viber_image_2021-10-16_02-19-49-375.jpg

زۆربا . ئەو پیاوەی کە دواتر ژیانی بوو بە ڕۆمان، فلم و سەما.

بەکوردیکردنی لەئینگلزییەوە؛ هیوا موسا

 

ئەمڕۆ زۆربا بوەتە ناوێکی ناسراو لەیۆنان و جیهاندا. ئەو شاکارێکی گەورەیە هەم لەسینەماو هەم لەناو ئەدەبیاتی مۆدێرنی یۆنانیدا، کە لەسەر ڕۆمانە بەناوبانگەکەی نیکۆس خۆی بونیاد ناوە. بەڵام ئەوپرسیارەی چ لەئەدەبیاتی کوردو هەتاڕادەیەک جیهانیشدا نەکراوە ئەوەیە: ئایا زۆربا بەرهەمی خەیاڵی نیکۆس کازانتزاکیس خۆیەتی یان زۆربا کاراکتەرێکی ڕاستەو نیکۆس لێزانانە توانیوێتی بیگوازێتەوە بۆناو ئەدەب. وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە کە زۆربا کاراکتەرێکی ڕاستیە، ئەگەرچی نیکۆس ڕوداوەکانی لەسەردورگەی کریتی دروستدەکات لەکاتێکدا زۆربای ڕاستی پێی نەخستۆتە سەر ئەو دورگەیە.
کاتێک ڕۆماننوسی یۆنانی نیكۆس كانزاتزاكیس، جۆرجیۆس ئەلیکس زۆربا دەبینێت لەسەر شاخی ئاسۆس( لەیۆنان) لەساڵی ١٩١٥ دا ، لەو دانیشتنەدا زۆربا زۆر کاریگەری لەسەر نیکۆس دادەنێت، ئارەزوەکانی زۆربا بۆ ژیان، بێ خەمی، بی دەربەستیەکانی ئەو بۆکێشەو ئازارەکانی ژیان وایکرد کاریگەری لەسەر نیکۆس دابنێت و نیکۆس بیربکاتەوە لەوەی کە ڕۆمانێک لەسەر ئەم کەسایەتی یە تایبەتە بنوسێت.

زۆربای ڕاستی کێ یە؟

جیرجۆس ئەلێكسیس زۆربا لە لیڤادی لە ناوچەی پیریایی مەسەدۆنیا لەساڵی ١٨٦٥ لەدایک بوە. کوڕی فۆتیسە، زۆربا لەگەنجێتیدا ماڵەوە بەجێدەهێڵێت و دەڕوات بۆ هالکیدیکی و لە گوندی پالیۆچۆری نیشتەجێ دەبێت. لەگەڵ هاوڕێیەکیدا لەوێ دەمێنێتەوە و ئەم کارانە دەکات: وە داربڕ، ئاسنەگەر،تەنەکەچی، مەیتەرو ماوەیەکیش وەک کرێکاری کانی خەڵوز بۆ کۆمپانیایەکی فەڕەنسی کاری کردوە.
لەکاتی کارکردنی لەو کانە خەلوزەدا، زۆربا نزیک دەبێتەوە لە بەڕێوبەری کانەکەو دواتر لەگەڵ ئێلێنی کچی بەڕێوبەردا دەکەوێتە پەیوەندی خۆشەویستییەوەو کچەکەی دەفڕێنێت و دەیکات بەهاوسەری خۆی، ئەوان هەردوو پێکەوە وەک ژن و مێرد لەپالێۆچۆری نیشتەجێدەبن و بەرهەمی هاوسەرگیرییەکەیان دوازدە منداڵێان دەبێت، بەڵام حەوت هەتا هەشت منداڵیان دەمێنێتەوەو ئەوانی تر دەمرن .
دواتر ژنەکەشی دەمرێت، ئیدی ئەو خێزانە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە دۆخێکی هەژاری وبێ سەرپرشتیاری قورسدا ژیان بەسەر دەبەن.

یەکتربینینی زۆرباو نیکۆس کازانتزاکیس

لەساڵی ١٩١٥ دا زۆربا ڕۆشت بۆ شاخی ئاسۆس و بوو بە ڕەبەن لەدێرێکدا. لەوێ چاوی بە نیکۆس کازانتزاکیس کەوت و هاوڕیەتی بەهێزی نێوان ئەم دوو کەسایەتییە گرێدرا پێکەوە. دواتر هەردوکیان ڕۆشتن بەرەو مانی، کە لەوێ نیکۆس کازانتزاکیس دیاریکرا بۆ بەرێوبردنی کانەخەڵوزی پراستۆڤا لەنزیک ستۆوپا.
زۆربا لەگەڵ خۆیدا پێنج لەمنداڵە هەتیوەکانی خۆی هێنا بۆ شوێنەتازەکەی، وە کازانتزاکیسیش زۆربای کرد بە بەسەرپرشتی کانەکە. لە گوندێکی جوانی نزیک کەنار دەریاکەدا پێکەوە دەژیان. ژیانێک دوور لەجەنگ، لەبرسێتی و سامناکی. ئیدی پەیمانێکی هاوڕیەتی لەنێوان ئەم دوانەدا مۆرکرا. هەردووکیان ڕۆژانە بۆچەندین کاتژمێر لە کەنارە دڵڕفێنەکەی کالاگۆریا گفتوگۆیان دەکرد لەبارەی ژیانەوەو کاتەکانی خۆیان بەسەر دەبرد.

