245223967_294708759041567_1155100484968928204_n.jpg

شانۆیی گێژەن لە سلێمانی نمایشدەكرێت

 
 
‎ ‎شانۆیی "گێژەن" كارێكی نوێی تیپی شانۆیی "‎حێدە" یە و پاش نمایشكردنی لە کۆیە ‎وابڕیارە بۆ نمایشكردن بێنە شاری سلێمانی. ‎گێژەن یەكێك لە دەقە شانۆییە جیهانیەكانی "سلاڤۆمیر مرۆژەك"ە و نووسەر و شانۆكاری كورد "فازیل جاف" كاری وەرگێڕان و ئامادەكردنەوەی بۆكردووە.

‎ئەم كارە لە دەرهێنانی (شوان حەمە سەعید) و نواندنی تیمێك لە ئەكتەری بەتوانایە كە بریتین لە: ( ئومێد ڕەزا- هونەر تاهیر- پێشەوا ناسح-فەرمان مەحمود).

سینۆگرافیای كارەكە لەلایەن هونەرمەند "شیراز عەزیز"ە وە ئامادەكراوە.

وا بڕیارە شانۆی "گێژەن" ڕۆژانی ١٥ و ١٦ ی ١٠ /٢٠٢١ لە شاری سلێمانی لە هۆڵی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان كاتژمێر ٤:٣٠ نمایشبكرێت.


ئەم بابەتە 125 جار خوێندراوەتەوە