265932556_471565141169815_63237145741257702_n.jpg

خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دابەشکران.

ئەمڕۆ ٢٠٢١/١٢/٢٣ و پاش پێنج ڕۆژ لە بەردەوامی کار و چالاکی و نمایشکردنی فیلم، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە تەلاری هونەر و بە ئامادەیی سەرۆکی گشتی فێستیڤاڵ "مەلا بەختیار" وچەندین میوان و هونەرمەندانی ناوخۆ و جیهان، پاش دابەشکردنی خەڵاتەکان کۆتایی بەکارەکانی پێنجەم خولی هێنا.

 

لە کۆتا ڕۆژیدا فێستیڤاڵ خەڵاتەکانی بەسەر بەشداربوان و فیلمسازاندا دابەشکرد. 

خەڵاتەکان:

*براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتەری کوردی "تاقیگەی ژمارە دوو"

دەرهێنەران: ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر"

 

 

*براوەی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی کوردی "کۆلارەکان"

دەرهێنەر: سەید پەیام حوسەینی

 

*براوەی باشترین کورتە فیلمی بیانی "سپی پۆش"

دەرهێنەر: ڕەزا فەهیمی"

 

*براوەی خەڵاتی دادوەران بۆ کورتە فیلمی کوردی "من چراکە دەکوژێنمەوە"

دەرهێنەر: نما عەبدولعەزیز

 

*براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتەری بیانی "سێبەری بێ هەتاو"

دەرهێنەر:مهرداد ئوسکۆ

 

*براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتەری بیانی "باخی پاشا"

"ئیرەج موحەمەدی ڕەزینی"

 

*براوەی خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بۆ فیلمی درێژ"وەرزی توتڕک"

"هاشم ئیدەمیر"

 

*براوەی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ فیلمی درێژ" میمۆریا"

دەرهێنەر: ئەپیچاتپۆنگ ویراسێتاکۆڵ

 

*براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی درێژ"پاڵەوانێک"

دەرهێنەر:ئەسغەر فەرهادی"

 

*براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ فیلمی درێژ"سێ نەفەس"

دەرهێنەر: سامان سالۆر"

 

*براوەی خەڵاتی دادوەران بۆ فیلمی درێژ"میمۆریا"

دەرهێنەر:ئەپیچاتیۆنگ ویراسێتاکۆڵ

 

*براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ فیلمی درێژ"کینە"

دەرهێنەر: ناتالیا شۆفەرت

 

*براوەی خەڵاتی دادوەران بۆ کورتە فیلمی بیانی"سیاسەتی فرۆشگا"

دەرهێنەر:سارا ارنۆڵد

 

*خەڵاتی گۆڵدن پاین بۆ باشترین فیلمی ئەمساڵ لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەخشرایە فیلمی "قارەمان" لە دەرهێنانی "ئەسغەری فەرهادی"

 

269926975_2076083232560090_6198970098871824149_n

 

 

269791552_2076079309227149_5753934494528628210_n 

 

269806863_2076087062559707_522313843306683182_n

 

 


ئەم بابەتە 117 جار خوێندراوەتەوە