263773829_2063486917153055_4646139462075491226_n.jpg

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمرۆ دەستپێدەکات.


فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی وا بڕیارە ئەمرۆ لە ١٧ی دیسەمبەردا کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ دەست بکات بە کار و چالاکییەکان، فێستیڤاڵ بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بە بەشداری چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی ناوخۆو جیهانی و بە نمایشکردنی چەندین فیلمی وڵاتە جیاوازەکانەوە بەردەوام دەبێت.

 فێستیڤاڵ وابڕیارە سێ ڕۆژی تر و لە ١٧ مانگدا بە ئامادەیی چەندین ئەکتەر و دەرهێنەری جیهانی دەستبکات بە کارەکانی خۆیی و تیایدا دەرهێنەرانی کورد هاوشانی دەرهێنەرانی تورکی و پۆڵەندی و ئێرانی فیلمەکانیان نمایشدەکەن.

ڕۆژی ١٨ مانگ، کە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە دەکات، چالاکییەکان تیایدا بریتی دەبن لە نمایشکردنی فیلمەکان و تا ٢٢ مانگ، کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵ بەردەوامدەبن. کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵ بریتی دەبێت لە بەخشینی خەڵاتەکان.

 فێستیڤاڵی ئەمساڵ چەندین پانێڵ و سیمینار و لەناویشیاندا ماستەرکڵاس  دەگرێتە خۆیی و هەندێکیان لەلایەن دەرهێنەرە گەورەکانی جیهانەوە پێشکەشدەکرێن.

یەکێک لە ماستەرکڵاس ە دیارەکان دەربارەی (بەرهەمهێنانی فیلم)ە و لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگ (نوری بیلگە جیلان)ەوە دەوترێتەوە.

 لە فێستیڤاڵدا کار و چالاکییەکان، ژانری فیلمەکان هەمە جۆرن و تیایدا بایەخدراوە بە هەموو ژانرەکانی فیلم.

 فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، وەک دەستپێک،سبەینێ کارەکانی لەناو هۆڵی تەلاری هونەردا دەبێت و دواتر وابڕیارە سەرجەم چالاکییەکانی خۆی لەناو سیتی سینەمادا بەڕێبکات.

 سەرۆک و پاڵپشتی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی (مەلا بەختیار) دەربارەی فێستیڤاڵ گوتی: ئێمە، فێستیڤاڵ بە جێگرەوەی هیچ فێستیڤاڵێکی تر نازانین، بەڵکو بە تەواوکەری فێستیڤاڵەکانی تری دەزانین.

 

 


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە