254035010_585617486053057_9159551156964026228_n.jpg

شانۆیی خوای کوشتار لە نمایشدایە

ناوەندی شانۆیی تاڤ بە هاوکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ، شانۆیی (خوای کوشتار) لە نوسینی (یاسەمینا ڕەزا) نمایشدەکات.

ئەم شانۆییە لە نواندنی ئەکتەران: سۆما قاسم، کارۆ ساماڵ، هیوا محەمەد، لینا عوسمان ە.

دەقەکە لەلایەن وەرگێڕی کورد "مەریوان هەڵەبجەیی"ەوە کراوە بەکوردی و بەیەکێک لە تێکستە زۆر باشەکانی نووسەری فەڕەنسی"یاسەمین ڕەزا" دەناسرێت، کە لە گۆشە نیگایەکی بێهودانەوە دەربارەی ژیانی خێزان و پەیوەندییەکان لە سەردەمی مۆدێرنەدا دەڕوانێت.

ئەمکارە لەلایەن هونەرمەند و شانۆکار "زەریا سامی"ەوە دەرهێنانی بۆکراوە. زەریا لەکارەکەیدا هەوڵیداوە ئەو بێهودەییە قورسەی لەناو دونیا و پەیوەندییەکانی مرۆڤی ئێمەداهەیە بگوازێتەوە و لە شانۆییەکەدا ڕەنگبداتەوە.  

ئەم کارە، ئێستا ڕۆژانە ھۆڵی پێشەوا لەناو تەلاری یەكێتی نابینایانی كوردستان بەرانبەر سەنتەری بۆڵینگ کاتژمێر ٤ لە نمایشدایە، بلیت لە هەمان هۆڵ دەستدەکەوێت.

شوێنی نمایش : ھۆڵی پێشەوا لەناو تەلاری یەكێتی نابینایانی كوردستان

ڕۆژ ٣/١١ تاكو ١٢/١١

كاتژمێر ٤ی ئێوارە

 


ئەم بابەتە 105 جار خوێندراوەتەوە