263388670_2059580884210325_4475597921199363232_n.jpg

‎فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی یەكەم ڕۆژی خۆی بەڕێكرد

 ‎ئەمڕۆ ١٧ی مانگ كاتژمێر ٤ لە هۆڵی تەلاری هونەر بە ئامادەیی سەرۆكی گشتی فێستیڤاڵ “مەلا بەختیار” و نووسەران و هونەرمەندانی جیهان و وەزیری ڕۆشنبیری، خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی خۆی بەڕێکرد.

ئەمڕۆ دەستپێکی فێستیڤاڵ بە تێپەڕینی میوانەکان بەسەر فەرشی سووردا دەستی پێکرد و پاشان لەلایەن گروپی موزیکی "پایز"ەوە  چەند پارچەیەك موزیك و گۆرانی پێشکەشکران.

دواتر لەلایەن فێستیڤاڵەوە و بەدەستی سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ "مەلا بەختیار" خەڵاتی شكۆمەندی بەخشرایە "محەمەد ڕەسوڵۆف" كە وابڕیاربوو ئەندامی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵبێت و بەهۆكاری ڕێگرییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران نەیتوانی سەفەر بكات! 

پاشان فێستیڤاڵ کۆتایی چالاکییەکانی یەکەمین ڕۆژی بە فیلمی "ماڵی دالیا" لە دەرهێنانی "دانا کەریم" کۆتایی پێهێنا.

 

266981712_2071719192996494_2140177100752064295_n

 

 

267740694_2071705362997877_3967352727405847788_n

 

268777687_2071711616330585_5690011707270107735_n


ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە