241896626_895827831041582_5184433410091854886_n.jpg

شانۆیی ماسی کوێر نزیکە لە نمایشەوە

 

ماسی کوێر شانۆییەکی نوێی گروپی "ز بۆ شانۆ" یە بە هاوکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی و لە نوسینی  (ڕاڤیار نەوزاد) و دەرهێنانی (ئاراس عەبدوڵا) یە و وابڕیارە ڕۆژی ٢٢/٩/٢٠٢١ یەکەم ڕۆژی نمایشیان بێت لە (هۆڵی پەیمانگای هونەرە جوانەکان) کاتژمێر ٥ ی ئێوارە و هەتا ٢/١٠/٢٠٢١ بەردەوامبێت.

 

ئەمکارە لەلایەن تیمێک لە ئەکتەری بەتواناوە نواندنی تێدا دەکرێت و ستافی (ماسی کوێر) ڕۆژانە لە پرۆڤەدان.

سایتی گەلاوێژ یەکێک لە سپۆنسەرە میدیاییەکانی شانۆیی (ماسی کوێر)ە و ڕۆژانە دەربارەی کارەکە زانیاریتان بۆ دەگوازێتەوە. 

ئەمەی خوارەوە ناساندنێکی ورد و درێژی پرۆژەکەو دەرهێنەر و نووسەری کارەکەو ئەو تیمە لە ئەکتەرە کە لە پرۆژەی شانۆیی (ماسی کوێر) دا بەشدارن. 

گروپی ز بۆ شانۆ چییە؟

 

ماسی کوێر بەرهەمی گروپی شانۆیی "ز بۆ شانۆیە، گروپى (ز بۆ شانۆ) گروپێکى شانۆییە و لە شارى هەڵەبجەى شەهید دامەزراوە، پێشتر هەمان گروپ لە ژێر ناوى (پانتایی شانۆى واڵا)دا کارە شانۆییەکانیان ئەنجام دەدا، لە ئێستادا ئەندامانى ئەم گروپە سەرقاڵى پڕۆڤەکردنن لە پڕۆژەیەکى نوێى شانۆییدا بە ناوى (ماسی کوێر) ناوەڕۆکی کارەکانی ئەم گروپە بریتییە لە زبرێتی و زیندوێتی.  ئەم گروپە هەوڵدەدەن بە کارەکانیان جۆرێک لە زمانێکی تری خۆ مانیفێستکردن بهێننە ئاراوە، زمانێک کە لەو خودە پەرت و زبر و زیندوەوە نزیکبێت کە لێکەوتەو بەرهەمی مۆدێرنەیە.

نووسەری (ماسی کوێر-راڤیار نەوزاد) کێیە؟

راڤیار نەوزاد لە دایکبوی شاری هەڵەبجەی شەهیدەو مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە بەشی شانۆیە.. دەرهێنەر و نووسەرە و ئەمە حەوتەمین بەرهەمی شانۆیە کە ڕاڤیار نەوزاد، وەک نوسەر تێیدا بەشداربێت.

بەشێک لە کارەکانی پێشووی بریتیبوون لە ( پرتەقاڵی خوێن، شینە لەشیندام، لەدایک بونی زیندان، چیرۆکی مردن لەبەهەشتدا، ماڵی باوکم، نۆستالژیا)

راڤیار لەو دەهێنەرە کوردانەیە، لە کارەکانیدا جیاواز و ڕاستەوخۆ، وشەکان بەرجەستە دەکات و وەک دەرهێنەر ڕۆڵێکی گرنگ لە تەوزیفکردنەوەی ماناو ڕەگەزە شانۆییەکان دەبینێت لەناو کارەکاندا.

ڕاڤیار لە شانۆیی (ماسی کوێر) دا نووسەر و دەرهێنەری هونەرییە. 

 دەرهێنەری (ماسی کوێر-ئاراس عەبدوڵا ) کێیە؟

 ئاراس عەبدولڵا، لەدایکبووی شاری سلێمانییە و دەرچووی بەشی شانۆی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلڵاحەدینە. لە ڕابردوودا بەشداربووە لە چەند پرۆژەیەکی شانۆیی وەکو یاریدەدەری دەرهێنەر، هەروەها یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ماڵپەڕی کلتووریی دیدی من. .

 ئەکتەرانی نمایشی "ماسی کوێر" کێن؟

 زانیار تەحسین

شێنی حەیدەر

 كۆژین جوانڕۆ

ڕەهەند تاهیر

 كاڵێ سەباح

فریاد حەسەن

زنار نزار

هێڤار ڕێبوار

سەنا تەها

هەریاد سەباح

  

چاوەڕوانی زیاتر بن...

 

 


ئەم بابەتە 231 جار خوێندراوەتەوە