Demirtas.jpg

رۆمانێکی تری دەمیرتاش بڵاودەبێتەوە

کەسایەتی سیاسی و نووسەری کورد (سەڵاحەدین دەمیرتاش) لە زیندانەوە و پاش ماوەیەک لە نووسینی کۆمەڵە چیرۆکی (سەحەر_دەوران_لەیلان) ڕۆمانێکی تر بڵاو دەکاتەوە و میدیاکان دەربارەی دەدوێن.

"ئەفسون" نوێترین ڕۆمانی نووسەر و سیاسەتمەداری زیندانی (سەڵاحەدین دەمیرتاش)ە و بریتییە لەو زنجیرەیەیی کە لە زیندانەوە دەستیکردووە بە نووسینی. وەک خۆی دەڵێت ئەم ڕۆمانەی جیاواز لەکارەکانی تری. لەگەڵ دوو کچەکەیی (دەلال_دڵدا) و هاوسەرەکەی (باشاک) نووسیوە.

دەمیرتاش دەڵێت: خێزانەکەم و دوو کچەکەم زۆر ماندو بوون بەم کارەوە، من لە زیندانەوە زانیاریم دەربارەی زۆر لەو شوێنانە نەبوو کە باسم کردوون لە ڕۆمانەکەمدا، بەڵام ئەوان بەردەوام لە ئینتەرنێتەوە گەڕاون و وێنەی ئەو شوێنانەیان بۆ ناردوم کە بەکارم هێناون لە ڕۆمانەکەمدا، بۆیە زۆر ماندو بوون پێیەوە.

ئەمڕۆمانەی دەمیرتاش ئێشتا بڵاو نەبووەتەوە و وابڕیارە ٢/١٠ لە ناوکتێبخانەکانی تورکیادا ببینرێت.

 


ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە