269774437_740394760261867_4964005722849612523_n.jpg

زنجیرەی پەنجا ویەکەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

 

کراتینوس جونیۆر کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) ئەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

ژیاننامەی کراتینوس جونیۆر

 کراتینوس جونیۆر ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا ، و بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێنانێکی مەزن و گەورەی تێدا کردووە ، و هەروەها کراتینوس جونیۆر بە یەکێک لە شاعیرانی کۆمیدی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی.

کراتینوس جونیۆر ، ئەوەیش وەکو زۆربەی شاعیرانی سەردەمەکەی نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی سێیەمی پێش زایین لە دایک بووە ، و بەڵام ئەوە زانراوە  لە خێزانێکی خانەدان و ناوداری یەکێک لە شارەکانی سەر بە وڵاتی یۆنان لە دایک بووە ، و بەڵام بە گەنجی ڕووی لە دەوڵەتە شاری ئەسینا کردووە ، و تەواوی زۆری ژیانی لە شاری ئەسینا بە سەر بردووە ، و ئەمەیش لە تەمەنێکی گەنجی دا دەستی کردووە بە نووسینی شیعر و شانۆنامە.

کراتینوس جونیۆر ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامە نووسەکانی ، وەکو: ئالسکاندەرئایتۆلوس و هیرۆداس و هۆمیرۆس و لیکۆفون و ماچۆن و مۆسچیۆن ستراتییس ثیۆگینیتوس و و گەلێک شانۆنامە نووسی تر بووە و هەروەها هاوسەردەمی شا پتۆلیمی دووەم (284_246پ.ز) شای دەوڵەتی پەتلەمیییەکانی میسری کۆن بە بنچینە مەکدۆنی بووە ، و کراتینوس جونیۆر هەر وەکو ئەوانی تر واتا هەر وەکو شانۆنامە نووسەکانی هاو پیشەی دەورێکی کاریگەری لە بەرەو پێش بردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە ، و ئەوەیش هەر وەکو شاعیرە کۆمیدییەکانی ئەو سەردەمەی یۆنانی کۆن بە شێوەێکی گاڵتەئامێزانە ڕەخنەی ئاڕاستەی دیاردە ناشیرین و دزێوەکانی ناو کۆمەڵگەی ئەوکاتەی ئەسینی بە تایبەتی و کۆمەڵگەی دێرینی گریکی بە گشتی نووسیووە ، و دەقە شانۆییەکانی سەر بە کۆمیدی ناوەڕاستن کە بە سەردەمی زێرینی کۆمیدیای یۆنانی دێرین دائەنرێت ، کە لە ساڵی (324پ.ز) ئەستێرەی بەختی گەشاوەتەوە.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی کراتینوس جونیۆر

کراتینوس جونیۆر ، ئەمیش لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆ نامەنووس ، چەندان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە بەرهەمە شانۆییەکانی بە دەیان دەقی شانۆیی بوون ، بەڵام بە داخەوە سەرجەم بەرهەمەکانی فەوتاون و بە دەست ئارەزوومەندەکانی بواری شانۆ نەیگەیشتوون ، واتا بە تەواوی بەرهەمە شانۆییەکانی فەوتاوە ، کە تەنها ناونشانی (9) دەقی بە تەواوی زانراوە ، بەڵام ناوەرۆکەکەیان فەوتاوە کە ئەوەش ناونیشانەکانیانە ، ئەمانەن: بۆوسریس (بوسیریس) ، گیگانتس (زەبەلاحەکان) ، ترۆمێنس ، ئۆمفاڵ ، فیثاگۆریزۆسا (فیثاگۆرسی مێ) ،  تارانتینۆی (پیاوەکانی تارانتوم) ، تایتانەکان ، چیرۆن ، پسیودیپۆبۆلیمایۆس (گۆڕینی هەڵە).

کراتینوس جونیۆر لە زۆربەی زۆری فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە ، هەر وەکو شانۆنامە نووسەکانی هاو سەردەمەکەی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و نزیکەیی چەندین  جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە ، لەوانە فێستیڤاڵەکانی پەرستگای خواوەند دیۆنیسس ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراو بوو بەشداری کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت ، و هەروەها چەندین جار بەشداری لە فێستیڤاڵی لینای ئەسینا کردووە ، کە توانیویەتی چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنێت.

کۆچی دوایی کراتینوس جونیۆر

کراتینوس جونیۆر ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی دووی پێش زایین ، لە تەمەنی چەند ساڵی دا  کۆچی دوایی کردووە ، و بەڵام زانراوە هەر لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 

سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە