248947230_1099721940832693_8877633481989725651_n.jpg

زنجیرەی چل و پێنجەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

چۆمان حەمە تەقیەدینی

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

 

ئافاریوس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 

ژیاننامەی ئافاریوس

ئافاریوس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا و هەروەها وتاربێژێکی زۆر لێهاتوو و مەزن بووە ، و بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری تراجیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی مەزنی تێدا کرد ، و هەروەها ئافاریوس بە یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دائەنرێت.

ئافاریوس ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی چوارەمی پێش زایین  لە دایک بووە ، لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدان و ناودار لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە و کوڕی خانەدانی ناودار هیپیاس بوو  کە یەکێک بوو لە سۆفیستەکان و هەروەها هەندێک سەرچاوی تر ئەڵێن کوڕی ئیسوکراتیس بووە کە لە نێوان ساڵانی (436_338پ.ز) ژیاوە ، کە  مامۆستا و نووسەرێکی ناوداری گریکی بووە ، و هەر لە دەوڵەتە شاری ئەسینا دا تەواوی ژیانی بە سەر بردووە ، و ئافاریوس لەگەڵ ثیۆدێکتس لە قوتابخانەی ئیسوکراتیس بەشداری کردووە.

ئافاریوس ،  هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامە نووسەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و خەنوکلیس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و یوفۆریۆن و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و فیلۆکلیس و ساننیریۆس و ثیۆمیوس و هیگیمۆن و هەرمیپپوس و میاگنیس و پلاتۆ و میتاگینیس و نیچۆماچوس و ئامییپسیاس و ئاپۆللۆفانیس و ئاریستاچوس و ئاوتۆکراتیس و چیۆنیدیس و ئاگاثۆن و ئاچایۆسی سیراکۆسی و ئالکاریوس و ئامفیس و گەلێک شانۆنامە نووسی تر بووە.

ئافاریوس ، هەر وەکو ئەوانی تر واتا شانۆنامە نووسەکانی هاو پیشەی دەورێکی کاریگەر و بنچینەیی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و ئەمەیش هەر وەکو شاعیرە تراجیدییەکانی ئەو سەردەمەی یۆنانی کۆن ، باسی لە ئازار و خەمەکانی ناو کۆمەڵگەی ئەوکاتەی ئەسینی بە تایبەتی و کۆمەڵگەی گریکی بە گشتی کردووە ، و ئافاریوس هەر وەکو ئەمانەی تر ، دەستی باڵا و مەزنی لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

ئافاریوس ، ئەوەیش هەر وەکو شاعیرانی هاو دەمی خۆی ، لە سەردەمی جەنگی پیلۆپۆنیزی ژیاوە کە جەنگی پیلۆپۆنیزی لە نێوان ساڵانی (404_431پ.ز) دا بووە ، کە ئەو جەنگە لە نێوان یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینای گریک (یۆنان) ی دێرین ، و یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتای گریک (یۆنان) ی دێرین بووە ، کە سەر ئەنجام بە سەرکەوتنی یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتا و شکستی یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینا کۆتایی هات.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئافاریوس

ئافاریوس ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆ نامەنووس ، بە چەندان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە بەرهەمە شانۆییەکانی نزیکەیی (37) دەقی شانۆیی بوون ، بەڵام بە داخەوە سەرجەم بەرهەمەکانی فەوتاون و بە دەست ئارەزوومەندەکانی بواری شانۆ نە گەیشتووە ، واتا بە تەواوی بەرهەمە شانۆییەکانی فەوتاوە ، و هەروەها ئافاریوس لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە ، هەر وەکو شانۆنامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و نزیکەیی چەندین  جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە  ، ، و لەوانە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراو بوو بەشداری کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت ، و هەروەها چەندین جار بەشداری لە فێستیڤاڵی لینای ئەسینا کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت.

کۆچی دوایی ئافاریوس

ئافاریوس ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی پێش زایین لە تەمەنی چەند ساڵی دا  کۆچی دوایی کردووە ، بەڵام زانراوە هەر لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 120 جار خوێندراوەتەوە