263773829_2063486917153055_4646139462075491226_n.jpg

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکات.

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ١٧ی دیسەمبەر دەست پێدەکات، بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بە بەشداری چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی ناوخۆو جیهانی و بە نمایشکردنی چەندین فیلمی وڵاتە جیاوازەکانەوە بەردەوام دەبێت.

 فێستیڤاڵ وابڕیارە سێ ڕۆژی تر و لە ١٧ مانگدا بە ئامادەیی چەندین ئەکتەر و دەرهێنەری جیهانی دەستبکات بە کارەکانی خۆیی و ماوەی  ٧ ڕۆژ بەردەوام بێت.

 فێستیڤاڵ چەندین پانێڵ و سیمینار و لەناویشیاندا ماستەرکڵاس  دەگرێتە خۆیی و هەندێکیان لەلایەن دەرهێنەرە گەورەکانی جیهانەوە پێشکەشدەکرێت.

یەکێک لە ماستەرکڵاس ە دیارەکان دەربارەی (بەرهەمهێنانی فیلم)ە و لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگ (نوری بیلگە جیلان)ەوە دەوترێتەوە.

 لە فێستیڤاڵدا کار و چالاکییەکان، ژانری فیلمەکان هەمە جۆرن و تیایدا بایەخدراوە بە هەموو ژانرەکانی فیلم.

 فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمساڵ وابڕیارە سەرجەم چالاکییەکانی خۆی لەناو سیتی سینەما دا ئەنجامبدات.

 سەرۆک و پاڵپشتی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی  سلێمانی (مەلا بەختیار) دەربارەی فێستیڤاڵ گوتی: ئێمە، فێستیڤاڵ بە جێگرەوەی هیچ فێستیڤاڵێکی تر نازانین، بەڵکو بە تەواوکەری فێستیڤاڵەکانی تری دەزانین.

 

 


ئەم بابەتە 110 جار خوێندراوەتەوە