242424381_259793305886271_1274503317745973151_n.jpg

کافـکا و بووکەڵەکە

وەرگێڕانی: بڕیار خلیل

ڕۆژێک کافکا بە تەنھا لە یەکێک لە پارکەکانی شاری بەرلیندا پیاسەی دەکرد ، لەپڕ کیژۆڵەیەکی بچووک دەبینێ کە زۆر بە کووڵ دەگری، لەبەر ئەوەی بووکەشوشەکەی لێ وون بووە، کافکاش دەچێت بە ھانایەوەو پێکەوە بەدوای بووکەشوشەکەدا دەگەڕێن، بەڵام نایدۆزنەوە، بۆیە کافکا بە کیژەکە دەڵێ ئێستا بگەڕێوە بۆ ماڵەوە، سبەی وەرەوە بۆ ھەمان شوێن پێکەوە بە دوایدا دەگەڕێین، بۆ سبەی کافکا و کیژۆڵەکە دێنەوە ھەمان شوێن، کافکا نامەیەک دەداتە دەستی کیژۆڵەکەوە، کە لەسەر زاری بوکەڵەکەوە لێی نوسیوە : تکایە مەگری، دەمەوێ گەشتێک بکەم بە جیھاندا و شتی جیاواز ئەزموونبکەم، لە ھەموو سەرکێشیەکانم ئاگادارت دەکەمەوەو نامەت بۆ دەنێرم. بەم شێوەیە ئەم نامەیە بوو بە سەرتایەک بۆ گۆڕینەوەی زنجیرەک نامە لە نێوان کافکاو کیژۆڵەکەدا، ئەم چیرۆکە درێژەی کێشا ھەتا دواساتەکانی ژیانی کافکا. کافکا نامەکانی بوکەشوشەکەی قوناغ بە قۆناغ سەرکێشی و ڕوداوەکانی ژیانی بەئاگایەوە بۆ کچەکە دەخوێندەوە، کچەکەش بەمە زۆر دڵخۆش دەبوو، وا بیری دەکردەوە بووکەشوشەکەی زۆری خۆشدەوێت. لە کۆتایدا کە دەگەڕێتەوە بەرلین، بوکەڵەیەکی تازەی بۆ دەکڕێت و دەیداتە دەستی کیژۆڵەکە، بەوەی گوایە بوکەڵەکەی گەڕاوەتەوە. کیژۆڵەکەش دەڵێ: ئەمە ھیچ شتێکی لە بووکەڵەکەی من ناچێت. کافکاش نامەیەکی تر دەداتە دەستی کیژۆڵەکەو تێیدا نوسیویەتی:" گەشتەکانم منیان گۆڕی." کیژۆڵەکەش باوەش بە بوکەڵەکەیدا دەکات و بە دڵخۆشیەوە دەگەڕێتەوە ماڵەوە. ساڵێک دوای ئەم ڕووداوە کافکا دەمرێت. چەند ساڵێک دواتر کە کیژۆڵەکە گەورە دەبێت، لە ناوەوەی بووکە شوشەکەدا نامەیەک دەدۆزێتەوە، کە بە خەتێکی ورد نوسراوەو واژووی کافکای لەسەرە. دەقی نامەکە: "ھەموو ئەو شتانەی کە خۆشت دەوێن ،وون دەبن، بەڵام لە کۆتایدا خۆشەویستی بە شێوازێکی تر دەگەڕێتەوە."


ئەم بابەتە 326 جار خوێندراوەتەوە