کازانتزاکیس ئەلیکس زۆربای خولقاند.

گفتوگۆ کۆتاینەهاتوەکانی نیکۆس لەگەڵ زۆربادا، لەگەڵ ڕەفتارو کەسایەتی یە پڕ وزەو چالاکییەی زۆربادا، وزەو ئەندیشەیەکی زۆری بەخشی بە نیکۆس بۆ ئەوەی ئەلیکس زۆربایەکی خۆشەویست و نیوە ئەفسانە دروستکات لە دووتوێی کتێبێکداو وە دواتر یش بکرێت بە فلم و سەما.
کازانتزاکیس پەسەندی ڕێگای ژیانی زۆربای کردبوو ئەو شەیدای ئەو پەیوەندی و خۆش ڕابواردنەی زۆربا بوو، لە خوارنەوەوە بۆ خۆشەویستی و سێکس و سەماکانی. ئەو سەرسام بوو بە ژیانە پڕ جوڵەو نائارامەکەی زۆربا، بە دڵە میهرەبان و کراوەکەی. نیکۆس بەکورتی و پوختی زۆربای خستۆتە ڕوو وەک کەسێکی فرەخۆر، سەرخۆش، ئیشکەرو ماندوو گەڕۆک. وەک دەڵێن کەسی خاوەن حەوت ئیش چوار دیواری نی یە هەتا بتوانێت تێیدا بحەسێتەوەو بیپاریزیت.
دواتر لەساڵی ١٩٢٠ دا زۆربا شوێن نیکۆس کازانتزاکیس کەوت بۆ هەرێمێکی سەر دەریای ڕەش، ئەوکات نیکۆسی نوسەر وەک نوێنەری دەوڵەتی گریک دیاریکرا دوای جینۆسایدی پۆنتیکەکان، کە نیكۆس لەوشوێنەدا توانی نزیک بە سەد هەزار (پۆنتۆسی ) بپارێزێت و وە بیانگوازێتەوە بۆ شاری ساڵۆنیکی، بەپێی ئەو تۆمارانەی کەلە وەزارەتی دەرەوەی یۆناندا پارێزراو هاتوە
دوای ئەرکی پۆنتۆسەکان ئەو دوو هاوڕێیە لەیەک دابران و جیابونەوەو ئیدی یەکتریان نەبینییەوە جارێکی تر. بەڵێ زۆربا لە ئەندێشەو مێشكی نیكۆسدا بەردەوام بووە لە ژیان ، لەسەما، لە خواردنەوە، لە خواردن و وتنی گاڵتەو گەپ و خۆدانە بەرخۆر
.
خانوەکەی زۆربا لە پالێۆچۆری بووە بە مۆزەخانە.

خانوەکەی پالێۆچۆری هالکیدیکی، کە زۆربای پاڵەوانی کازانتزاکیس بۆ ماوەی بیست و دوو ساڵ تێیدا ژیاو خێزان و دوازدە منداڵەکەی تێیدا بەخێوکرد ئێستا بوە بە مۆزەخانەیەک. ئەمەش دوای ئەوەی کە پلانی بەرزکردنەوەو گەشەپێدانی خانوەکەی زۆربا ڕۆشتە بواری جێبەجیکردنەوە لەساڵێ ٢٠٢٠ دا، وە بریاردرا ببەخشرێت بە شارەداری ئەرستۆتالس، لە بۆنەیەکدا کە بۆی ڕێکخرابوو لە پالیۆچۆری بەئامادەبونی جێگری پێشوی وەزیری ناوخۆی یۆنان سێدۆرۆس کاراوگلو.

ڕۆمانی زۆربا بۆ زیاد لە ٣٤ زمان وەرگێڕدراوە، وەکراوە بەفلم و سێ خەڵاتی ئۆسکاری بردوە. جێگەی دەستخۆشی یە ساڵانی نەوەدەکای چیرۆک نوس و وەرگێڕ مامۆستا ڕەوف بێگەرد وەریگێراوە بۆ زمانی شیرینی کوردی.

( ) پۆنتۆسەکان کەمایەتیەکی نەتەوەی ناو تورکیان ئەوان بەڕەچەڵەک یۆنانین، لە دوو هەزار ساڵ پێش زاینەوە، ئەوان هاتونەتە ناوچەکانی سەردەریای ڕەش و بە قەڕاغی ئەودەریاییەدا بڵاوبونەتەوە، هەر لە سەرو ئەستەنبوڵەوە بۆ ترابزۆن و چانکالەو ناوچەکانی کە. لەدوای دروستبونی کۆماری تورکیا، بەپێ ڕێکەوتنێک لەنێوان یۆنان و تورکیادا، ئەوان دەرکران لەتورکیاو ڕاگواستران بۆ یۆنان، وە زۆربەیان لەشاری ساڵۆنیکی نیشتەجێبون، هەندێکیشیان ئەسیمیلەکران و کراون بە تورک و موسوڵمان. بەپێی هەندێ سەرچاوەی ناو تورکیا ئەکرەم ئیمان ئۆغلۆی سەرۆک شارەوانی دیاربەکرد یەکێکە لەو منداڵە پۆنتۆسە ئەسیمیلەکراوە. 


ئەم بابەتە 144 جار خوێندراوەتەوە