254434683_256891296298623_7701831147330214758_n.jpg

ئامادەکاری بۆ خولی یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستیپێکرد.

 

سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ شەممە ٩/١١/٢٠٢١ بنكه‌ى ڕوناكبیرى گه‌لاوێژ به‌ سه‌رپه‌رشتىى  (سامى هادى) لێپرسراوى ناوه‌ندى رۆشنگه‌رى چاودێر و به‌ ئاماده‌بوونى (د. ابتسام اسماعیل) سه‌رۆكى بنكه‌ى ڕوناكبیریى گه‌لاوێژ و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا كۆبوونه‌وه‌. له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ بۆ دوائاماده‌كارییه‌كانى بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتی گه‌لاوێژ كرا، کە یوبیلی زیوین دەبێت و فێستیڤاڵ پێدەنێتە ٢٥ ساڵەیەوە.

لەکۆبونەوەکەدا لەلایەن سەرۆک و ئەندامانەوە بڕگەو بەرنامەی کاری فێستیڤاڵەکەو تەوەرەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بڕیاردرا(٢٢/١١/٢٠٢١)لە پرێس کۆنفرانسێکدا بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕابگەیەندرێت. سەرۆک و ئەندامانی بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ جەختیان لە جیاوازبون و خۆ ئامادەکردنی پێویست کردەوە بۆ بەڕێوەبردنی یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵ و ئامادەکردن  و دیاریکردنی لیژنەکان و دانانی چەندین خەڵات لە یوبیلی زیویندا بۆ نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان لە بوارە جیاجیاکاندا.

 


ئەم بابەتە 292 جار خوێندراوەتەوە