266201560_998760671067812_1849186366081762975_n.jpg

کێشەی پەیکەرەکان چی بوو؟

چۆمان حەمە تەقیەدینی

 

پاش ئەوەی له‌ ساڵی (1526ز) سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان ، به‌ سه‌رکردایه‌تی سوڵتان سلێمانی یه‌که‌م (قانونی) (1520_1566ز) دەیەمین سوڵتانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان ، و بە  ‌‌به‌شداری ئیبراهیم پاشای دووەم (ئیبراهیم پاشای فه‌ره‌نجی) (1523_1536ز) بیست و هەشتەمین سەدری ئەعزەم (سه‌رۆک وه‌زیران) ی ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان ، و هەروەها هاوسەری خاتوو خه‌یجه ‌سوڵتانی خۆشکی بووە ، هێرشی کرده‌ سه‌ر وڵاتی هه‌نگاریا (مه‌جه‌ڕ) ، که‌ ئه‌وه‌ بوو جه‌نگی موهاکس (موهاج) له ‌ناوچه‌ی موهاکسی ده‌شتی بارانیای باشوری شاری بۆدابستی پایته‌ختی هه‌نگاریا (مه‌جه‌ڕ) به‌رپا بوو ، له نێوان سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان  که‌ نزیکه‌یی (100) هه‌زار سه‌رباز ده‌بوون ، و سوپای شانشینی هه‌نگاریا (مه‌جه‌ڕ) که‌ له ‌پاڵ سوپای شانشینی هه‌نگاریا (مه‌جه‌ڕ) ، سوپاکانی شانشینی کرواتیا و شانشینی پۆڵه‌نده ‌و شانشینی بۆهیما و ئیمپراتۆریای ڕۆمای پیرۆز و شانشینی باڤاریا و ده‌وڵه‌تی پایایویی به‌شداربوون له‌و جه‌نگدا ، که‌ ژماره‌یان نزیکه‌یی (40) هه‌زار سه‌رباز ده‌بوو ، که ‌ئه‌وه‌ بوو سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان ، به ئیبراهیم پاشای دووەم (ئیبراهیم پاشای فه‌ره‌نجی) (1523_1536ز) بیست و هەشتەمین سەدری ئەعزەم (سه‌رۆک وه‌زیران) ی ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان ، توانیان له ‌ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێژ و نیودا تەواوی سوپای هاوبەشەکانی  ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌وروپییەکان‌ تێکبشێنن ، و شاری بۆدابستی پایته‌ختی هه‌نگاریا (مه‌جه‌ڕ) داگیربکه‌ن.

ئەوە بوو دەستکەوتی سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان زۆر بوو ، و هەروەها هەر سێ پەیکەری خواوەندەکانی یۆنانی دێرین ، و ڕۆمای دێرین بە ناوەکانی (ئەپۆلۆ و هێراکلیس و دیانا) کەوتە دەستیان ، و سوڵتان سلێمانی یه‌که‌م (قانونی) (1520_1566ز) دەیەمین سوڵتانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان ویستی هەر سێ پەیکەرەکە لە ناو برێت ، و بەڵام ئیبراهیم پاشای دووەم (ئیبراهیم پاشای فه‌ره‌نجی) (1523_1536ز) بیست و هەشتەمین سەدری ئەعزەم (سه‌رۆک وه‌زیران) ی ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان ڕێگری لێ کرد و داوای لێ کرد کە بە دیاری پێشکەشی بکات ، و ئەوەیش داواکەی قبوڵ کرد و دواتر هەر سێ پەیکەر بردە شاری ئه‌ستانبوڵی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان ، و لە ناو ماڵەکەی خۆی داینان ، و ڕزگار کردنی ئەو سێ پەیکەرە لە لە ناوچوون لە بەر ئەوە بوو کەوا ئەو شاکارە مەزنانە لە ناونەچن و بمێنن ، و بگات بە نەوەکانی ئێستە.

بەوەش کێشەی پەیکەرەکان سەریهەڵدا ، و ئەو کەسانەی ڕەقیان لە ئیبراهیم پاشای دووەم (ئیبراهیم پاشای فه‌ره‌نجی) (1523_1536ز) بیست و هەشتەمی سەدری ئەعزەم (سه‌رۆک وه‌زیران) ی ده‌وڵه‌تی عوسمانییەکان بوو ، پڕوپاگەندەی بێدینی ئیبراهیم پارگاییان دەکرد ، چونکە ئەو سەدری ئەعزەم (سه‌رۆک وه‌زیران)ەی دەوڵەتی عوسمانییەکان خۆی لە بنچینەدا خەڵکی وڵاتی فەیلەسوفەکان بوو واتا خەڵکی وڵاتی گریک (یۆنان) بوو ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ثیۆ مانۆ‌‌لیس بووە ، و ‌له‌ ساڵی (1493ز) له ‌دایک بووه‌ له ‌خێزانێکی ماسیگری هەژاری مه‌سیحی گریک (یۆنان)یی له ‌شاره‌دێی پارگایی سه‌ر به‌ شارۆچکە (قەزا) ی پرنیڤرا له ‌پارێزگای پرنیڤرا له‌ هه‌رێمی ئیپیروسی وڵاتی گریک (یۆنان) ی ئێستە له ‌که‌ناری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ، و بەڵام هەندێکیان دەڵێن کەوا ئیبراهیم پارگایی موسڵمان نەبووە لە دڵەوە ، بەڵکو هێشتا سەر بە دینی مەسیحی (کریستیان) بووە ، کە یەکێک لە وانەی پڕوپاگەندەی بێدینی و بت پەرستی ئیبراهیم پارگایییان ئەعزەم (سه‌رۆک وه‌زیران) ی دەوڵەتی عوسمانییەکان  ئەکرد ، شاعیری تورکی ئەو سەردەمە فینگانی (1505_1532ز) بووە ، و لە دێرە هۆنڕاوەیەکدا دەڵێت:

 لە جیهاندا دوو ئیبراهیم دەرکەوتن

کە ئیبراهیمێکیان پەیکەری لە ناو برد و

 ئیبراهیمێکیان پەیکەری گەڕاندووە.

 

سه‌رچاوه‌کان

1_ئۆرخان مه‌حمه‌د عه‌لی: چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌نگین له ‌مێژووی عوسمانی -وه‌: فاروق ڕسول یەحیا -هه‌ولێر1998ز.

2_نۆیل باربه‌ر: فه‌رمانڕه‌واییانی قۆچ زێرین (له ‌سوڵتان سلێمانی قانوونییه‌وه‌ تا ئه‌تاتورک)-وه‌: رێبوار که‌ریم وه‌لی-هه‌ولێر2001ز.

3_یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.

4_د . عبدالرحمان قاسملوو: کوردستان و کورد-وه‌: عبدالله‌ حه‌سه‌ن زاده‌-2007ز.

5_د . فه‌رهاد پیرباڵ: سوڵتانی عوسمانییه‌کان (سوڵتانه‌کانی ئیمپراتۆریای عوسمانی)-سلێمانی2007ز.

6_کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر: عوسمانییه‌کان (له ‌عوسمانی کوڕی ئۆرتغله‌وه‌ بۆ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م)-وه‌: سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم- سلێمانی2007ز.

7_بێرنارد لویس: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-وه‌: عه‌بدوڵڵا ڕه‌سولی-هه‌ولێر2014ز.

8_د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.

9_د . محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.

10_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.

 


ئەم بابەتە 131 جار خوێندراوەتەوە