243416246_573555303842412_8904375580520538914_n.jpg

یادی ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان دەکرێتەوە.

ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان، یەکێک لەو ڕۆژە گرنگانەیە کە لە سەرانسەری دونیادا ساڵانە یادی دەکرێتەوە و تیایدا وەرگێڕە چالاکەکانی ساڵ خەڵاتدەکرێن. ئەمساڵ لە شاری سلێمانی و بەبۆنەی ئەو ڕۆژەوە ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبی یونسکۆ بە پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بە بەشداری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی- بەشی پایتەختی رۆشنبیری بریتیش کاسڵ و گروپی کەشکۆڵ لە زانکۆی ئەمریکی و کتێبخانەی گشتی سلێمانی بە دروشمی (وەرگێڕان...ژوانی هۆشمەندی نێوان نەتەوەکانە) دیدارێک ڕێکدەخات و تیایدا باس لە گرنگی وەرگێڕان وەک پردی پەیوەندی نێوان نەتەوەکان دەکرێت.

 

تیایدا هەڵبژاردەیەک لە شیعرە وەرگێردراوەکانی شاعیری گەورەی کورد نالی بەزمانی ئینگلیزی بڵاو دەکرێتەوە و دیوانی هاوبەشی هەردوو شاری داهێنەری ئەدەبی یونیسکۆ مانچستەر و سلێمانی. 

خەڵاتکردنی سێ وەرگێڕی بەرهەمدار لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانە زیندووەکانی دنیا و بە پێچەوانەوەکە بریتین لە:

بەیان سەلمان

مەریوان هەڵەبجەیی

جەلیل کاکە وەیس.

هەر لەو چالاکییەدا، لەلایەن ناوەندی کەشکۆڵەوە لە هەوڵێکی بێ ئەنداز گرنگدا و لە ڕۆژی وەرگێڕاندا گوڵبژێری شیعرەکانی نالی بە ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە.

ئەم چالاکییە ٣٠/٩/٢٠٢١ لە هۆڵی چێوار لەناو تەلاری هونەردا سازدەدرێت.

کاتژمێر ١٠ بەیانی و ٢ پاش نیوەڕۆ.


ئەم بابەتە 207 جار خوێندراوەتەوە