242225319_215753753869866_2480447592829060677_n.jpg

ڕابەرى کێشى شیعرى کلاسیکى کوردى

گوڵزار حەمە فەرەج

 

 


ئەم ڕابەرە تایبەتە بە کێشى شیعرى کلاسیکى ، واتە بە کێشى عەروزى و تەنیا ئەو شیعرانەى شاعیرەکان دەگرێتەوە کە بە عەروزى دەستکارى کراوى عەرەبى هۆنراونەتەوەو ، ئەو شیعرانە ناگرێتەوە کەبە کێشى بڕگەیى ، کێشى پەنجەیى ، یان سیلاب یان خۆماڵى نوسراون ،
ئەو شیعرانەى کە بە کێشى بڕگەیى خۆماڵى نوسراون ئەم جۆرە لە تایبەتێتییەکانى زمانى کوردى هەڵدەقوڵێت و مۆڕکى ڕەسەنایەتى خۆى پێوەیە ، بۆیە هەر هەمو شیعرو سرود و گۆڕانى فۆلکلۆرى بەم جۆرە کێشراون ، جگە لە زارى گۆڕان ، هەورامى ،
ئەو شیعرانەى بە کێشى عەروزى دەستکارى کراو نوسراون ،ئەم جۆرە کێشە هەرلە کۆنەوە بابا تاهیرى هەمەدانى لە رێى شیعرى فارسییەوە هاتۆتە ناو ئەدەبى کوردى و شاعیرانى کورد پەیرەوى کێشى عەروزیان کردوە ، دواى بابا تاهیرى هەمەدانى یەکەم کەس جزیرى توانى ئەم جۆرە کێشانە بە زۆرى قاڵب و دەستورەکانەوە بێنێتە ناو شیعرى کوردى ،
پاش ئەویش شاعیرانى زارەکانى تر پەرەیان پێداو کێش و قاڵبەکێشى تریان تێدا خستە کار ٠
سەرەتاى بایەخدان بەم عەرزوییە بۆ سەرەتاى حەفتاکان دەگەڕێتەوە کە عەزیز گەردى توانى لە ڕێى چەند سەرچاوەیەکى باشى عەرەبیەوە تا ڕادەیەکى باش لەو زانستە شارەزا بێت، یەک دوجار وتاریشى لەو بابەتە بڵاو کردەوە، کە یەکێکیان ناوبژى کردنى نێوان دوو مامۆستا بو (هەردى و رەئووف عوسمان) ، کە یەکەم باسێکى پوختى لەسەر کێشى کوردى لە ژمارە ١٠ ى گۆڤارى برایەتى بڵاو کردبۆوە ، دووەم لە ژمارەى ١٢ى هەمان گۆڤاردا وەڵامى دابوەوە ، دواتریش بە سێ حەلقە هەردو باسەکەى بە شێوەىەکى زانستى هەڵسەنگاند ، پاش هەوڵ وتەقەلایەکى زۆر لە ماستەرى کوردى وەرگیرا ، تا ئەوکاتە دیوانە باوەکانى لە رووى کێشەوە شیکردبوەوە، بۆیە بڕیاریدا نامەى ماستەرەکەى لەسەر کێشى شیعرى کلاسیکى کوردى و بەراوردکردنى لەگەڵ عەروزى عەرەبى و کێشى فارسى دابێت ٠ کڕۆکى نامەکە لەسەر بنەماى ئەو ژمارە وەستابو کە بۆکێشى شیعرى کلاسیکى کردبوى، کێش و قاڵبەکانیشى لێک جیاکردبوەوە، نمونە بۆ زەرب و عەروزى جیاوازى هەریەکەیان هێنابو، زیحاف و عیللەى کێشەکانى بەنمونەوە دەرخستبو، پاشان کێش و قاڵبەکێشەکان لەگەڵ کێشى شعرى عەرەبى و فارسى بەراورد کرد،

 

کێشى بۆ سەرجەمى شیعرەکان دانا بۆ نمونە ،
کێشى شیعرەکانى نالى چاپى دکتۆر مارف ،
نمونە ،کێشى هەزەج ،هەزەجى هەشتى تەواو
تەبەسسوم دەردەخا حوققەى دەمى جەوهەر لە نێو ئەودا
بەڵێ میسقاڵە زەڕڕە زاهیرە جلیوەى دەدا
هەزەجى هەشتى ئەخرەب
سەوداسەرەکەى زولفت ئەزهارى لەکن پەشمە
دوور لەو گوڵە یەعنى ڕووت گوڵزارى لەکن پەشمە
هەزەجى هەشتى ئەخرەبى مەکفونى مەقسور،
ئەى سەروى بڵند قەددو بڕۆتاق و مەمک جوت
کێ دەستى دەگاتە بەیى ونارى نەگەیشتوت
هەزەجى شەشى مەقسور
مەکە ئخلافى ئەو وەعدەى کە فەرموت
دەخیلت بم کە خانەى سەبرەکەم سوت
دواى دەرهێنانى کێشى شیعرى هەمو هۆنراوەکانى هەر دیوانێک کەرەستەیەکى زۆڕى لەلاکۆبوەوەو توانى مامەڵە لەگەل ئەو کەرەستانە بکات و رێکى بخات ،نوسەر هیوا دارە کەبەم ئەرکەى خزمەتێکى کێشى شیعرى کلاسیکى کوردى کردبێت.


ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە