244564844_261980559081810_7386236746492539896_n.jpg

باڵندە لە باوەشی مندا ھێلانە ئەکەن

لە ئینگلیزییەوە: ئازاد ئەحمەد ئەسوەد

 

ژنە شاعیری ئیسپانی: گلۆریق فوێرتێس
(١٩١٧-١٩٩٨)

 

باڵندە لە باوەشم،
لەسەر شانم، لە پشت ئەژنۆم ھێلانە ئەکەن
لە نێوانی مەمکەکانمدا، سوێسکە ھەیە
ئەڵبەت وا ئەزانن من درەختم.
سۆنە وا ئەزانێ من نافوورەم،
کاتێ ئەدوێم، ھەموو دێنە خوارێ و
لێم ئەخۆنەوە .
مەڕوماڵات بەسەر مندا تیئەپەڕن،
چۆلەکە لەسەر پەنجەکانم ئەنیشنەوە و
دان ئەخۆن
مێرولە وا ئەزانن من زەویم،
پیاوانیش وا ئەزانن من ھیچ نیم.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە