق (1) جار.

 

سه‌رچاوه‌کان

1_خه‌سره‌و گۆران: کوردستان له‌ میژوودا چاخه ‌کۆنه‌کان (100هه‌زارساڵ پ.ز-400ی زایین)-وه‌: ئاسۆ که‌ریم/-به‌رگی یه‌که‌م-هه‌ولێر2001ز.

2_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

3_بریندا سمیس: میسری فیرعه‌ونه‌کان-وه‌: یادگارحه‌مه‌غه‌ریب-سلێمانی2007ز.

4_فلییف فایدنبرگ: نه‌فره‌تی فیرعه‌ونه‌کان-وه‌: عه‌بدولخالید سابیر-سلێمانی2007ز.

5_عه‌لی ئه‌کبه‌ر سه‌رفراز و به‌همه‌ن فه‌یروز مه‌ندی: دێرینه‌ناسی و هونه‌ر له ‌سه‌رده‌مه ‌مێژوویه‌کانی ده‌وڵه‌تی ماد و هاخامه‌نشی/به‌رگی یه‌که‌م-وه‌: وریا قانیع-هه‌ولێر2009ز.

6_دان ناردۆ: ئیمپراتۆرییه‌تی ئێران-وه‌: فه‌رهاد عه‌زیز خۆشناو-هه‌ولێر2010ز.

7_ئه‌رلۆند توینبی: مێژووی مرۆڤایه‌تی-وە: دڵشاد عه‌بدوڵڵا وه‌سانی-هه‌ولێر2010ز.

8_ئیلیا گێرسێڤیچ: مێژووی ئێران/سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌کان-وه‌: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2012ز.

9_ڕۆمه‌ن گیرشمه‌ن: مێژووی ئێران له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌تا هاتنی ئیسلام-وه‌: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.

10_عومه‌ر ئیسماعیل مارف: تۆماره‌کانی مێژوو-سلێمانی2013ز.

11_فراس السواح: خوا و گەردوون و مرۆڤ-وە: کاوە تۆفیق-سلێمانی2021ز.

12_ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.


ئەم بابەتە 185 جار خوێندراوەتەوە