243628095_10158532088267338_6939178295992953206_n.jpg

خەڵاتی باشترین وەرگێڕی ساڵ درا بە مەریوان هەڵەبجەیی

 

 

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی وەرگێڕانەوە ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبی یونسکۆ خەڵاتی باشترین و چالاکترین وەرگێڕی ساڵی ٢٠٢١ ی بەخشییە وەرگێڕی کورد، مەریوان هەڵەبجەیی.

پاش ئەوەی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی و بەبۆنەی رۆژی جیهانی وەرگێڕانەوە ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبی یونسکۆ بە پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بە دروشمی (وەرگێڕان...ژوانی هۆشمەندی نێوان نەتەوەکانە) دیدارێکی رێکخست و تیایدا کۆمەڵێک کار و چالاکی تێدا ئەنجامدا.. لەو نێوانەدا خەڵاتی باشترین وەرگێڕی ساڵی 2021 دابەشکراو "مەریوان هەڵەبجەیی" وەرگێڕی کورد تیایدا خەڵاتکرا.

(مەریوان هەڵەبجەیی) یەکێک لەو نوسەر و وەرگێڕانەیە کە چەند ساڵێکی زۆرە لە زمانی فارسی بۆ کوردییەوە وەرگێڕان دەکات و لە هەمان کاتدا زۆر بەرهەمی ئەدەبی و فکری لە زمانی کوردییەوە کردوەتە فارسی و خاوەنی چەندین خەڵاتە. 

 

ئەم خەڵاتە لە ڕۆژی جیهانی وەرگێڕاندا و لەپایی ماندو بوون و هەوڵدانی زۆری بە کلتور و زمانی کوردییەوە پێبەخشرا. 

 

 


ئەم بابەتە 229 جار خوێندراوەتەوە