241848086_1032909864187589_358086384042664680_n.jpg

بیری شیعر و خەیاڵی زمان دەچێتە چاپ

پێشەوا کاکەیی

 

" بیری شیعر و خەیاڵی زمان " کتێبێکی نوێی نووسەر و شاعیر (پێشەوا کاکەیی)ە و وابڕیارە لە ماوەی ئایندەدا بچێتە چاپخانە.

" بیری شیعر و خەیاڵی زمان " کتێبێکە لەبارەی شیعر و ڕەهەند و گرفت و ئەو ئەتمۆسفیرانەوە کە دەکرێت شیعرێکی لێدروست ببێت و زمانێکی شیعری لێوەی لەدایکبێت.

بەرگی ئەم کتێبە لەلایەن ئیبراهیم ساڵح ەوە کراوە و وابڕیارە لە چاپخانەی کارۆ چاپ و بڵاوبکرێتەوە.

لەپاش چامە_کتێبی (نەمرە ڕێ) وە ئەمە دەبێتە دە یەمین کتێبی نووسەر.

 بەشێک لە کتێبەکەوە:
......
شیعر لەو بازنانەدا ناوەستێت، بەڵکوو پڕجووڵەیە، چونكه‌ لە ماڵی بوونەوە هاتووە و دەیەوێت سەر بە ماڵی زماندا بکات. شیعر دەرخەری بیر و زمانە، وەک خانوو و ماڵ وایە. زمان ئەو ماڵەیە کە لەناو خانووەکەدایە. دواتر شیعر لە ژیاری گەردوونناسی، نیمچەگەردوونی، ژیاری هەسارەیی نزیک دەبێتەوە و دەچێتە ناویەوە و تا ئاستی بیرکردنەوە لە ژیاری ئەستێرەیی و گەلەئەستێرەیی و فرەگەردوونی دەڕوات، بەڵام لەوێدا شیعر تا ئاستە پێوەندییەکەی لەگەڵ زانستدا دەبێت و لەوێدا كاری شیعر نییە و كاری زانستی نوێیە چ شتێک بۆ ژیاری ئەمڕۆ دەر دەخات.


ئەم بابەتە 212 جار خوێندراوەتەوە