254873831_376542357536017_1848736219481238817_n.jpg

دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

 

زنجیرەی چل و شەشەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

چایریمۆن کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

ژیاننامەی چایریمۆن

چایریمۆن ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، و بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری تراجیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورەی تێدا کرد ، و هەروەها چایریمۆن بە یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی دائەنرێت ، بە پێی ئینسایکڵۆپیدیای سودا کە ئینسایکڵۆپیدیای ناودار و پڕ زانیاری سەردەمی دەسەڵاتداری ئیمپراتۆریای بێزنتییه‌کان بووە ، و لە سەدەی دەی زایینی ، لە لایەن نووسەری بێزنتی (سودس)ەوە نووسراوە ، چایریمۆنی شاعیرێکی کۆمیدی نووسیش بووە ، کە دەقێکی شانۆیی کۆمیدی هەیە بە ناوی (ئاشیلس سکێڵەری تێرسیتس) کە درامایەکی گاڵتەجاڕی بووە ، و هەروەها ئەرستۆی فەیلەسوفی گەورەی یۆنانی دێرین دەربارەی چایریمۆن ئەڵێت: کە کارەکانی مەبەستی خوێندنەوەن ، نەوەکو بۆ نوێنەرایەتی کردن ، و هەروەها شانۆیی قەنتورەکەی یان سەنتور ، لە لایەن ئەرستۆوە بە ڕاپسۆدی وەسف ئەکرێت لە هەموو جۆرە مەترێک.

شانۆییەکانی  چایریمۆن بە دروستی شێوە و ئاسانکاری ڕیتم جیا دەکرێنەوە ، بەڵام بە ستایلێکی گوڵاوی و کاریگەری لە یادکردنەوەی ئاگاتۆندا لێ جیا ئەکرێنەوە ،بە تایبەتی لە وەسفەکانی بە بێ رەفتاری ناساندنسەرف ئەکات و مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتانە ئەکات وەک گوڵ و جوانی مێینە ، ئەو ڕازی نییە کە ئایا ئەو نووسەری سێ وێنەیە لە ئەنتۆلۆژیای یۆنانی کە هەڵگری ناوەکەیە ،  ئەو (بەخت و بەختە ، نەوەکو ژیری ، فەرمانڕەوایی کاروباری پیاوان) لەلایەن (پلوتارچ)ەوە وەکو دەقی یەکێک لە شانۆییەکانی پەسەند کراوە.

چایریمۆن ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی چوارەمی پێش زایین  لە دایک بووە ، لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدان و ناودار لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە ، و هەر لە دەوڵەتە شاری ئەسینا دا تەواوی ژیانی بە سەر بردووە.

چایریمۆن ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامە نووسەکانی ، وەکو: سبيس و پۆلیفراسمۆن و فرینیچوس و خەنوکلیس و کریتیاس و ئاریستۆفانێس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و یوفۆریۆن و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و فرینیچوس ئەسینی و کراتیس و فیریکراتیس و پراتیناس و فیلۆکلیس و ساننیریۆس و ثیۆمیوس و هیگیمۆن و هەرمیپپوس و میاگنیس و پلاتۆ و میتاگینیس و نیچۆماچوس و ئامییپسیاس و ئاپۆللۆفانیس و ئاریستاچوس و ئاوتۆکراتیس و چیۆنیدیس و ئاگاثۆن و ئاچایۆسی سیراکۆسی و ئالکاریوس و ئامفیس و ئافاریوس و گەلێک شانۆنامە نووسی تر بووە.

چایریمۆن ، هەر وەکو ئەوانی تر واتا شانۆنامە نووسەکانی هاو پیشەی دەورێکی کاریگەر و بنچینەیی لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و ئەوەیش هەر وەکو شاعیرە تراجیدییەکانی ئەو سەردەمەی یۆنانی کۆن ، دەربارەی ئازار و خەمەکانی ناو کۆمەڵگەی ئەوکاتەی ئەسینی بە تایبەتی و کۆمەڵگەی گریکی بە گشتی نووسیووە ، و چایریمۆن هەر وەکو ئەمانەی تر ، دەستێکی باڵا و مەزنی لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

چایریمۆن ، ئەمەیش هەر وەکو شاعیرانی هاو دەمی خۆی ، لە سەردەمی جەنگی پیلۆپۆنیزی ژیاوە کە جەنگی پیلۆپۆنیزی لە نێوان ساڵانی (404_431پ.ز) دا بووە ، کە ئەو جەنگە لە نێوان یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینای گریک (یۆنان) ی دێرین ، و یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتای گریک (یۆنان) ی دێرین بووە ، کە سەر ئەنجام بە سەرکەوتنی یەکێتی یان ڕابیتەی پیلۆپۆنیزی بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسپارتا و شکستی یەکێتی فیدڕاڵی دیلیان بە سەرکردایەتی دەوڵەتە شاری ئەسینا کۆتایی هات.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی چایریمۆن

چایریمۆن ، ئەوەیش لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆ نامەنووس ، چەندان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە بەرهەمە شانۆییەکانی بە دەیان دەقی شانۆیی بوون ، بەڵام بە داخەوە سەرجەم بەرهەمەکانی فەوتاون و بە دەست ئارەزوومەندەکانی بواری شانۆ نەیگەیشتوون ، واتا بە تەواوی بەرهەمە شانۆییەکانی فەوتاوە ، و تەنها ناونیشانی (10) دەقی شانۆیی زانراوە ، و بەڵام دەقەکانیان بە تەواوی فەوتاوە ، کە ئەوەش ناونیشانەکانیانە ، کە ئەمانەن: ئەلفێسیبۆیە ، دیۆنیسوس ، ئایۆ ، مینیای ، ئۆدیسیوس ، ئۆنیۆس ، تیستۆس ، برینداری پیاوەکە ، ئاشیلس سکێڵەری تێرسیتس ، قەنتورەکەی یان سەنتور.

چایریمۆن لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە ، هەر وەکو شانۆنامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و نزیکەیی چەندین  جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە  ، ، و لەوانە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراو بوو بەشداری کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت ، و هەروەها چەندین جار بەشداری لە فێستیڤاڵی لینای ئەسینا کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت.

کۆچی دوایی چایریمۆن

چایریمۆن ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی پێش زایین لە تەمەنی چەند ساڵی دا  کۆچی دوایی کردووە ، بەڵام زانراوە هەر لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 136 جار خوێندراوەتەوە